|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاوری
خۆشه‌ویست عه‌بدولقادری وه‌حیدی
ناسراو به دوكتور ده‌رویش
ئه‌ندامی حكا و پیشمه‌رگه‌ی
فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاوری عه‌بدولقادر سالی ١٣٢١ له
شاری سه‌قز چاوی به ژین پشكووت.
مه‌رگی له ناكاوی باوكی
له‌كاتیكدا كه هاوری قادر ٩ مانگ
له‌ته‌مه‌نی تی په‌ر ببو سه‌ره
تایەك بوو بو ئال و گوریكی جدی
له سه‌رنوشتی ئه‌و هاوریه‌ماندا.
له ته‌مه‌نی ٩ ساڵی دا ده‌رس
خویندنی ده‌س پی كرد و سه‌ره‌رای
هه ژاری بنه‌ماله‌كه‌ی خه‌رجی
ده‌ورانی ته‌حسیلی خۆی دابین كرد،
هاوینان له كوره‌په‌زخانه‌كان و
پروژه ساختمانیه‌كان خه‌ریكی
كرێكاری بوو و جاروبار بو سه‌م
پاشی كردنی مال و باغاتی خه‌لك
ده‌چوه ئاواییه‌كان.
هاوری ده‌رویش توانی به ته‌لاش و
سه‌ختی زوره‌وه دیپلوم وه‌ربگری
و له بیمارستانی شاری سه‌قز
خه‌ریكی كاركردن بیت. سالی ٥٢ بو
ده‌وره‌ی ته‌كمیلی ئوتاقی عه‌مل
چووه دانشگا و ده‌وره‌ی پزشكی
سه‌ركه‌وتوانه ته‌واو كرد و
دیسان له بیمارستانی سه‌قز
ده‌ستی به‌كار كرد.
له‌و ده‌ورانه‌دا كه له
بیمارستانی سه‌قز كاری ده‌كرد
به‌رده‌وام سه‌ردانی
زه‌حمه‌تكیشانی نه‌خوشی نێو جی
ده‌كرد.
هاورێ ده‌وریش له‌و ده‌ورانه‌دا
هەستی بەوە کردبوو كه بهداشت و
ده‌رمان وه‌ك باقی خه‌ده‌ماتی
كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگایه‌ك دا
كه پر له نابه‌رابه‌ری و
ته‌بعیزه ، چینی دارا زیاتر لیی
بەهرەمەندە و له به‌رانبه‌ردا
چینی نه‌دار و چەوساوە بە هۆی
نەدارییەوە زۆر جار لەو بوارەدا
توشی کارەسات دەبن ، كاروباری
پزشكی شتیكی ئنحساریه و
له‌خزمه‌ت پركردنی گیرفانی
كه‌سانیكدایه توانای مالی
گه‌یشتن به مه‌قامی دوكتوریان
هه‌بیت. علیم له خزمه‌ت رفاهی
گشتیدا نیه. به‌لكو له خزمه‌ت
كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت دایه.
هاوری ده‌رویش به‌و هه‌ل
ومه‌رجه‌ی كۆمه‌ڵگا به توندی
ئیعترازی هه‌بوو و له شوینی
كاره‌كه‌ی زیاتر متوجه‌هی ئه‌م
وه‌زعیه‌ته بوو.
زۆر جار له گه‌ل به‌رپرسانی
بیمارستان له سه‌ر وه‌رگرتن و
به‌سته‌ری كردنی زه‌حمه‌تكیشانی
نه‌خۆش له بیمارستان به‌حسی
ده‌كرد و نیسبه‌ت به بی
توه‌جه‌هی په‌ره‌ستاران ده رحه‌ق
به نه‌خۆشه‌كان حه‌ساس و
موعته‌ریز بوو.
