|
به‌رێز بێ یادی كادری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و سیمای
خۆشه‌ویستی زه‌حمه‌تكیشانی جنووبی كۆردستان هاورێ عه‌بدوللای
هووشیاریان
ئێمه ئێستا باس له ژیانی كه‌سیك ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی
ژیانی كۆرتیدا، زیاترین هیزی خۆی بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌مری
كۆمۆنیستم له ئێران و به تایبه‌ت له كوردستان به كار برد.
به وته‌یه‌كی تر هاورێ عه‌بدوللای هووشیاریان كه تا كاتی
گیانبه‌خت كردنی ته‌نیا ٣٢ ساڵ ژیا، نیوه‌ی ئه‌م ته‌مه‌نه
كۆرته و له راستی دا باشترین ساڵه‌كانی ژیانی نایه پیناو
ئامانجی چینی كرێكار. ئه‌و رێگایه‌كی هه‌لبژارد كه
سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی رزگاری به‌شره له چنگ نیزامی سه‌رمایه‌داری
و دروست كردنی نیزامێك كه له‌ودا خه‌به‌رێك له بێ به‌شی
ئینسانه‌كان نییه. ئامانجی ئه‌و رزگاری چینی كرێكار و
رووخاندنی نیزامی سه‌رمایه‌داری یه و بۆ ئه‌وه هه‌وڵی دا،
هه‌ولێكی بێ وچان كه تا دوایین كاتی ژیانی درێژه‌ی هه‌بوو.
هاوری عه‌بدولله هووشیاریان ساڵی ١٣٣٥ له شاری سنه له دایك
بوو، خویندنی سه‌ره‌تایی و ده‌بیرستانی هه‌ر له‌م شاره ته‌واو
كرد، له ده‌ورانی ده‌بیرستان و له ساڵه‌كانی هه‌وه‌ڵی
ده‌یه‌ی ٥٠ دا بوو كه وێرای هاورێ گیانبه‌خت كردوو حه‌میدی
فه‌رشچی هه‌سته‌یه‌كی متالعاتی یان پێك هێنا و ده‌ستیان دایه
كاری وشیارده‌رانه وتێده‌كۆشان كه هه‌لسوورانی خۆیان له
چوار دیواری مه‌دره‌سه گه‌لێك زیاتر به‌رنه ده‌ری و كێشه و
گرفته‌كانی نیو كۆمه‌لگا زیاتر بناسن. هه‌سته‌ی ئه‌وان له
هه‌وڵی بردنه به‌ری هه‌ڵسوورانی سیاسی و په‌یوه‌ندی گرتن له
گه‌ل ره‌وته رادیكاله‌كان، رووی هێنایه كۆمه‌ڵه كه ئه‌و
كات به‌شیوه‌ی نه‌هینی كاری ده‌كرد. ئه‌م هه‌سته‌یه ساڵی ٥٤
له رێگه‌ی هاورێ حه‌میدی فه‌رشچی یه‌وه به ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو، وه وه‌كوو هه‌سته‌یه‌كی ته‌شكیلاتی و
جێ متمانه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه درێژه‌ی به هه‌لسوورانی خوی دا
و دوای هاتنه ناو كوری كۆمه‌ڵه‌وه رووی كرده كرێكاری.
له‌م ده‌ورانه‌دا هاورێ یان حه‌میدی فه‌رشچی، فه‌رهادی
ئه‌مانه‌تی و عه‌بدوڵڵا هووشیاریان له هاورێانی هه‌ڵسووراو و
پڕ شور و شه‌وقی كۆمه‌ڵه بوون كه له كۆر و كۆمه‌له‌كاندا و
له نیو خه‌باتكارانی شاری سنه دا حوزوری هه‌میشه‌یی و
به‌رده‌وامیان هه‌بوو، له‌م نێوه‌دا هاوری عه‌بدوللا سیمایه‌كی
خۆشه‌ویست بوو كه به مه قاومه‌ت و چالاكی یه‌وه كاره‌كانی
به‌ره‌و پێش ده‌برد.
