به‌ریز بێ یادی ئازیزی هاورێ
بیهزادی فه‌ده‌وی پیشمه‌رگه‌ی
شورشگیری كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی
چالاكی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران!
هاورێ بیهزاد سالی ١٣٤٢ له شاری
سنه له دایك بووە ، تا كلاسی
دووی نه‌زه‌ری ده‌رسی خۆیندوە.
ده‌ورانی گه‌نجی و لاوی هاوكات
بوو له گه‌ل كه‌وتنه رێی
شه‌پۆلی هێزی خرۆشاوی كۆمه‌لانی
بێ به‌ش و چه‌وساوه له دژی
رژیمی شا. ئه‌م وه‌زعیه‌ته،
هاورێ بیهزادیشی كیشایه نێو ئه‌م
خه‌باته و تیكه‌ڵاوی ئه‌م
ئاخێزه پان و به‌رینه
جه‌ماوه‌ری یه‌ی كرد و له
خۆپیشاندان و موبارزاتی ئه‌و
سه‌رده‌مە دا به‌شداری كرد.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی سالی ١٣٥٧
له گه‌ڵ خه‌ڵكی راپه‌ریوی شاری
سنه بۆ به‌رێوه بردنی كار و
باری گه‌ره‌كه‌كانی شار هه‌ولی
زۆریداو له بنكه‌ی گه‌ره‌كی
خۆیان ده‌وری شۆرشگیرانه‌ی گێرا و
وێرای ده‌یان هه‌زار ئینسانی
ئازادیخواز و شۆرشگیر تیكه‌لاوی
خه‌بات و موبارزاتی ئه‌و
ده‌ورانه و به تایبه‌ت پاش
هاتنه سه‌ركاری ج.ا بوو.
هه‌میشه له خه‌باتی
خۆیندكارانی شاری سنە و له
جوڵانه‌وه ئیعترازییه‌كانی
خه‌ڵكی شار له دژی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ر كوتگه‌رانه‌ی ج.ا به‌شداری
ده‌كرد و به وره‌یه‌كی
شۆرشگیرانه‌وه له بڵاو
كردنه‌وه‌ی ئیعلامیه و تراكت و
ته‌بلیغاتی سیاسی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌دا بێ وچان هه‌ولی
ده‌دا. به تایبه‌ت له‌و
ده‌ورانه‌دا به هۆی كار و
فه‌عالیه‌تی دوو برای كۆمۆنیست و
شۆرشگیری، له گه‌ڵ بیر‌و باوه‌رو
ئامانجه كومونیسته‌كانی كۆمه‌له
زیاتر ئاشنایی په‌یدا كرد و
خه‌باتی خۆی به‌م رێبازه وه گرێ
دا.
هاورێ بیهزاد ئه‌و كات جاریك هات
بۆ پیشمه‌رگایه‌تی، به‌لام به
هۆی ته‌مه‌نی كه‌مێه‌وه
وه‌رنه‌گیراو بۆ دریژه‌ی
هەڵسورانی سیاسی ، ره‌وانه‌ی شاری
تاران كرا‌و، له‌وێ په‌یوه‌ندی له
گه‌ل ته‌شكیلات گرته‌وه و ده‌ستی
دایه‌وه به هه‌ڵسوورانی
شۆرشگیرانه.
له ساله‌كانی ١٣٦٠ و ٦١ دا
گه‌رایه‌وه شاری سنه، كه له
لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه
ده‌ستگیر كرا‌و پاش ماوه‌یه‌ك
ئازاد کرا . ئه‌و ڕق و بیزاری
یه‌ی ده‌رحه‌ق به ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ركوتگه‌ران و داگیركه‌ران
بووی، هانی دا كه بۆ دریژه‌ی
فه‌عالیه‌تی شۆرشگێرانەی بە ریزی
پێشمەگە‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
بێت و ئه‌مجار له‌م سه‌نگه‌ردا
به ته‌وژمی زۆرتره‌وه به گژ
چه‌وسینه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی
رژیمی دژی به شه‌ری دا چووه وه.
هاوری بیهزاد له ماوه‌ی چه‌ند
سال پێشمه‌رگایه‌تیدا، له
سه‌نگه‌ری پێشره‌وانی وشیار و
چه‌ك له شانی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان، تین و توانای خۆی
زیاتر له‌م ریبازه دا خستبووه
گه‌ر و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه بۆ بردنه پێشی
ئه‌رك و كاری ته‌شكیلاتی
تێده‌كۆشا و له دریژه‌ی ئه‌م
هه‌لسوورانه‌ی دا دوای ماوه‌یه‌ك
بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران.
له‌كاروباری ته‌داروكاتی ، كاری
ئیرتباتات و هه‌ركارێكی دیکە کە
له‌و ماوه‌یه‌دا پێی سپیردرا بوو،
به فیداكاری وشوور وشه‌وقی
شۆرشگیرانه‌وه تیده‌كوشا و
هه‌ولی ئه‌وه بوو ئه‌ركی خۆ ی
به باشی به جێ بگه‌ێنێ.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ند و
نزیكایه‌تی له گه‌ل ده‌وروبه‌ری
غافل نه ده‌بوو، وه جیگایی خۆی
له نێو دلی هاوسه‌نگه‌رانی دا
كردبووه و خۆشیان ده‌ویست.
به داخه‌وه ئه‌م ئازیزه‌مان
رۆژی ١٢ی خاكه‌لێوه‌ی سالی ١٣٦٧
له جه‌ریانی هێرشی هه‌وایی رژیمی
جه‌نایه‌تكاری ج.ا بۆ سه‌ر
مه‌قه‌رێكی كۆمه‌له، كه‌وته
به‌ر پرشیكی راكێت و گیانی به‌خت
كرد.
به تیكوشانی بی وچاونمان
هه‌تاوه‌دی هاتنی ئامانجه
پیروزه‌كانی هاوری بێهزادی
فه‌ده‌وی، كه رزگاری چه‌وساوان و
به‌ش مه‌ینه‌تان و پیك هینانی
دنیایه‌كی ئازاد و به‌رابه‌ره،
ریز له یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی
ده‌گرین |