به‌ریز بێ یادی پیشمه‌رگه‌ی
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه و سیمای
ناسراوی
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌كانی
مه‌ریوان! هاوری عه‌تای ره‌وشه‌ن!
هاورێ عه‌تا سالی ١٣٤٥ له
گه‌ره‌كیكی زه‌حمه‌تكیش نشینی
شاری مه‌ریوان له كۆشی
بنه‌ماله‌یه‌كی ده‌ست كورتدا له
دایك بووە. ده‌ست كورتی
بنه‌ماله‌كه‌ی مه‌ودای خۆیندنی پێ
نه‌دا و ناچاری كرد هه‌ر له
منالیه‌وه شان بداته ژیر كار.
هیشتا تازه لاو بوو كه شه‌پۆلی
خه‌باتی به‌رینی زه‌حمه‌تكیشانی
"دارسێران" بۆ موساده‌ری زه‌وی
ئاغاکان كه‌وته رێ. بنه‌ماله‌ی
هاوری عه‌تا ویرای زۆربه‌ی
زه‌حمه‌تكیشانی شار و دێهاتی
مه‌ریوان له‌و خه‌باته‌دا
به‌شدارییان کرد، ئه‌م خه‌باته
كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك
تیكوشه‌ری شۆرشگیره‌وه ریك
ده‌خرا و به‌ره‌و پیش ده‌چوو،
كاری زۆری كرده سه‌ر هاورێ عه‌تا
و خۆیشی له‌و خه‌باته‌دا به‌شداری
كرد. یه‌كه‌م ده‌رسێك كه له‌م
خه‌باته سه‌ركه‌وتوانه‌یدا وه‌ری
گرت، قودره‌ت و هیزی یه‌كگرتوی
كۆمه‌ڵانی بێبه‌ش و سته‌م لیكراو،
و زبونی و گه‌نده‌ل بوونی هیزی
دوژمنانی زه‌حمه‌تكیشان له
به‌رانبه‌ر ئه‌م هیزه‌دا بو و
ئه‌مه كاریكی ئه‌وتۆی كرده سه‌ر
ئه‌و رۆله زه‌حمه‌تكیشه، به
هه‌ڵ گیرسانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
له دژی ده‌سه‌لاتی ره‌شی رژیمی
شا، هاورێ عه‌تاش وه‌كوو
میلیونه‌ها ئینسانی تێكوشه‌ر و
سته‌م لێكراو له‌و شۆرشه‌دا
به‌شداری كرد. به دوای راپه‌رینی
١٣٥٧ دا كاتێك ئیداره كردنی شاری
مه‌ریوان كه‌وته ده‌ست
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی شار و
تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیست. هاوری
عه‌تا بوو به یه‌كیك له
هه‌لسووراوانی بنكه‌ی شه‌هید
جه‌لال له گه‌ره‌كی ته‌كیه و
به شوور و شه‌وقه‌وه ده‌ستی به
هه‌ڵسووران كرد.
هه
ر
له‌و سه‌رده‌مه‌دا باوه‌ری سیاسی
هاورێ عه‌تا روشه‌ن شكلی گرت و
بوو به لایه‌نگری كۆمه‌ڵه. له
جه‌ریانی هه‌ڵسوورانی له‌و
بنكه‌یه‌دا خه‌لكی گه‌ره‌ك
هه‌مووی ده‌یان ناسی و خۆشیان ده
ویست. هاورێ عه‌تا له دریژه‌ی
ئه‌م هه‌لسوورانه‌ی دا هاوینی
سالی ١٣٦٤ هات بۆ پیشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه و به دوای ته‌واو كردنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی
سیاسی نیزامی، له گوردانی كاك
فوئاد سازمان درا. عه‌تا كه ئه‌و
جار لێبراوانه‌تر له جاران
ده‌ستی دابوە خه‌بات، له به جێ
گه‌یاندنی ئه‌ركی پیشمه‌رگانه‌ی
دا هاورێ یه‌كی ئاماده به كار و
هه‌ڵسووراو بوو. و له
هه‌لسوورانی سیاسی نیزامی
هاورییانی گوردانی كاك فوئاد له
سالی ١٣٦٥ دا به رووحیه‌یه‌كی
شۆرشگیرانه‌وه به‌شداری كرد.
كه‌م كه‌س هه‌یه كه له
مه‌ریوان، كانی دینار، جووجه‌سازی
وله‌ژێر ده‌رزیان و باقی دیهاتی
ئه‌م ده‌وروبه‌ره نه‌ی ناسن و
هاورییه‌كی نزیكی نه‌بووبن.
هاوسه‌نگه‌ریكی هاورێ عه‌تا
سه‌باره‌ت به‌و ده‌ورانه ئاوا
باسی ده‌كا: له‌و ماوه‌یه‌دا كه
پیشمه‌رگه نه‌بوو له نزیكه‌وه
فه‌لاكه‌ت و رۆژ ره‌شی رۆژ له گه
ل رۆژ زیاتری كۆمه‌لانی بێ به‌ش و
چه‌وساوه‌ی دیتبوو، و باش بۆی
ده‌ركه‌وتبوو كه ئه‌م هیزه زۆر
و زه‌به‌نده‌ی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان له سایه‌ی سه‌ری
ئه‌م رژیم و ده‌سه‌لاتی
سه‌رمایه‌داری دا ژیانیان له
هه‌ڵ دیر دایه، تووشی موسیبه‌ت و
چاره‌ره‌شی بوون و پێویسته ئه‌م
هیزه بكه‌ویته رێ، بخرۆشێ و به
یه‌ك جاری ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رمایه‌داران و ج.ا هه‌ڵ پێچن و
خویان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
هاوری عه‌تا له هه‌ڵسوورانی
كۆمۆنیستی و شۆرشگیرانه‌ی
هاورێیانی گوردانی كاك فواد له
سه‌ره‌تای سالی ١٣٦٧ دا به شداری
كرد، به‌شداری چالاكانه له
به‌ره‌وپێش بردنی كاری كۆمۆنیستی
له نێو كۆمه‌لانی خه‌ڵكی زولم
لێكراو دا و به‌رخوردی دڵسۆزانه
و ره‌فیقانه‌ی، و باوه‌ری پته‌و
وقایمی به هێزی خه‌باتكارانه‌ی
كۆمه‌لانی كریكار و به‌ش
مه‌ینه‌ت، عه‌تای كرد بوه
یاوه‌ریكی نزیك و سه‌میمی خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیش و هاوسه‌نگه‌رانی.
به داخه‌وه هاوری عه‌تا
ره‌وشه‌ن له ریكه‌وتی ٩ی
خه‌رمانانی سالی ١٣٦٧ له
جه‌ریانی عه‌مه‌لییاتیكی
به‌ربلاودا له به‌شی سه‌رشیوی
مه‌ریوان، له‌كاتی پیشره‌وی بۆ
سه‌ر پایگای جنایه‌تكارانی ج.ا
له چالی سوور كه‌وته به‌ر
گولله‌ی جه‌نایه‌تكارانی ج.ا و
دڵی پر له هیوا و هومیدی به
رزگاری چه‌وساوه‌كان بۆ هه‌میشه
له لێدان كه‌وت.
یادی
هاوری عه‌تا ره‌وشه‌ن له دلمانا
زیندو ده‌مینێته‌وه و به
دریژه‌ی ریگای پر له شانازی رێز
له یادی ئازیزی ده‌گرین! |