له جه‌ریانی جم و جۆلی ناره‌زایه‌تی خه‌رمانانی ساڵی ٥٧
له‌شاری سنه و له پشتیوانی كردن له مانگرتنی هاورێ فواد
موستفا سولتانی، له سازماندهی هه‌وه‌ڵین جم و جۆلی ئیعترازای
خه‌ڵكی سنه به دوای ١٧ خه‌رمانانی ٥٧، وه پاشان له خه‌باتی
خه‌ڵكی شاری سنه له جه‌ریانی راپه‌رینی ساڵی ٥٧ وه‌كوو
سیمایه‌كی پێشره‌و به شداری كرد و له ته‌واوی
خۆپیشاندانه‌كان، میتنگه‌كان و شه‌ری چه‌كدارانه‌ی سه‌رده‌می
راپه‌رین دا ده‌وری گیراو له رێكخستن ئه‌م جۆره جم و
جۆڵانه‌دا، له هیدایه‌ت و رابه‌ری كردنی ئه‌وان له
هه‌ڵسووراوانی شاری سنه بوو. له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، خه‌باتی
موعه‌لیمان و كارمه‌ندان، هه‌ڵسووران بۆ ئازادی زیندانی یانی
سیاسی، هه‌وڵ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی خه‌لكی
شۆرشگیر و له خه‌بات دژی كۆنه‌په‌رستانی مه‌حه لی،
هه‌ڵسوورانێكی به‌رچاوی له خۆی نیشان دا.
به ده‌سپێكردنی سه‌ركۆتی راپه‌رین و هێرشی ج.ا بۆ سه‌ر
ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی خه‌باتكار، هاورێ عه‌بدوللا
هه‌ڵسوورانی شۆرشگیرانه‌ی خۆی په‌ره پێ دا و له‌م نیوه‌دا
ده‌ستی دایه هاوكاری نزیك له گه‌ڵ جه‌معییه‌ته
دمۆكراتیكه‌كان كه ئه‌و كات له ئاستی شاره‌كانی كۆردستان دا
پێك هاتبوون. كاك عه‌بدوللا له ته‌واوی رووداوه‌كانی ئه‌م
سه‌رده‌مه، له شه‌ری خویناوی نه‌ورۆزی سنه هه‌تا رێ پێوانی
خه‌ڵكی مه‌ریوان و زۆربه‌ی جم و جۆڵه ناره‌زایه‌تی یه‌كانی
هه‌تا ٢٨ مورداد به‌شدار بوو و هاوكات ده‌ستی دایه په‌یدا
كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ته‌داروكی شه‌ر له دژی هێرشی ج.ا
و ئه‌وه‌ی به لێ هاتوویی و جیساره‌تێكی كه‌م وێنه به‌ره‌وپێش
برد.
به ده‌سپێكردنی هێرشی ج.ا بۆ سه‌ر كوردستان له‌و هاروێ یانه
بوو كه زۆر مه‌سئوولییه‌تی له به‌رێوه‌بردنی وهیدایه‌تی
بزۆتنه‌وه‌ی چه‌كدارانه به ئه‌ستۆ ده‌گرت. له‌وانه ده‌وری
به‌رچاوی هه‌بوو له پیك هینانی زه‌مینه بۆ ئازاد كردنی شاری
سنه و چوونه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه بۆ ئه‌م شاره.
له ده‌وره‌یه‌كی شۆرشگیرانه كه له‌میژووی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی شار‌و ناوچه‌ی سنه‌دا كه‌م وێنه‌یه، له
ده‌وره‌یه‌ك دا كه كۆمۆنیسته‌كان له سه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی
كرێكاری و جه‌ماوه‌ری له‌م شاره‌دا قه‌راریان گرتبوو، وه له
دوایی دا له ده‌وره‌یه‌كدا كه ده‌سه‌ڵاتی شۆرشگیرانه ئه‌م
شاره‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ به خێرایی یه‌كی بێ وێنه له
مێژووی خه‌باتی خه‌ڵكدا به‌ره‌و پێش ده‌برد، هاورێ عه‌بدوڵڵا
له رێزی رابه‌رانی ئه‌م جم وجۆڵه گه‌وره‌یه دا بوو.