له ئه‌وه‌لین رۆژه‌كانی سالی
٥٨دا كه ج.ا به توپ و راكێت
شاری سنه‌ی داگرت، هاوری دوكتور
ده‌رویش چه‌كدارانه چوو بۆ
یارمه‌تی دانی خه‌لك و مانگی
پووشپه‌ری سالی ٥٨ كاتی كه
مالكین و زه‌وین داره‌كانی ئاوایی
"كه‌ره‌فتو" تاقمیكی چه‌كداریان
بو وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وی یه
موسادره‌كراوه‌كانیان له لایه‌ن
زه‌حمه‌تكیشانی ئاوایی سازمان دا
و زه‌حمه‌تكیشانیان به زوری چه‌ك
ته‌هه‌ید ده‌كرد، هاوری له گه‌ل
هاوریانی كۆمه‌له بو پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی زه‌حمه‌تكیشان له‌و
ئاواییه هاتنه مه‌یدان و وه‌ك
هیزیكی پال پشتی ئه‌و خه‌ڵكه
زاهیر بوون. دوای له‌شكه‌ركیشی
رژیم له ٢٨ی موردادی ٥٨ بو
كوردوستان دوكتور ده‌رویش به
ده‌ستی به كریگیراوانی رژیم
گیراو پاش ٢ مانگ زیندان. له
گه‌ل بنه‌ماله‌كه‌ی ته‌بعید
كرانه شاری "استهبان" له
ئوستانی فارس.
هاوری ده‌رویش مودافعی سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كومه‌له بوو هه‌ر
به‌م هویه له مانگی بەفرانباری
سالی ٥٩ دا ره‌سمه‌ن به ریزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه په‌یوست
بوو.
هاوری ده‌رویش به‌ته‌واوی
وجودیه‌وه خوی موتعه‌لیق به
جه‌ریانی كومونیزم ده‌زانی و له
جه‌ریانی هه‌ڵسورانی تا ئه‌و
كاته‌ی كه به هوی نه‌خوشی
سه‌ره‌تان گیانی به‌خت كرد بی
وچان و ماندوویی نه‌ناسانه
ته‌لاشی كرد. به‌رده‌وام نگه‌رانی
ئه‌وه بوو نه‌كا كاروباری پزشكی
مانعیك بێ بۆ كاری وشیاری
ده‌رانه به‌م جوره هاوكات له
گه‌ل ده‌رمان كردنی زه‌حمه‌تكیشان
تی ئه‌كوشا تا قوڵترین
ده‌رده‌كانی چینایه‌تی بخاته
به‌ر چاوی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان و ریگا چاری ئه‌و
موسیبه‌تانه‌ی ده‌س نیشان ده‌كرد.
هاوری ده‌رویش سالی ٥٩ كاتی كه
به ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوست بوو هاوسه‌ر و
منداله‌كانی به جێ هیشت، به‌لام
ته‌ئسیری سیاسی ئه‌و به سه‌ر
بنه‌ماله‌دا دیار بوو. كچی
تازه‌لاوی، یانی وه‌حیده یه‌كیك
له هه‌ڵسووراوانی ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه له شاری سه‌قز بوو.
رابته‌ی هاوری ده‌رویش و وه‌حیده
لیوالیو ئیمان و شوری شۆرشگیرانه
بو مبارزه له ریگای وه‌دی هاتنی
ئامانجی به‌رزیان بوو.
له هاوینی سالی ٦٢ دا جمهوری
جنایه‌تكاری ئیسلامی هاوری
وه‌حیده‌یان تیرباران كرد. هاوری
ده‌رویش موته‌ئه‌سیف له کردەوەی
جەنایەتکارانەی جه‌لادانی رژیم،
له وه‌لام به سه‌ره‌خوشی
هاوریانی وتی: ئیعدامی وه‌حیده،
خه‌نجه‌ریك بوو كه ج.ا به سه‌ر
دڵی مندا كوتای، به‌لام ئه‌من
كه‌سیك نیم كه به‌و خه‌نجه‌رانه
بكه‌وم، ئیعدامی وه‌حیده و
سه‌دان وه‌حیده‌ی تر ته‌نیا ئیمان
و بروام بو مبارزه له دژی جه‌هل
و خورافه و سه‌رمایه روشن‌تر و
پته‌وتر ده‌كات، سه‌ره‌خوشی هاوری
ده‌رویش بو هاوسه‌ره‌كه جگه
له‌وە نه‌بو كه بڵێ تو و
منداله‌كانم خوش ده‌وی به‌لام
شورش و ئامانجه‌كه‌م زیاتر له
هه‌مو شتێك خوشتر ده‌وی.
