|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی
پیشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكار و
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاوری الله كه‌ره‌می ئازه‌ری
ناسراو به سیروان پاوه‌یی!
هاوری الله كه‌ره‌می ئازه‌ری
یه‌كێكی تر له‌و زه‌حمه‌تكێشه
تێكوشه‌رانه‌یه كه له رێزی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا
هه‌لسووروانه و تا دواین
هه‌ناسه‌ی ژیانی بۆ رزگاری چینی
كرێكار و كۆمه‌ڵانی بێ به‌ش
تێكوشا. هاوری الله كه‌ره‌م سالی
١٣٤٥ له ئاوایی ره‌وان زه‌ردوویی
له ناوچه‌ی پاوه له كۆشی
خێزانێكی زه‌حمه‌تكێش له دایك
بوو. ده‌س كورتی خانه‌واده‌ی
ناچاری كرد كه سه‌ره‌رای خۆیندن
كار بكا و، ویرای باوك و براكانی
زه‌حمه‌ت بكێشێ و ئاره‌ق بریژی،
بۆ ئه‌وه‌ی گوزه‌رانیان دابین
بكا. به تایبه‌تی له فه‌سلی
هاوین و له به‌ر قرچه‌ی گه‌رما
له گه‌ل خانه‌واده‌ی خه‌ریكی
كاری مه‌زرا بوو. سیروان كه هه‌ر
له منالیه‌وه ره‌نج و مه‌ینه‌تی
خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش و ده‌س ته‌نگی
دیتبوو وه له گه‌ل زولم و زۆرێك
كه له‌و كۆمه‌لگایه‌دا ده‌رحه‌ق
به‌وان
ده‌كرا، ئاشنا ببو، هه‌میشه به
ره ق و بیزاری یه‌وه رووبه‌رووی
ساحب كار و سه‌رمایه‌داراكان
ده‌بۆوه و به گژیان دا ده‌چوو.
وه ڵه گه‌ل ژنان و پیاوانی
زه‌حمه‌تكیش له سه‌ر فه‌قیری و
نه‌داریان و مه‌ینه‌تی و
كویره‌وه‌ریكانیان قسه و باسی
ده‌كرد.
هاوری الله كه‌ره‌م كه تا سالی
ئه‌وه‌لی راهنمایی له
ئاوایه‌كانی، ره‌وان زه‌ردویی
ده‌رسی خویند، بۆ دریژه دان به
خۆیندنی چۆ شاری كرماشان. له
گه‌رگی زه‌حمه‌تكیشی نشینی
فه‌یزابادی ئه‌و شاره ژوریكی به
كڕێ گرت و ده‌ستی كرد به خۆیندن.
هاوری سیروان كه پاش شۆرشی٥٧ به
تایبه‌ت له ساله‌كانی ٦١ و ٦٢
به هۆی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه زیاتر له گه‌ڵ مه‌سایلی
سیاسی و خه‌بات و موباره‌زه‌ی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان، وه
ماهییه‌تی سه‌رمایه‌دارانه‌ی ج.ا
ئاشنا ببوو، هه‌لسووراوانه له
كار و باری ته‌بلیغی و بڵاو
كردنه‌وه‌ی نه‌شریات و ئیعلامیه
سیاسی یه‌كان و نووسینی شوعاری
شۆرشگێرانه له سه‌ر ده‌رك و
دیواره‌كاندا، به‌شداری ده‌كرد.
له‌و ده‌ورانه‌دا جاریك له
لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه له باینگان،
به هۆی بلاو كردنه‌وه‌ی
ئیعلامیه و نه‌شرییه‌وه
ده‌ستگیر كرا و كه‌وته به‌ر
ئه‌زیه‌ت و ئازار به‌ڵام نه
ته‌نیا ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌نگاوی
پێ شل نه‌كرد، به‌لكوو به
وره‌یه‌كی به‌رزتر و به دڵیكی
كه‌ێلی عه‌شق وئیمان به
سه‌ركه‌وتنی بێ به‌شان به گژ
ئه‌م نیزامه و پارێزه‌رانی دا
چووه و ئه‌و جار وشیارانه تر
له پێش‌و و دریژه‌ی به
فه‌عالییه‌تی دا.
