|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی هاورێ ی گیانبه‌خت كردوو عه‌لی حسین
محمدی (طهمورس)
هاوری عه‌لی حسین محمدی ساڵی ١٣٤٠ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی شیراز له دایك بوو، له دایك بوونی ئه‌و هاوكات
بوو له گه‌ڵ هه‌ژاری بنه‌ماله‌كه‌ی و ژیانیشی هه‌روه‌ها به
بێ به‌شی یه‌وه ده‌سی پێكرد. بنه‌ماڵه‌یه‌ك به منداڵی زۆر
كه سه‌ره‌رای بێ به‌شی بێ ئه‌ژمار، ته‌همورسیان نارده
مه‌دره‌سه و ئه‌مه پێویستی یه‌ك بوو كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له
به‌رانبه‌ر مناڵه‌كانیان ده‌ركیان ده‌كرد و ئه‌و به كه‌مترین
ئیمكاناته‌وه ده‌سی دایه خویندن به جۆریك كه ده‌یان جار
ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی كاغه‌ز و قه‌له‌میش بكرێ.
ئایا به‌م بارودوخه‌وه ته‌همورس ده‌توانێ به روحیه‌یه‌كی
ئارام و له سه‌ره‌خۆ په‌روه‌رده بێ؟ به دلنیایی یه‌وه نه!
هه‌ر كه له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆی ئاشنا بوو و له مه‌دره‌سه
و شار و دێهات، له هه‌ر كووچه و كۆلانێك نابه‌رابه‌ری و
هه‌ڵاواردنی به گۆشت و پێسته‌وه هه‌ست پێكرد، روحیه‌ی
ناره‌زایه‌تی ئه‌و شكلی گرت و هه‌ر ئه‌مه بوو به هۆكاری
ئه‌وه هه‌تا ته‌همورس هه‌وڵی زیاتر بدا بۆ فێربوون.
ده‌یهه‌ویست بزانێ فێربێ، ده‌یه‌ویست بزانێ مانای ژیان چییه؟
وه ئه‌م كۆمه‌لگایه له سه‌ر چ بنه‌ما و نه‌زمێك
دامه‌زراوه.
سه‌رده‌می تازه‌لاویی ته‌همورس هاوكات بوو له گه‌ل راپه‌رینی
ساڵی ٥٧، مه‌دره‌سه‌یه‌كی گه‌وره كه هه‌زاران ئینسانی
شۆرشگیر و كۆمۆنیست له‌ودا په‌روه‌رده بوون. ته‌همورس وێرای
شه‌پۆلی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له خۆپیشاندانه خیابانی
یه‌كان، هێرش بۆ سه‌ر ساواك و شاره‌بانی و پادگانه‌كان
هه‌لسوورا و له پاڵ ئه‌وه‌شدا ویرای هاورێیانی شۆرشگیری له
گه‌ره‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی شاری شیراز كتیبخانه‌یه‌كیان بۆ
بڵاوكردنه‌وه‌ی كتیبه كۆمۆنیستی یه‌كان دامه‌زران، له كۆر و
كۆمه‌ڵه كرێكاری یه‌كان حۆزوری هه‌بوو و ئه‌وانی به خه‌بات
بۆ پێك هینانی شوورا خه‌لكی یه‌كان وهێندیك داخۆازی وه‌كوو:
مه‌سكه‌ن، ئاو، به‌رق و بێهداشت بانگه‌واز ده‌كرد و له چه‌ند
ناره‌زایه‌تی كرێكاری دا هه‌ڵسووراوانه به‌ش داری كرد.
هاورێ ته‌همورس دوای راپه‌رین چووه ناو رێكخراوی چریكه
فیدایی یه‌كانی گه‌لی ئێران و دڵسۆزانه له رێی ئاوات و
ئارمانی خۆیدا كاری ده‌كرد.
دوای ماوه‌یه‌ك له‌م سازمانه‌دابرا و ٢ ساڵ كاری موسته‌قیل و
مونفه‌ریدی كرد و هه‌ر له‌م پرۆسه‌یه‌دا بوو كه ته‌همورس له
گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ئاشنایی په‌یدا كرد و
له سالی ٦٥ دا هاته رێزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه. له
ماوه‌یه‌كی كۆرت دا وه‌كوو هاورێ یه‌كی دڵسۆز و فیداكار‌و هاورێ
یه‌ك به تایبه‌تمه‌ندی پڕبایه‌خی كرێكاری و كۆمۆنیستی ناسرا.
ته‌همورس ته‌نیا زیاتر له ساڵێك له ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه دا بوو به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ده‌وره كۆرته ئه‌وی كرد
به هاورێ یه‌كی سه‌میمی و دڵسۆز له‌نیو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیشی
ناوچه‌كانی سه‌قز، بانه و بۆكان كه وێرای هاورێ یانی له‌وێ
حۆزۆری هه‌بوو. ته‌همورس له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵێكی به‌رده‌وامی
دا بۆ ئه‌وه‌ی فێر بێ و به كرده‌وه‌ش به كاری بێنێ. تێكۆشا
سوننه‌ته پربایه‌خه كرێكاری و كۆمۆنیستی یه‌كان له
مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات جێ بخا.
ته‌همورس كه ئاوات و ئاره‌زووی زۆری له دڵ دا بوو به شوور و
شه‌وقه‌وه خۆی بۆ خه‌باتێكی هه‌ر چی جیددی تر و به رده‌وامتر
ته‌یار ده‌كرد، رێكه‌وتی ٢٥ی گۆڵانی ساڵی ٦٧ له گه‌ل22 که س
له هاوریانی له جه ریانی کیمیایی بارانی یه کیک له مقه ره ناوه
ندییه کانی کومه له به ده ستی رژیمی به عسی عیراقدا گیانی
به‌خت كرد.
یادی هاوری عه‌لی حسینی محمدی ناسراو به ته‌همورس بۆ هه‌میشه
له دڵماندا زیندوه‌و وفیداكاری یه‌كانی رینوینی ریگامانن.
|