داگیرکردنی زیاتری شاره‌كان و
ئاوایه‌كانی كوردستان و گه‌ماروی
توندی ئیقتسادی ناوچه ئازاده‌كان
له‌و سالانه‌دا، هاوری ده‌رویشی
بو سازماندانی مه‌ركه‌زی پزشكی یه
ك هان داكه بتوانی له هه‌ر هه‌ل
و مه‌رجیكدا وڵام ده‌ره‌وه‌ی
نیازه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه بیت. به‌م جوره
ئه‌و خۆشه‌ویستە یه‌كی له ریك
خه‌رانی مه‌ركه‌زی پزشكی كۆمه‌ڵه
بوو و له نه‌تیجه‌ی تی كوشانی
ماندونه‌ناسانه‌ی هاوری ده‌رویش
ده‌یان كه‌س له پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه ئاموزشی پزشكی یان دیت
كه دواتر باشترین و لی هاتوترین
كادره‌كانی پزشكی كۆمه‌ڵه‌یان پیك
هینا.
به‌لی به‌م جوره هاوری دوكتور
ده‌رویش به حزوری خۆی له
مه‌یدانی شه‌رو معالجه‌ی
بریندارانی شه‌ر و چه به
ئاموزشی كادری پزشكی، گیانی
ده‌یان و سه‌دان پیشمه‌رگه‌ی
برینداری له مه‌رگ نه‌جات دا.
هاوری ده‌رویش ماوه‌ی ٦ سال له
بیمارستانه‌كان و ده‌رمانگاكان ی
كۆمه‌له له "تورجان" بوكان "علم
ئاوا" سه‌درئاوا" و له
ده‌رمانگای ناوچه‌ی موكوریان و
له ماموریته سیاسی و
نیزامیه‌كانی پیشمه‌رگه‌كان، نه
ته‌نیا به پیشكه‌ش كردنی خزمه‌تی
پزشكی به ته‌شكیلات به‌ڵكو
سه‌دان جار بو موعالجه
زه‌حمه‌تكیشانی نه‌خوش كه به
هوی فه‌قر و ده‌س كورتی جگه له
ته‌سلیم بوون له به‌رابه‌ر مه‌رگ
چاره‌یه‌كیان نه‌بوو، حازر ئه‌بوو
و به ده‌رمان كردنیان ژیانیكی
تازه‌ی پیان ده‌به‌خشی. هاوری
ده‌رویش له زوریه‌ك له
ناوچه‌كانی كوردوستان، له
مه‌هاباد تا سنه فه‌عالیه‌تی كرد
و یه‌كی له ئه‌ندامان و هاوریانی
خوشه‌ویستی حكا له كوردوستان
بوو.
هاوری ده‌رویش سالی ٦٥ به هوی
گیروده بوون به نه‌خوشی
سه‌ره‌تان به مه‌به‌ستی موعالجه
به‌ری كرایه ولاتی سوئید.
نزیكه‌ی ٣ سال له به‌رانبه‌ر
یه‌كی له سه‌خترین و پرئازارترین
نه‌خوشیه‌كاندا موقاومه‌تی كرد.
چوار جار برایه ئوتاقی عه‌مه‌ل و
جه‌راحی كرا. ئه‌و ده‌یزانی
شانسێكی بۆ چاك بونه‌وه نیه و
له‌و شه‌رایه‌ته‌شدا راوستاو به
ئیراده‌یكی مه‌حكه‌مه‌وه له
گه‌ل مه‌رگ روبه‌رو بوو ئه‌و
راوه‌ستا و له گه‌ل مه‌رگ ده‌ست
و په‌نجه‌ی نه‌رم كرد تا عشق به
ئینسان و عشق به ژیان له
حساسترین هه‌ل و مه‌رج دا سابت
بكات.
به داخیكی زۆره‌وه سه‌رئه‌نجام
هاوری عه‌بدولقادری وه‌حیدی
ناسراو به "دوكتور ده‌رویش" له
نیو دونیایەك ئیحترام و غه‌م و
په‌ژاره‌ی قوول هاورییانی و هه‌مو
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یان ناسی روژی
١٢ی سه‌رماوه‌زی سالی ٦٧ دلی په‌ر
له ئومید و هیوای به رزگاری
به‌شمه‌ینه‌تان له لی دان كه‌وت
و بو هه‌میشه به جی هیشتین.
یادی هاوری كومونیست و خۆشه‌ویست
عه‌بدولقادری وه‌حیدی ناسراو به
"دوكتور ده‌رویش" به‌ریزه و
ریگای تا سه‌ر كه‌وتن دریژه‌ی
هه‌یه
|