هاوری الله كه‌ره‌می ئازه‌ری له
دریژه‌ی، خه‌باتی سیاسی خۆیدا و
به هۆی شوور و شه‌وقێكی
شۆرشگێرانه كه تێدا بوو،
هه‌میشه بۆ موباره‌زه له دژی
ئه‌م رژیمه و نیزامی
سه‌رمایه‌داری حازر بوو. له ئاخر
و ئۆخری به‌هاری سالی ٦٥ دا خۆی
گه‌یانده ئاموزشگای
پییشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه، به
دوای ته‌واو كردنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی
سیاسی- نیزامی له گوردانی ٣١ی
بۆكاندا سازمان درا.
سیروان پی نابووه مه‌یدانیكی تری
موباره‌زه‌ی خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش و
چه‌كی حیزبی خۆی و رێگای رزگاری
بێ به‌شانی كرد بۆ شان. ئیتر وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه هه‌ر
له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی چوونی بۆ
گوردانی ٣١ زۆر زوو جێی خۆی
كرده‌وه و له گه‌ڵ
هاوسه‌نگه‌رانی بوو به دۆستی
نزیك و ئه‌رك و كاری خۆشی
دڵسوزانه ده‌برده پێش. له
فه‌عالییه‌تی سیاسی نیزامی
هاوریانی گوردانی ٣١ی بوكان له
ساله‌كانی ٦٥ و ٦٦ وه‌ك هاوریه‌كی
جه‌سوور و دڵسوز و به‌ر پرس
به‌شداری كرد.
هه‌ر له‌و ده‌روانه‌دا بوو كه
بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و خۆی بۆ ئه‌رك و كاری
زیاتر ئاماده كرد بوو و
لیبراوانه تیده‌كوشا. له
فه‌عالییه‌تی نیزامیش دا هاوری
الله كه‌رم پیشمه‌رگه‌یه‌كی
جه‌سوور ونه‌ترس بوو. هه‌میشه
له سه‌نگه‌ری پیشه‌وه‌ی شه‌ر و
عه‌مه‌لیاته‌كان دا بوو وه رق و
كێنه‌ی له‌م هه‌موو سته‌م و
نابه‌رابه‌رییه ده‌كرده ئاگری
چه‌كی بی ئه‌مان و به سه‌ر
جه‌سته‌ی پاریزه‌رانی ئه‌م
نیزامه‌دا دای ده‌باراند.
په‌یوه‌ندی دڵسۆزانه‌ی له گه‌ڵ
ژنان و پیاوانی زه‌حمه‌تكیش، وه
ته‌بلیغی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
له نێو كۆر و كۆمه‌ڵی
جۆراوجۆریان یه‌كێكی تر له و
خسووسیاته به‌رچاوه‌ی هاوری
الله كه‌ره‌م بوو، كه له هه‌ر
فورسه‌تێك بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ولی
ده‌دا. له مانگی ره‌شه‌وی سالی
١٣٦٦ دا چوو بۆ ناوچه‌ی سنه و
له گوردانی شاهۆ سازمان درا.
له پێش دا ئه‌ركی مه‌سئوولی
ته‌داروكاتی په‌ل و پاشانیش جێگری
فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی كه‌وته
سه‌رشانی.
هاوری سیروان به شور و شه‌وقی
شۆرشگێرانه له فه‌عالییه‌تی
سیاسی- نیزامی سالی ١٣٦٧ی تیپی
١١ی سنه له ناوچه‌كانی سنه و
مه‌ریوان به‌شداری
هه‌لسووراوانه‌یی كرد و به
جییدیه‌ت و به‌ر پرسایه‌تی یه‌وه
كار‌و باری خۆی له
عه‌مه‌لیاته‌كاندا و له
په‌یوه‌ند و دۆستایه‌تی له گه‌ڵ
خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش دا به‌رێوه
برد.
سه‌رئه‌نجام به داخه‌وه رۆژی ١٣
گه‌لاویژ سالی ٦٧ له لای ئاوایی
هویه و سه‌رهویه دا له شه‌ری
حیزبی دمكرات له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
گیانی ئازیز و خۆشه‌ویستی
به‌ختكرد و بۆ هه‌میشه به جێ
هیشتین.
یادی ئازیزی هاوڕی الله كه‌ره‌می
ئازه‌ری ناسراو به سیروان
پاوه‌یی بۆ هه‌میشه له نێو دڵی
هه‌موو تێكوشه‌رانی ریبازی رزگاری
به‌شه‌ریه‌ت دا زیندو
ده‌مینیته‌وه.
یادی به‌رز و ریگای پر ریبوار بێ.
|