به‌رز و به‌ریز بی یادی ئازیزی
هاوری ئه‌میری فه‌رشگه‌ر ناسراو
به ره‌حمان پیشمه‌رگه‌ی فیداكار
و شۆرشگیری كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران!
هاورێ ئه‌میری فه‌رشگه‌ر سالی
١٣٤٥ له شاری مه‌ریوان له دایك بوو،
هیشتا ٥ ساله بوو كه دایك و
باوكی له ده‌ستدا،
به‌م حاله‌وه هه‌رچۆنیك بێ به
زه‌حمه‌ت توانی چه‌ند سالێك
بخۆیێنی، و سه‌ره‌رای
ته‌مه‌نی كه‌می كاری زۆر سه‌ختی
ده‌كرد. رۆژانه ١٠ تا ١٥ ساعه‌ت
خه‌ریكی كار كردن ده‌بوو، وه
ژیانیشی هه‌ر له‌و كارگایه
ده‌برده سه‌ر.
كاتیك خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌لك
له ئیران له دژی رژیمی شا
هه‌لگیرسا به ئاواتی گۆرانی ئه‌م
ژیانه پر له ئازاره و ه له‌و
موباره‌زاته دا به‌شداری كرد.
هاورێ ئه‌میر له ناو كریكارانی
ده‌وروپشتیدا خۆشه‌ویست و له
به‌ر دلان بوو. به دوای
سه‌ركه‌وتنی راپه‌رین دا بوو به
لایه‌نگری كۆمه‌ڵه و وه‌ك
كریكارێك به وشیاری زیاتره
وه‌ها ته مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی
وبه فیداكاریی ودڵسوزیه‌وه
ده‌ستی به هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه كرد. سالی ١٣٥٩ به
هندیك ده‌وا و ده‌رمانه‌وه كه
بۆ كۆمه‌ڵه ي كۆ كرد بوه، له
لایه‌ن جاسوسانی ج.ا یه‌وه
ده‌ستگیر كرا. زیندان و شكنجه‌ی
ج.ا نه‌ی توانی، لێوی نهینی
پاریزی بكاته‌وه‌و به وره‌یه‌كی
پۆلاینه‌وه له به‌رانبه‌ر فشاری
به كرێ گیراوان دا راوه‌ستا و
هیچی نه‌دركاند. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م
ئازاد و فشاره نه‌خۆشی یه‌كی لێ
تووندتر كرده‌وه، به‌لام به هۆی
راوه‌ستاوی و ئیراده‌ی قایمی
یه‌وه، هاوری ئه‌میر هیچ
به‌لگه‌یه‌كی له لای داگیركه‌ران
به ده‌سته‌وه نه‌دا و پاش چه‌ند
مانگ ئازادیان كرد.
له دریژه‌ی ئه‌م هه‌لسوورانه
شۆرشگیرانه‌یه‌دا سالی ١٣٦٠ هات
بۆ پیشمه‌رگایه‌تی و به دوای
سه‌ركه‌وتنی ده‌وره‌ی ئاموزشی
سیاسی- نیزامی له ناوچه‌ی سنه‌دا
سازمان درا. هاوری ئه‌میری
فه‌رشگه‌ر، ناسراو به ره‌حمان
له ده‌ورانی پیشمه‌رگایه‌تی دا،
هاورێ یه‌كی هه‌لسووراو بوو، له
كار كردن‌دا ماندوویی نه ده‌ناسی
و له به جێ گه‌یاندنی ئه‌ركی
پیشمه‌رگانه‌دا جیدی و به‌ده‌ر
به‌ست بوو، له هه‌ر كۆی با زۆر
زوو ده‌بوو به هاورێ و
هاوده‌میكی نزیك و خۆشه ویستی
هاوسه‌نگه‌رانی رووی خۆشی و گه‌شی
له كاتی كار كردن دا و هه‌ستان و
دانیشتن دلسۆزانه‌ی له گه‌ڵ
هاورێ یانی كرد بووی به
باوه‌ریكی جێی متمانه و
خۆشه‌ویستیتان.
سالی ١٣٦٥ ره‌حمان له‌م ره‌وته
له پیش و هه‌لسوورانه
شۆرشگیرانه‌یدا بوو به ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، وه ئه‌م
جاره تین و ته‌وژمی بۆ ئه‌نجامی
ئه‌ركه‌كانی زیاتر گه شایه‌وه‌و
بوو به ئه‌ندامیكی تیكۆشه‌ر و
جێی متمانه‌ی هاورێ یانی، ئیتر
هاورێ ره‌حمان كۆمۆنیست بوو،
بیروباوه‌ری ئه‌و له سه‌ر
بناغه‌ی ژیانی تالی رابردویی و
ئازاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌لگا
نابه‌رابه‌ره‌دا دامه‌زرا بوو.
ئیتر هاورێ ره‌حمان ئاسۆی
سه‌ركه‌وتنی چینی كریكاری له
به‌ر ده‌م بوو، خۆی رۆژ به رۆژ
له‌م ریبازه‌دا زیاتر گه‌ش
ده‌بۆوه‌و یه‌كیك له تیكوشه‌رانی
ئه‌م ریبازه بوو. فیداكاری و
دلسۆزی و ماندویی نه‌ناسی نه‌ك
هه‌ر تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌و، به‌لكو
هه‌موو ژیانی پیشمه‌رگانه‌ی بوو.
به داخه‌وه رۆژی ١٢ی خاكه‌لیوی
سالی ١٣٦٧ له جه‌ریانی هیرشی
هه‌وایی رژیمی جه‌نایه‌تكاری ج.ا
بۆ سه‌ر یه‌كیك له مقه‌ره‌كانی
كومه‌له ئه‌م ئه‌ندامه
تیكۆشه‌ره‌ی حیزبی كۆمۆنیست و
ئه‌م كریكاره شۆرشگیره كه‌وته
به‌ر پرشیكی راكێت و گیانی به خت
كرد.
یادی هاورێ ئه‌میری فه‌رشگه‌ر
ناسراو به ره‌حمان بۆ هه‌میشه
له دلمانا زیندو ده‌مینیته‌وه
بیره‌وه‌ری یه‌كانی ده‌كه‌ینه
تین و ته‌وژمی زیاترمان بۆ خه‌بات
له دژی رژیمی ج.ا و دامه‌زراندنی
حكوومه‌تی كارگه‌ری.
یادی به‌رز وه رێگای پر ریبوار
بێ!
|