به‌رز و به‌ریزه یادی هاوری
ره‌زای ئه‌میری ناسراو به ئه‌سعد
هاورێ رەزا سالی
١٣٥٠ له شاری سنه له دایك بوو،
وه هه‌ر له‌و شاره هه‌تا
كه‌لاسی ئه‌وه‌لی نه‌زه‌ری ده‌رسی
خویند. ئه‌و دنیایه‌ی كه
ئه‌سعه‌د تێیدا ژیا دنیای
نابه‌رابه‌ری و سته‌م به سه‌ر
میلیونه‌ها ئینسانی شه‌رافه‌ت
مه‌ند و زه‌حمه‌تكیشه‌وه بوو.
دنیای ده‌سه‌لاتی سه‌ركوتگه‌رانی
خه‌ڵكی هه‌ژار بوو. ژیان له‌و
دنیایه نفره تیکی قوول و
شۆرشگیرانه‌ی له ده‌روونی هاوری
ئه‌سعه‌ددا شكل پیدا و به‌م جوره
ئه‌سعه‌د پی نایه مه‌یدانی
موبارزه‌ی كومه‌لانی خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیش له دژی ده‌سه‌لاتی
سه‌رمایه‌داران و ج.ا.
سالی ٦٤ رووی
كرده پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه،
به‌لام به هۆی ته‌مه‌نی
كه‌میه‌وه و وه‌رنه‌گیرا. هاوری
ئه‌سعه‌د داخوازی ئه‌وه بوو، كه
مه‌یدانی تیكوشانی له‌شاره‌وه
بگوازیته‌وه بۆ ناو هیزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه. هه‌ر
بویه‌ش ئه‌و بیره
شۆرشگیرانه‌یه‌ی كه له دژی ئه‌م
وه‌زعه مه‌ینه‌ت باره له میشكی
دا په‌روه‌ره‌ده ببووه هانی دا
كه سالی ٦٥ جاریكی تر روو بكاته
وە پیشمه‌رگایه‌تی ، پاش بینینی
ده‌وره‌ی ئامووزشی سیاسی بیزامی
له گوردانی ئاریزدا سازمان درا.
هاوری ئه‌سعه‌د كه له‌و
ده‌ورانه‌دا وه‌لامی زور پرسیاری
بی وه‌لامی له مه‌ینه‌تی
كۆمه‌لانی كرێكار و زه‌حمه‌تكیش
له ئاموزشه‌كاندا و، له
فه‌عالییه‌تی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه دا، وه‌رگرتبوو، هەر له
سه‌ره‌تاوه به شوور و شه‌وقی
شۆرشگیرانه و عه‌لاقه و دڵسوزی
بو په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ل
خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش هه‌ولی ده‌دا.
به‌شداری له كار و هه‌ڵسوورانی
كومونیستی هاورییانی تیپی ١١ی
سنه له ساڵه‌كانی ٦٦ و ٦٧ دا و
تا کاری وشیاری ده‌رانه له نێو
خه‌لكی فه‌قیر و هه‌ژاردا به‌شیك
له كارنامه‌ی فه‌عالییه‌تی
شۆرشگیرانه‌ی هاوری ئه‌سعه‌دن.
زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كانی ئه‌و
ده‌ورانه بو نمونه گرتنی
پایگاكانی رژیم له هه‌رسین و
ته‌وریوه‌ر و مه‌ڵه‌كشان ، جاده‌ی
سنه و مه‌ریوان و عه‌مه‌لیاتی
به‌ربلاوی هاورییان له سه‌رشیوی
مه‌ریوان له خه‌رمانانی ساڵی ٦٧
دا و ده‌یان شه‌ری گه‌وره و
بچوكی تر له جنووبی كوردوستان،
ئه‌و به‌شه له كارنامه‌ی
خه‌باتی شورشگیرانه‌ی هاوریانی
گوردانی ئازیزن كه هاوری
ئه‌سعه‌د وه‌ك پیشمه‌رگه‌یه‌كی
جه‌سوور و وشیار تی یاندا
به‌شداری چالاكانه‌ی هه‌بوو.
به داخه‌وه
مه‌رگی ناوه‌خت چیتر مه‌ودای پی
نه‌دا تین و توانای شۆرشگیرانه‌ی
باڵا بكا، زیاتر بكه‌ویته گه‌ڕو،
دریژه به‌م فه‌عالییه‌ته
كۆمۆنیستی و شورشگیرانه‌یه‌ی
به‌دا و به‌كاروانی گیان به‌خت
كردووانی ریگای رزگاری
به‌شه‌رییه‌ت له چنگ جه‌هل و
خورافات، سته‌م و نابه‌رابه‌ری و
بی مافی كۆمه‌لانی كریكار
په‌یوه‌ست بوو. ئه‌گه‌ری چی ئیستا
هاوری ئه‌سعه‌د له نیو كۆڕی
هاوسه‌نگه‌رانیدا نه‌ماوه،
به‌لام یاد و بیره‌وه‌رییه
شۆرشگیرانه‌كانی هه‌میشه
زیندووه و به دریژه‌ی ریگای
پیروزی ریز له یادی ئازیزی
ده‌گرین.
به‌ریز بی یادی
هاوری ره‌زا ئه میری ناسراو به
ئه‌سعه‌د و پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه
|