|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی هاوری
عه‌زیزی ئه‌سكه‌نده‌ری
زه‌حمه‌تكیشی وشیارو كۆمۆنیست
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران و
پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه
ئه‌م هاوری ئازیزه‌مان كه سالی
١٣٤٢ له كۆشی خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیشی له ئاوایی وشكه‌وڵ
چه‌مشاری سنه چاوی به ژین
پشكوتبوو، ژیانی ئاوینه‌ی
بالانۆینی كریكاریكی كۆمۆنیست و
وشیار بوو كه له ژیانی سه‌ختی
خوی و هاوچاره نووسانی دا سیمای
سته‌م كارانه و دژی به‌شه‌ری
ئه‌م نیزامه‌ی به ره‌گ و
پیسته‌وه هه‌ست پی كرد بوو.
ده‌ورانی مناڵی به كاری سه‌خت و
دژوار تێ په‌ری و به هۆی د‌س
كورتی خانه‌واده‌یان ناچار بوو
ده‌ست له خۆیندن هه‌ڵگری و بۆ
كرێكاری هه‌لوه‌دای ئه‌م شاره و
ئه‌و شاری ئیران بێ. تا ته‌مه‌نی
١٨ سالی كرێكاری كرد و پاشانیش
بردیان بۆ سه‌ربازی. عه‌زیز
كه‌سێك بوو كه هه‌میشه وه ک
كریكارێكی مۆعته‌رێز و دڵ پر له
كینه، له به‌رانبه‌ر زولم زۆری
فه‌رمانده‌كانه‌وه راده‌وه‌ستا.
شۆرشی سالی ٥٧ له ئیران بۆ هاورێ
عه‌زیز وه‌ك مه‌دره‌سه‌یه‌كی
سیاسی وا بوو كه تیدا باشتر و
قولتر به رژه‌وه‌نده و مه‌سله
حه‌تی چینی كریكار و ئه‌م زولم
زۆره‌ی به سه‌ریان دا سپاندون
بناسێ و رێبازی سیاسی چینایه‌تی
خۆشی بدۆزیه‌ته‌وه. ئه‌و كه
له‌و ده‌ورانه‌دا هه‌میشه له
ریزی پیشه‌وه‌ی خه‌بات و
موباره‌زه‌كان دا بوو، پاش
سه‌ركه‌وتنی شۆرشیش له گه‌ڵ
جه‌معیه‌تی دیفاع له ئازادی و
ئینقلاب له شاری سنه په‌یوه‌ندی
گرت و له‌و رێگایه‌وه له گه‌ڵ
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو
وه بوو به هاوریه‌كی
هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه. ئیتر ئه‌م
كریكاره وشیاره كه به ریبازی
چینایه‌تی خۆی زانی بوو به تین
تر له جاران له فه‌عالیه‌ت و
موباره‌زه‌ی شۆرشگیرانه‌ی
كوردوستان دا به‌شداری ده‌كرد.
راپه‌یمایی خه‌لكی تیكوشه‌ری شاری
سنه به‌رۆ شاری مه‌ریوان به
پشتیوانی له خه‌لكی شۆرشگیری
ئه‌و شاره و پاشان ته‌حه‌سوونی
یه‌ك مانگه‌ی كۆمه‌لانی خه‌لكی
شاری سنه له و مه‌یدانانه له
خه‌باتی سیاسی جه‌ماوه‌ری بوون
كه هاوری عه‌زیز وه‌ك كریكاریكی
وشیار و ئاگا تیاندا ده‌وری
به‌رچاوی هه‌لسووراوانه‌ی گیرا،
هاوری عه‌زیز ئه‌سكه‌نده‌ری له
سالی ٥٨ وه هاته ناو رێزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه.
خه‌نجه‌ر، سیمای ناسراوی
پیشمه‌رگه‌كان له ناوچه‌ی سنه و
زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌و مه‌لبه‌نده
هه‌ر له سه‌ره‌تایی چه‌كدار
بوونی یه‌وه جه‌ساره‌ت و
فیداكاری به‌رچاوی له خۆ نواند.
له شه‌ری ٢٤ رۆژه‌ی شاری سنه
له سالی ٥٩ له دژی داگیركه‌رانی
سه‌ركوتگه‌ری ج.ا به
كارزانیه‌نوه به شداریكی
به‌رچاوی بوو. دڵسوزی و روخۆشی و
سه‌میمیه‌تی، مه‌تانه‌ت و له خۆ
بوردویی هاوری خه‌نجه‌ری كرد به
هاوری یكی جێ متمانه‌ی
پیشمه‌رگه‌كان و خه‌لكی شار و
ئاوایه‌كانی ناوچه‌ی سنه.
سالی ١٣٦٠ بوو به مه‌عاونی
ده‌سته و پاشانیش فه‌رمانده‌ی
ده‌سته و وه له ره‌وتی ئه‌م
پیشره‌ویه سیاسی ش دا، بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران.
هاوری عه‌زیز دوای ماوه‌یه‌ك كا
رو تیكوشانی جۆر به جۆر له
مه‌قه‌ره مه‌ركه‌زی كانی
كۆمه‌ڵه دیسان گه‌رایه‌وه
ناوچه‌ی سنه و له زۆربه‌ی
عه‌مه‌لیاته‌كانی ئه‌و سه‌ر
ده‌مه‌دا به‌شداری كرد و له
یه‌كیك له‌و شه رانه دا به توندی
بریندار بوو. دوای ساریژ
بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی له سالی
٦٥ دا ئه‌ركی فه‌رمانده‌ی له
واحیدی په دافه‌ندنی هه‌وایی
كۆمه‌ڵه ی پی سپیردراو له‌م
كاره‌شدا جدیت و دلسوزی و
جه‌ساره‌تی له خۆ نیشان دا.
به داخه‌وه رۆژی ١٢ی خاكه‌لیوی
سالی ١٣٦٧ له جه‌ریانی هیرشی
هه‌وایی رژیمی جه‌نایه‌تكاری ج.ا
بۆ سه‌ر یه‌كیك له مقه‌ره‌كانی
كومه‌له ئه‌م ئه‌ندامه
تیكۆشه‌ره‌ی حیزبی كۆمۆنیست کومه
له گیانی به خت كرد.
یادی به‌رز و رێگای پر ریبوار بێ.
|