به‌ڵێ، ئه‌و و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی به پشت به‌ستن به هێزی
جه‌ماوه‌ری بێ به‌ش، شاری سنه‌ی كرد به قه‌ڵای راوه‌ستان له
به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی كۆنه‌په‌رست و دژ به خه‌لك كه ماوه‌ی
٢٤ رۆژ خه‌ڵكی ئه‌م شاره له هه‌ل و مه‌رجی گه‌مارۆی نیزامی و
ئابووری دا ده‌ستیان دایه خۆراگریه‌كی حه‌ماسی، له حالیكدا
دۆژمن بۆ داگیركردنی شار ته‌واوی هیز و ئێمكاناتی به كار
گرتبوو. له‌م ده‌وره‌یه به دواوه هاورێ عه‌بدوڵلای
هۆشیاریان وه‌كوو هاورێ یه‌كی لێ هاتوو و رێكخه‌ر و یه‌كیك له
كادره لیهاتووه‌كانی كۆمه‌ڵه له جنووبی كۆردستان و ئه‌تسۆ
گرتنی مه‌سئوولییه‌تی جۆراوجۆر له‌وانه: ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
جنووبی كۆردستان، به‌رپرسی ناوچه‌ی سنه،، به‌رپرسی
هاوئاهه‌نگی كردنی ناوچه‌كانی سه‌قز و دیوانده‌ره، جێگری
ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها بوو به
ده‌ستیاری گۆڤاری پێشره‌و و له ته‌واوی ئه‌م زه‌مینانه‌دا
ده‌وری به‌رچاووو كاریگه‌ری هه‌بوو، ده‌وریك كه زه‌رفییه‌ت و
كارامه‌یی ئه‌وی له ئه‌مری رێبه‌ری و هیدایه‌ت دا سه‌لماند.
ئه‌و له بواری كاری رێكخراوه‌یی له نیو جه‌ماوه‌ردا هاوری
یه‌كی پیشره‌و بوو، وه له‌م رێگایه‌وه هاوسه‌نگه‌رانی تری
ته‌شویق ده‌كرد و له‌م نێوه‌دا و له پشتیوانی كردن له
قازانجی كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان و ئامانجه كۆمۆنیستی
یه‌كانی له به‌رابه‌ر كۆنه‌په‌ره‌ستان له ناوچه‌كانی
كامیاران، سنه و دیوانده‌ره شه‌ری ده‌كرد و ماندوویه‌تی
نه‌ده‌ناسی.
هاورێ عه‌بدوللا جێ متمانه‌ی هاورێ یانی ته‌شكیلاتیشی بوو.
به‌شداری له كۆنگره‌كانی دووهه‌م، سیهه‌م و پینجه‌می كۆمه‌ڵه
و كۆنگره‌ی دووهه‌می حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌ڵبژیردران له
هه‌ڵبژاردنه جۆربه‌جۆره‌كان بۆ ئه‌ندامیه‌تی له كۆمیته‌كان
كه له كاتی جۆراوجۆردا پێی ده‌درا، ئه‌وه یان ده سه لماند.
سه‌ره‌نجام هاوری عه‌بدوللای وشیاریان، كادری كۆمۆنیست و
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، رۆژی ٢٥ی گۆلانی
ساڵی ١٣٦٧ی هه‌تاوی له جه‌ریانی بۆمبارانی شیمیایی یه‌كیك له
مقه‌ره مه‌ركه‌زییه‌كانی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن چه‌ند فرۆكه‌ی
عێراقیه‌وه گیانی له پیناو ئامانجی به‌رزی دا به‌خت كرد‌و بۆ
هه‌میشه به جی هیشتین.
یادی به‌ریز و ریگای پڕ ریبوار.
|