|
به به‌ریز بی یادی ئه‌ندامی
هه‌لسوراوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاوری فرنگیس شاهویی
ئومید به ژیانی باشتر بۆ ئینسان
چرای ژیانمه، جگه له‌مه
ته‌نانه‌ت ساتیكیش ناتوانم بژیم.
ئه‌مه دیریک بوو له نامه‌ی
فه‌ره‌نگیس بۆ یه‌كیك له
دوسته‌كانی كه رۆژیك به‌ر له
گیانبه‌خت كردنی بوی نووسیویه:
فه‌رنگ نه ته‌نیا بۆ ئیمه كه
هاوری و هاو سه‌نگه‌ری نزیكی
بووین به‌ڵكوو بۆ جه‌ماوه‌ری
به‌رینی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشان. ژنان و پیاوانیك
كه ده‌یانناسی، به ریز و
خوشه‌ویست بوو. ده‌نگی به سۆز و
گه‌رمی له ماوه‌ی ٤ ساڵی ئاخری
ژیانی له ده‌نگی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێرانه‌وه میوانی كۆر و كۆمه‌ڵه
كان و بنه‌ماڵه كریكاری یه‌كان
بوو، و ته‌بیژوی كیشه و
گرفته‌كانیان و نه‌ویدی
داهاتوویكی روون و ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی یان بوو به ئیش و
ئازاری نیزامی مه‌وجود.
هاوری فه‌ره‌نگیس ی شاهویی سالی
١٣٣٦ له دایك بوو. خویندنی له
شاری تاران ته‌واو كرد.
به دوای ته‌واو كردنی خویندنی
دانشگاهی له شاری سنه، بوو به
ده‌بیری مه‌دره‌سه راهنمایی.
گه‌ره‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی شاری
بۆ كار كردن هه‌لبژارد و له گه‌ل
خویندكاران په‌یوه‌ندی یه‌كی
سه‌میمانه و هاورێ یانه‌ی
به‌رقرار كرد. ئه‌وان باوه‌ریان
به فه‌ره‌نگ ده‌كرد، خۆشیان
ده‌ویست و هه‌ر گیر‌و گرفتیكیان
كه هه‌بوایه، فه‌ره‌نگ یه‌كه‌م
كه‌سیك بوو كه ده‌یزانی و
یارمه‌تیانی ده‌كرد.
دوای راپه‌رینی سالی ٥٧ هاوری
فه‌ره‌نگیس ماوه‌یه‌كی كورت
لایه‌نگری رێكخراوی چریكه فیدایی
یه‌كان بوو. هه‌ر له‌م
ده‌وره‌یه‌دا هه‌لسووراوانه
له‌ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له
شاره‌كانی تاران و سنه به شداری
كرد. ساڵی ٥٨ له گه‌ل شوورای
ژنان شاری سنه هاوكاری كرد و
له‌م رێگایه‌وه ورده ورده له
گه‌ل كۆمه‌له‌ش په‌یوه‌ندی گرت.
ئه‌و یه‌كیك له هاورێ یانی
هه‌ڵسووراوی شوورای ژنان بوو كه
له ژیر نه‌زاره‌تی ئه‌و
شوورایه‌دا له مه‌یدانه
جۆراوجۆره‌كان كاری ده‌ركرد.
له‌م ده‌وره‌یه له هه‌ڵسوورانی
دا، هاورێ فه‌ره‌نگیس له
كۆمه‌ڵه نزیك بوه‌وه. له
جه‌ریانی كۆچی خه‌لكی مه‌ریوان پێ
به پێ ی هه‌زاران ژن و پیاوی
زه‌حمه‌تكیش و وشیار له
رێیپیوانی میژوویی خه‌ڵكی سنه
به مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له
خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌شداریكی كرد،
له شه‌ری ٢٤ رۆژه‌ی سنه وه‌كوو
پزشكیارێك ده‌ستی دایه هاوكاری
كردن له بنكه‌كانی شاری سنه و
ساڵی ٥٩ هاته ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه و
خه‌ریكی كاری ده‌رمانی بوو. هه‌ر
له‌م ساڵه دا له‌كاتی شه‌ر له
گه‌ڵ سپای رزگاری ده‌سگیر و پاشان
ئازاد كرا و جاریكی تر له
جه‌ریانی دریژه‌ی هه‌لسورانی له
شاری سنه به ده‌ستی ج.ا
ده‌ستگیر كرا. به هۆی ئه‌وه‌یكه
نه‌یانتوانی سه‌ند و به‌لگه‌ی لێ
به ده‌ست بێنن دوای ماوه‌یه‌كی
كورت ئازاد كرا. به دوای ئازادی
دووباره دریژه‌ی به كاره
ته‌شكیلاتی یه‌كانی دا و
سه‌ره‌رای كار له رێكخستنی
موعه‌لیمانی لایه‌نگری كۆمه‌ڵه،
له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ حوزور له
نیۆ ژنان كرێكار و بنه‌ماڵه
كرێكاری یه‌كان و ته‌بلیغ و
په‌ره‌پیدانی سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه له نیو ئه‌واندا كه‌لكی
وه‌ر ده‌گرت.
ئه‌مه له تیابه‌تمه‌ندی یه‌كانی
فه‌ره‌نگ بوو كه زوو سه‌میمی
ده‌بوو و هه‌ر كه‌س كه ئه‌وی
ده‌ناسی دوای ماوه‌یه‌كی كورت
وه‌ها باوه‌ری پێ ده‌كرد كه
هه‌موو گرفته‌كانی شه‌خسی خوی له
گه‌ل باس ده‌كرد.
