|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی كریكاری وشیار و كۆمۆنیست، پیشمه‌رگه‌ی
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه، هاورێ زیوه‌ر ره‌شیدی ناسراو به زیبا!
هاورێ زیوه‌ر ره‌شیدی یه‌كێكی تر له‌و ژنه تیكوشه‌ر و
زه‌حمه‌تكیشانه بوو كه ماوه‌ی چه‌ند سال بوو پێی نابووه
مه‌یدانی خه‌باتێكی شۆرشگیرانه و كۆمۆنیستی، له پیناو رزگاری
له چنگ ده‌رد و مه‌ینه‌ته‌كانی كۆمه‌لانی چه‌وساوه به
تایبه‌ت ژنانی سته‌م لێكراو و هه‌ر له‌م ریبازه پیروه‌زش دا
گیانی به‌خت كرد. هاورێ زیوه‌ر سالی ١٣٤٦ له كۆشی
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی "قاره" له ناوچه‌ی سنه
له دایك بوو.
هاوری زیوه‌ر ئه‌گه‌ر چی به ته‌مه‌ن مناڵ بوو، به‌لام
ئه‌نواعی كاری سه‌ختی ده‌كرد له‌وانه كار كردن له نزیك چۆمی
گه‌ریزه‌و قشلاق.
به‌ڵی هاورێ زیوه‌ر كۆرپه و په‌روه‌رده‌ی ناو ئه‌م ژینه
تاڵه بوو، وێرای ئه‌مه‌ش كه‌خه‌ریكی كاری خۆی بوو، له ژیانی
سه‌دان وهه‌زاران خانه‌واده به تایبه‌ت ژنانی تر دا ئه م
نابه‌رابه‌ری وهه‌لاواردنه‌ی ده‌دیت وزیاتر له گه‌ل سیمای
راسته‌قینه‌ی ئه‌م مه‌ینه‌ت ئاوایه‌ی كه‌سه‌رمایه‌داران نیۆیان
ناوته كۆمه‌لگای به‌شه ری ئاشنا ده‌بوو.
له گه‌ڵ هاتو چۆی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و به‌شداری كردنیان
له كۆر و كۆمه لی كۆمه‌لانی زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌و ناوچه‌یه،
هاورێ زیوه‌ر له گه‌ل كۆمه‌ڵه و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م
ته‌شكیلاته ئاشنا بوو و سالی ١٣٦٣ هاوری زیوه‌ر ره‌شیدی هاته
نیو ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و دوای ته‌واو كردنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی نیزامی له گوردانی
شوان دا سازمان درا.
زیبا ئه‌و كچه شۆرشگیره، ئیستا ئه‌سله‌حه‌ی له شانه و له
نیۆ كۆر و كۆمه‌لی كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان به تایبه‌ت ژنان
به‌شداری ده‌كا و له گیر و گرفته‌كانیان ده‌پرسی و رێنوینیان
ده‌كا! به زمانیكی ساده له گه‌لیان ده‌دوا و ئه‌وانی بۆ
خه‌بات كردن له دژی نابه‌رابه‌ر و كه ند و كۆسپه‌كانی ناو
كۆمه‌لگا هان ده‌دا.
هاوری زیوه‌ر ره‌شیدی ناسراو به زیبا ئه‌و كچه شۆرشگیره بوو
كه له‌ریزی بزوتنه‌وه‌ی شورشیگرانه‌ی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان كوردستان دا بار هاتبوو و سه‌رچاوه‌ی ئه‌سلی
مه‌حروومییه‌ته‌كانی ده‌ناسی و دژی نابه‌رابه‌ریه‌كانی ناو
كۆمه‌لگا، ئه‌سله‌حه‌ی كردبوه شان و له زومره‌ی ئه‌و ژنه
شۆرشگیرانه دا بوو كه دژی ته‌حقیر و كویله‌تی و هه‌ژاری
هه‌ستابوه سه‌ر پێی و له‌م راستایه‌دا به شازایكی زۆره
به‌ره‌و پیش ده‌چوو.
هاورێ زیوه‌ر له شه‌ركانی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه به دژی
جنایه‌تكارانی ج.ا له ساله‌كانی ٦٤، ٦٥ و ٦٦ و گرتنی
پایه‌گاكانی رژیم له ئاوایه‌كانی. خواشت، توارمه‌ڵا، گوریچه
و هاڵه‌یه‌ره به‌شداری چالاكانه‌ی كرد و گه‌لێك قاره‌مانیه‌تی
له خۆ نیشان دا.
رۆژی ٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦ كاتیك چه‌ند واحید له هاورێ
یانمان ده‌یان ویست خویان له جه‌رگه‌ی شه‌ری نیوان ئیران و
عیراق له مه‌نته‌قه‌ی هه‌له‌بجه دوور خه‌نه‌وه له نزیك
چۆمی سیروان له گه‌ڵ هیزیكی زۆری رژیمی ج.ا تووشی شه‌ریكی
سه‌خت و نابه‌رابه‌ر هاتن كه به داخه‌وه هاورێ زیوه‌ر
ره‌شیدی ناسراو به زیبا یه‌كیك له‌و هاوری خوشه‌ویستانه‌مان
بوو كه له‌م شه‌ره حه‌ماسی دا دوای مه‌سموم بوون به
كیمیابارانی شاری حه‌له‌بجه دڵی پر له هیوا و هومیدی به
رزگاری چینی كریكار له لیدان كه‌وت.
به دریژه‌دانی ریگای هاورێ زیوه‌ر ره‌شیدی ریز له یادی
ئازیزی هه‌موو هاورییانی گیان به‌خت كردووی ئه‌و روداوه
دلته‌زینه ده‌گرین!
|