|
به‌ریز بی یادی هاوری یه‌حیا
ئیمام قولی ناسراو به فه‌رهاد
مامۆخ
ئه‌م هاروی خۆشه‌ویسته‌مان ساڵی
١٣٤٧ له نیۆ بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیش له ئاوایی مامۆخ له
ناوچه‌ی سنه له دایك بوو. هه‌ر
له دییه‌كه‌ی خویان چووه
مه‌دره‌سه و ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی
خویندنی ته‌واو كرد.
ساڵی ٥٩ كاتێ بنه‌ماله‌كه‌ی
چوونه شاری سنه، به هیوا بوو
دریژه به خویندن بدا، به‌ڵام
له به‌ر ده‌سته‌نگی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و هه‌له‌ی بۆ
نه‌ره‌خسا و سه‌ر ئه‌نجام به
ناچار ده‌ستی له خویندن هه‌لگرت
و شانی دایه ژیر كاری سه‌خت و
تاقه‌ت پڕوكین. چه‌ندین ساڵ له
شاری سنه له كارگا
جوراوجوره‌كاندا شاگردی كرد و
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌شدا له گه‌ڵ
سیاسه‌ت و ئامانجی كومونیستی
كومه‌له ئاشنا بوو و ده‌ستی به
هه‌لسووران كرد. به تایبه‌ت له
ژیر ته ئسیری برا گه‌وره‌كه‌ی دا
هاوڕی گیان به‌خت كردوو فوئادی
مامۆخ زۆر زوو توانی په‌یوه‌ندی
سیاسی و خه‌باتكارانه‌ی له گه‌ڵ
كومه‌له قووڵ تر بكاته‌وه.
هاوری یه‌حیا له دریژه‌ی خه‌بات
و تیكوشانی دا هاوینی ساڵی ٦٣
هاته ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له و پاش ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی سیاسی- نیزامی، له
گوردانی شوان سازمان درا. به هۆی
لیبڕاوی و شیلگیریه‌وه له
به‌رێوه به‌ردنی ئه‌ركه‌كانیدا
زۆر زوو بوو به خۆشه‌ویستی
هاورییانی.
هاوری یه‌حیا گه‌رچی ته‌مه‌نی
كه‌م بوو، به‌لام له ره‌وتی
ژیانی پڕ له مه‌ینه‌تیدا گه‌لیك
ده‌رس و ته‌جره‌به‌ی به نرخی به
ده‌س هێنا بوو، وه جه‌وهه‌ری
چه‌وسینه‌رانه‌ی نیزامی
سه‌رمایه‌داری به باشی ده‌ناسی،
هه‌ر بۆیه‌ش له كاتی ته‌بلیغی
وشیاری ده رانه‌دا، لیبراوانه له
دژی
سه‌رمایه‌داری هانی ده‌دان. هاوری
یه‌حیا له‌و ماوه‌یه‌دا كه له
گه‌ڵ هاورییانی گوردانی شوان بوو
به شور و شه‌وقه‌وه له هه‌موو
فه‌عالیه‌تیكی سیاسی- نیزامی ئه‌م
گوردانه‌دا هه‌ڵسووراوانه
به‌شداری كرد.
به‌هاری ساڵی ٦٤ له به‌ر هه‌ندی
گیر و گرفت كه بۆی هاته پیش بۆ
ماوه‌یه‌ك چووه شار. به‌لام له‌و
ماوه‌یه‌شدا ده‌ستی له
فه‌عالیه‌تی شورشگیرانه هه‌ڵ
نه‌گرت و هه‌روا خه‌ریكی ته‌بلیغی
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كومه‌له
بوو.
هاوینی ساڵی ٦٥ سه‌ر له نۆی
هاته‌وه ریزی خه‌باتی
پیشمه‌رگانه و ئه‌م جار سوورتر و
خاراوتر له هه‌میشه دریژه‌ی به
هه لسورانی شورشگیرانه‌یدا.
هاوری یه‌حیا له‌م ده‌وره‌یه له
ژیانی خه‌باتكارانه‌یدا هه‌تا
كاتی گیان به‌خت كردنی گه‌لیك
جه‌ساره‌ت و فیداكاری له خۆی
نیشاندا و به عیشق و عه‌لاقه‌وه
له پیناو رزگاری چینی كریكاردا
هه‌لسوورا و ساتیك هه‌دای نه‌دا.
به داخه‌وه ئه‌م هاوری
خۆشه‌ویسته‌مان رۆژی ١٣ی مانگی
جوزردانی سالی ٦٦ له جه‌ریانی
تیك شكاندنی گرووهیكی زه‌ربه‌تی
رژیم له ئاوایی چۆر له ناوچه‌ی
مه‌ریوان كه‌وته به‌ر گولله‌ی
ئینسان كوژانی رژیم و گیانی له
پیناو رزگاری كومه‌لانی كریكار و
زه‌حمه‌تكیش و بۆ گه‌یشتن به
ئازادی و به‌رابه‌ری به‌خت كرد.
یادی فیداكاری و له‌خۆ بوردووی
هاوری یه‌حیا ئیمام قولی ناسراو
به فه‌رهاد مامۆخ به دریژه‌ی پی
دانی ریگای ریز لی ده‌گرین.
|