زستانی سالی ٦١ له حالیكدا كه
ج.ا به‌شوینیه‌وه بوو و هاوسه‌ر
و هاو سه‌نگه‌ره‌كه‌ی له شاری
خۆره‌م ئاباد نیشته‌جی بوو له
ماوه‌یه‌كی كورت دا په‌یوه‌ندی
یه‌كی وه‌ها سه‌میمانه و نزیكی
له گه‌ڵ بنه‌ماڵه كرێكاری
یه‌كانی كارخانه‌یه‌كی ئه‌م شاره
گرت بوو و وه‌ها له گه‌ل ئه‌وان
تیكه‌لاو ببوو كه به دوای
مانگیك، كاتی كه عاملینی ج.ا بۆ
ده‌ستگیری یان چوون، یارمه‌تی
یه‌كانی بێدریغی هه‌ر ئه‌م هاورێ
تازه ئاشنایانه ئه‌وان له چنگ
پولیسی رژیم رزگار كرد.
فه‌ره‌نگ دوای ماوه‌یه‌ك شه‌ر و
هه‌ڵاتن له تۆره پولیسی یه‌كان
سه‌ره‌نجام ساڵی ٦٢ هاته ناو
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه و
له یه‌كیك له واحیدكانی
پیشمه‌رگه كان دا ده‌ستی دایه
كاری ده‌رمانی.
ساڵی ٦٣ هاوری فه‌ره‌نگیسی شاهویی
به‌رێ كرایه ده‌نگی حیزبی
كۆمۆینستی ئێران و هه‌تا دوایین
كاته‌كانی ژیانی پڕ بایه‌خی هه‌ر
له‌م مه‌یدانه دا كاری كرد و له
هیچ هه‌وڵ و تیكۆشانێك بۆ به
ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كه‌ی
دریغی نه‌كرد.
فه‌ره‌نگ له به‌ریوه به‌رانی
سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كانی ده‌نگی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو كه
سه‌ره‌رای ئه‌م كاره كه
وه‌ختیكی زۆری رۆژانه‌ی بۆ دیاری
ده‌كرد، بۆ ده‌وره‌یه‌ك له به‌شی
ته‌هیه‌ی خه‌به‌ر و گوزارش ی
رادیوش كاری ده‌كرد. له باری
سیاسی یه‌وه ئینسانیكی بیرتیژ و
به توانا بوو.
زه‌بتی به‌رنامه‌كانی رادیو له
ژیر توپ باران و بۆمباران، له
روژه‌كانی ئاماده‌باشی نیزامی و
سه‌عات ی كاری دوور و دریژی
شه‌وانه له وه‌ها هه‌ل و
مه‌رجیك و ده‌یان و سه‌دان خه‌ته
ر كه ده‌بوو ته‌حه‌مولی بكا
،بو
شتی كی بیجگه له‌مه نه‌بوو كه
هه‌واڵی فڵان مانگرتنی كریكاری
به گوی خه‌ڵك بگا، بۆ ئه‌وه‌ی
كه هه‌واڵی خه‌باتی شورشگیرانه‌ی
خه‌ڵكی كوردستان كه كاری هه‌ر
ئه‌م رادیویه به‌ره‌كه‌تی
بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی ئه‌وان
بوو و له سێبه‌ری هیزبی نیزامی
ئه‌و یانی پیشمه‌رگانی كۆمه‌ڵه
به‌رێوه ده‌چوو، به گوێ هاو
چینه‌كانی له ئێران بگه‌یه‌نی بۆ
ئه‌وه‌ی چرای روونكه‌ره‌وی
سوسیالیستی و بانگه‌وازی شورش له
دڵی ره‌شترین خه‌فه‌قان و
ئستبداد له پاڵ سفره‌ی
هه‌ژارانه‌ی ده‌یان و سه‌دان و
هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی كریكاری
حوزوری بێ.
بێ شك ئه‌م رۆژ و مانگ و ساڵانی
كاری رادیو له میژووی خه‌باتی
چینی كریكار سه‌بت ده‌بێ و
دواتریش كرێكارانی وشیار له
سبه‌ینی سه‌ركه‌وتن شورشی كرێكاری
یادی ئه م ئازیزانه به ریز
ده‌گرن و به هه‌موان ده‌ڵین كه
میژووی شكل گرتن و به هیز بوونی
سوسیالیسم ی كریكاری له‌چ كات و
ساتیكی سه‌خت و دژاوردا تیپه‌ر
یوه و چ كه‌سانیك باری ئه‌م
سه‌خت یانه یان له سه‌ر شان
بووه و فیداكارانه له هیچ شتیك
دریغیان نه‌كردووه و هه‌تا
دوائین كاتی ژیانیشیان له‌م
ریگایه تیكۆشاون.
دیتنی سیمای ئارام و بێ جووڵه‌ی
فه‌ره‌نگ له كاتی گیانبه‌خت
كردنی بۆ ئیمه كه هه‌میشه
ئه‌ومان خۆشحاڵ و پڕ جۆش و خروش
دیتبوو جی باوه‌ر نه‌بوو.
سه‌ره‌نجام ئه‌م رۆڵه
تیكوشه‌ره‌ی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان ریكه‌وت ٢٥ی گولان
سالی ١٣٦٧ی هه‌تاوی به هوی
بمبارانی شیمیایی یه‌كیك له
مه‌قه‌ره ناوه‌ندیه كانی
كومه‌له له كوردستان عیراق به
ده‌ستی رژیمی هار و جنایتكاریی
به‌عسی عیراق هاوری له گه‌ل ٢٢
تیكوشه‌ری دیكه‌ی ریگای رزگاری
كریكاران گیانی ئازیز و
خوشه‌ویستیان به‌خت كرد.
یادی له دلماندا ده‌ژی. |