به‌رز و به‌ریز بێت یادی كرێكاری
وشیار و كۆمۆنیست، پیشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران هاورێ بهروزی
شادفه‌ر
ناسراو به "سیروان باوه‌رێز"
هاورێ "بهروزی
شادفه‌ر" كه به "سیروان
باوه‌رێز" ناسرا بوو، سالی ١٣٤٣
لهبنهمالهیهكی زه‌حمه‌تكێشی
شاری سنه له دایك بوو. ١٠ سال
له ته‌مه‌نی تێنه‌په‌ری بوو كه
باوكی له ده‌ست دا. له‌و
ساله‌وه هه‌ر چه‌ند دابین كردنی
بژیوی بنه‌ماله‌كه‌ی كه‌وته
سه‌ر شانی برا گه‌وره‌كه‌ی،
به‌ڵام ئه‌و به ته‌نیا سه‌ره‌ڕای
هه‌موو تهقالایهك پێ را
نه‌ده‌گه‌یشت، و به‌م شێوه‌یه
بهروزیش هاوینان كاری ده‌كرد.
هاوری بهروز هه‌تا ته‌مه‌نی ١٤
ساڵی به هه‌ر چهر مهسهری یه‌ك
بوو ده‌رسی خوێند به‌ڵام چی تر
هه‌ژاری و نه‌داری مه‌ودای پێ ندا
و ناچار ده‌ستی له خۆیندن
هه‌لگرت. ئیتر ئه‌ویش وه‌ك
كریكاریك هاته نێو بازاری
كاره‌وه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
شه‌پۆلی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
خه‌لكی ئێران له دژی رژیمی شا
كه‌وته رێ. ئه‌ویش وه‌ك ده‌یان و
سه‌دان هه‌زار كریكاری تر له‌و
خه‌باته‌دا به‌شداری گه‌رم و گوری
كرد و له‌م ده‌ورانه‌شدا له گه ل
ریبازی كۆمۆنیستی كومهلهش ئاشنا
و تیكه‌لاو بوو.
له‌وه به دوا
هاورێ بهروز له شاری سنه وه‌ك
ههلسووڕاوی كۆمه‌ڵه ده‌ستی به
هه‌لسووران كرد. له جه‌ریانی
شه‌ری قاره‌مانانه‌ی ٢٤ رۆژه‌ی
شاری سنه‌دا له دژی هێرشی
هێزه‌كانی ج.ا به ته‌واوی
تواناوه به‌شداری كرد. له گه‌ڵ
داگیر كردنی شاری سنه له لایه‌ن
هێزه‌كانی ج.ا یه‌وه، هاورێ
بهروز بە ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه پەیوەست بوو ، به‌ڵام
به هۆی ته‌مه‌نی كه‌میه‌وه وه‌ر
نه‌گیرا، پاشان گه‌رایه‌وه ناو
شار له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له
هاورێ و دۆسته‌كانی هه‌سته‌یه‌كی
لایه‌نگری له كۆمه‌ڵه یان پێك
هێنا، وه خۆی وه‌ك مه‌سئوولی
ئه‌م هه‌سته‌یه له به‌رێوه
بردنی كاروباری ئه‌و ههستهیهدا
ده‌وری به‌رچاوی بوو. ئه‌و
ئه‌ركانه‌ی كه بۆ ئه‌و
ههستهیهیان دیاری یان كرد بوو
بریتی بوون له : ته‌بلیغ، بلاو
كردنه‌وه‌ی تراكت و كۆكردنه‌وه‌ی
یارمه‌تی بۆ كۆمه‌ڵه، كه هاوری
بهروز به شوور و شه‌وقیكی
تایبهتیوه، ئه‌و كارانه‌ی به‌جێ
ده‌گه‌یاند.
سالی ١٣٦٠ دوای
ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ج.ا به كار و
ههلسوورانیان زانی، هاوڕێ بهروز
له شار هاته ده‌ره‌و وه‌ك
پێشمه‌رگه له هێزی "شۆرش" دا
سازمان درا. له زۆربه‌ی
عه‌مه‌لیات و شه‌ره‌كانی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له گه‌ل
جینایه‌تكارانی ج.ا له ساڵه‌كانی
٦٠ و به‌هاری ١٣٦١ له ناوچه‌ی
سنه‌دا به‌شداری چالاكانه‌ی كرد.
سالی ١٣٦١ بۆ مه‌ئموریه‌تێك
ناردرایه ناوچه‌ی مه‌ریوان و
نزیكه‌ی سالێك له‌و ناوچه‌یه
مایه‌وه.
هاوینی سالی ١٣٦٢
له گه‌ڵ په‌لی شه‌هیدانی
هه‌ورامان به‌رێ كرا بۆ ناوچه‌ی
ئالانی سه‌رده‌شت.
پاییزی سالی ١٣٦٢
هاوڕێ بهروز شادفه‌ر ناسراو به
سیروان له گوردانی دالاهۆ سازمان
درا و له ناوچه‌ی كرماشان ده‌ستی
دایه هه‌لسووران.
له شه‌ره‌كانی
"قه‌ڵا زنجیر"، "دالاهۆ"،
"باوه‌جانی" و "دۆلی ده‌ری" و
چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی تردا له‌و
مه‌لبه‌نده له دژی هێزه‌كانی
رژیم چالاكانه به‌شداری كرد.
هاورێ بهروز له
دریژه‌ی ئه‌م تێكۆشان و
ههلسوورانهیدا به‌هاری ١٣٦٣
ئه‌ركی جێگری فه‌رمانده‌ی ده‌سته
و سالی ١٣٦٤ فه‌رمانده‌ی
ده‌سته‌یه‌كی له‌هاورێ یانی پێ
سپێردرا و هه‌ر بۆیه‌ش زستانی
١٣٦٦ بوو به ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران.
ئیتر هاورێ
سیروان به كرده‌وه چ له ناو
خه‌لكی بێ به‌ش و سته‌م لێ چوودا
و چ له جه‌رگه‌ی شهر له دژی
داگیركه‌ران و دوژمنانی خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیش دا سیمای كۆمۆنیستیكی
شیلگیر و پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور
كۆمه‌ڵه بوو.
هاورێ بهروز له
فه‌عالییه‌ته‌كانی ئه‌و ساڵه‌ی
هاورێ یانی گوردانی شوان له تیپی
١١ی سنه دا به‌شدار بوو و
دڵسوزانه و به جیدیه‌ته‌وه بۆ
به جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی
تێده‌كوشا، دلسوزی و فیداكاری و
له خۆبوردویی و سه‌میمیه‌ت و
رووخۆشی، له‌و تایبه‌ت مه‌ندی
به‌رچاوانه‌ی هاوری سیروان
باوه‌رێز بوون كه ئه‌وی كرد بوه
سیمایه‌كی جێ متمانه و
خۆشه‌ویستی هاوسه‌نگه‌رانی.
رۆژی ١٣ی
گه‌لاویژی سالی ١٣٦٧ هاوڕێ بهروز
شادفه‌ر ناسراو به سیروان
باوه‌رێز له‌شه‌ری حیزبی دیموكرات
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی
هوییه و سهرهوییه گیانی به‌خت
كرد.
یادی به‌رز و
ریگای پر رێبوار بێ
!
|