یادی هاوری عه‌لی ناسری به‌رز و
به‌ریزه
هاوری عەلی سالی ١٣٤٤ له كوشی
خیزانیكی ده‌سته‌نگ له‌شاری سنه
له دایک بووە . ته‌مه‌نی ٣ سالان
بوو كه باوكی له ده‌سدا و له
كاتیكدا كه روژ به روژ
شه‌رایه‌تی ژیان بۆ خۆی و
بنه‌ماله‌كه‌ی سه‌خت تر ده‌بوو.
سالی ١٣٤٩ خوی به كانوونی كار
ئاموزی شه‌وانه روژی له سنه
ناساند‌و هه‌تا سالی ١٣٥٤ له‌وی
سه‌رقالی خویندن بوو. سالی ١٣٥٤
بۆ دریژه‌دان به خویندن چوه
كانوونی كار ئاموزی له شاری
كرماشان وبۆ ماوه‌ی ٢ سال له‌وی
بوو. "عه‌لی له‌هه‌مان كاتدا كه
قوتابیه‌كی ژیر و زیره‌ك بوو،
نه‌یده‌توانی موناسیباتی ئه‌و
كاتی ناو كانون كه به‌ریوه
به‌رانی ریكیان خستبوو
ته‌حه‌ومول بكات و هه‌موو كات
ده‌نگی نارزایەتی خۆی هه‌لده‌بری
تا له سالی ١٣٥٨ و سالیك دوای
راپەرینی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران
له گه‌ل مودیری كانوون تووشی
کیشه ده‌بیت و له‌وی ئیخراجی
ده‌كه‌ن و روو ده‌كاته‌وه سنه و
بو ماوه‌ی ٢ سال له شیركه‌ته
ساختمانیه‌كان كریكاری ده‌کا،
كاری ساختمانی بو عه‌لی كه تازه
لاویك بوو، زۆر تاقه‌ت پروكین
بوو. سالی ٦٠ بوو به كرێكار له
كارگه‌یه‌كی یخچالسازی تا پیش
هاتنی بو پیشمه‌رگایه‌تی له‌وی
كاری كرد.
سالی ٦١ پێوەندی بە کۆمەڵەوە کرد
وبە ریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە
پەیوەست بوو و پاش تەواوکردنی
سەرکوتوانر دەورەی ئاوزشی سیاسی
ونیزامی ، هەڵسورانی شۆەشگێرانەی
دەسپیکرد وبە وەرەیەکی بەرزەوە لە
شەرەکانی ئەو سەردەمە بەشداری کرد
و ساڵی ٦٣ لە یەکیک لەو شەرانە
بریندار بوو و پاش سارێژ بوونەوەی
برینەکەی گەرایەوە نێو
هاوسەگەرانی ودریژەی بە ئەکی
شۆرشگێرانەی خۆی دا .
هاوری عه‌لی له چه‌ندین شه‌ر و
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچوكی
گوردانی ئاریز و گوردانی شوان‌دا
به‌شداری چالاكانه‌ی كرد،
له‌وانه له ده‌رگیریه‌كانی
ناوچه‌ی لیلاخ-زوریك له
عه‌مه‌لیاته‌كانی گوردانی شوان
له نیو شاری سنه و ده‌وروبه‌ری
سنه وگرتنی پایه‌گای میره‌كی،
سالی ١٣٦٣ به هوی مۆشكلاتی جسمی
گه‌رایه‌وه نیو شار. هاورێ عه‌لی
له‌م ده‌وره‌یه‌ش دا كه له نیو
شار به ناو خه‌ریكی ژیانی ئاسایی
بوو، نه‌یتوانی به نیسبه‌ت هاو
چاره‌نووسانیه‌وه بی ته‌فاوه‌ت
بی، بویه له گه‌ل هه‌ندیك له
لاوانی دیكه له شاری سنه
كه‌وتنه هه‌لسوران و ته‌بلیغ و
دوای یه‌ك سال ج.ا به كاری
ئه‌وانی زانی و عه‌لی ناچار شاری
به جی هیشت و هاته‌وه ناو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و باشتر له
ده‌وری پیشوو ده‌ستی دایه‌وه كار
سیاسی و نیزامی له گه‌ل
هاورییانی پ.م كۆمه‌له. سالی
١٣٦٦ كاتیك كه وه‌زعی جسمی عه‌لی
به تایبه‌ت لاقی تووشی نه‌خوشی و
ناره‌حه‌تی كرد بوو له گه‌ل ٨
هاورێی دیكه‌ی به مه‌به‌ستی
رویشتن بو ولاتیكی ئه‌من له
سنوری توركیه دستگیر كران و
دوایی له لایه‌ن پولیسی توركیه
ته‌حویلی ج.ا درانه‌وه. ئه‌م
هاوریانه‌مان بۆ ماوه‌ی یه‌ك سال
له زیندانی رژیمی ئیسلامی دا
كه‌وتنه ژیر وه‌حشیانه‌ترین
ئازار و ئه‌شكه‌نجه له‌وانه
سوتان به ئوتوی داخ، شكاندنی
ده‌ست و لاق و ده‌یان جوری تر له
ئه‌شكه‌نجه.
به‌لام عه‌لی هیچ كات له
كرده‌وه‌كانی خوی به‌رانبه‌ر به
ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی
له ئێران په‌شیمان نه‌بووه‌وه
ته‌نانه‌ت كاتیك له گه‌ل هاوری ی
گیان به‌خت كردوو تۆفیقی كه‌ریمی
بران بو دادگا، له كاتیك دا كه
ده‌ستیان به سترا بوو ،
په‌لاماری حاكیم شه‌رعیان دا و
دایانه لیدان و زور كه‌س له‌و
رۆژه‌دا گوییان لی بوو كه عه‌لی
هاواری ده‌كرد: قه‌سه‌م به خوینی
ئازیزان و هاورییانمان قه‌ت
په‌شیمان نابینه‌وه‌و توبه
ناكه‌ین. حاكیم شه‌رع و كار به
ده‌ستانی دیكه له دادگای
ئینقلاب كاتیك وره‌ی به‌رزی ئه‌م
دوو هاوریی یه‌یان بیست دوای
چه‌ند رۆژ و له مانگی ره‌شه‌مه‌ی
٦٧ دا تیربارانیان كردن و ریگای
پیر‌وز ئامانجه به‌رزه‌كانیان بو
ئیمه به جی هیشت.
یادی هاوری عه‌لی ناسری به‌رز و
به‌ریزه
|