به‌رز و به‌ریز بێ یادی ئازیزی هاورێ فه‌رید یارۆالهی ئه‌ندامی
تیكۆشه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و پیشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری
كۆمه‌ڵه!
هاورێ فه‌رید یارۆلله‌هی سالی ١٣٤٠ له خانه‌واده‌یه‌كی مام
ناوه‌ندی له شاری سنه له دایك بووە و هه‌ر له‌و شاره
ده‌ستی به خۆیندن كرد. ده‌ورانی تازه لاوی له گه‌ل هه‌ل و
مه‌رجی ئه‌وزاع و ئه‌حوالی ساله‌كانی ٥٠ گرێ خوارد و وه‌ك
رووناكبێریك به‌ره به‌ره سه‌ره‌نجی بۆلای مه‌سایلی سیاسی و
خه‌بات له دژی وه‌زعی ناله‌باری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران
راكێشرا و له‌م ره‌وته‌دا و له گه‌ل رووناكبیرانێكی
ده‌وروبه‌ری خۆی ئاشنا بوو و له په‌یوه‌ندی له گه‌ل ئه‌م
كۆر و كۆمه‌لانه‌دا بۆ ناسینی هه‌رچی زیاتر و قووڵتری كۆمه‌لگا
رووی كرده خۆیندنه‌وه‌ی كتیب و نووسراوه ماركسیستی یه‌كان.
له جه‌ریانی راپه‌رینی كۆمه‌لانی كریكاری و زه‌حمه‌تكیش
وه‌ته‌نگ هاتووی ئیران دا چووه ناو ریزی ئه‌م شۆرشگیر و
تیكۆشه‌رانه‌وه كه بۆ پێك هێنانی ئال و گۆری بنه‌ره‌تی له
نێو كۆمه‌لگادا هه‌ولیان ده‌دا و بۆ دابین كردنی مافی سیاسی و
كومه‌لایه‌تی شایسته‌ی ئینسانی ئه‌مرۆ بۆ كۆمه‌لانی مه‌حرووم و
سته‌م دیده خه‌باتیان ده‌كرد. له مه‌یدانه جۆربه جۆره‌كانی
ته‌زاهۆرات و موبارزه له شاره‌كانی سنه و تاران دا
چالاكانه به شداری كرد.
دوای راپه‌رینی سالی ١٣٥٧ و هاتنه سه‌ركاری رژیمی
سه‌ركوتگه‌ری ج.ا ره‌وتی روو له پێشی شۆرش له كوردستان وه‌ك
كانوونی خه‌باتی شۆرشگیرانه له دژی ئه‌م رژیمه گه‌رم و
گورتر دریژه‌ی به پیشره‌وییەكانی خۆی ده‌دا. هاورێ فه‌رید
له‌م مه‌یدانه‌ش دا به شوور و شه‌وق و فیداكاری زۆره‌وه قۆلی
لێ هه‌ل مالی و چالاكانه له جوولانه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی
كوردستاندا به‌شداری كرد. بۆ پێك هینانی شوورای دانش ئاموزی
شاری سنه نه‌قشی نواند و هاوكاری جه‌معییه‌تی دیفاع له
ئازادی و ئینقلابی شاری سنه ده‌كرد.
له جه‌ریانی شه‌ری داسه‌پاوی رژیمی تازه به ده‌سه‌لات
گه‌یشتووی ج.ا به سه‌رخه‌لكی شۆرشگێری كوردستان له نه‌ورۆزی
سالی ١٣٥٨ دا، هه‌لسووراوانه به شداری كردوو، پاشان له
شه‌ری ٢٤ رۆژه‌ی خه‌لكی شۆرشگیری شاری سنه له دژی هێرشی
داگیركه‌رانی ج.ا دا، چ به شیوه‌ی چه‌كدارانه له
مه‌یدانه‌كانی شه‌ر، وه چ به شیوه‌ی كاری دابین كردنی
ته‌داروكاتی و خه‌ده‌ماتی پزیشكی له پشتی مه‌یدانه‌كانی
شه‌ردا، هه‌لده‌سوورا و له بنكه‌كانی شاردا نه‌قشی ده‌نواند
و هێز و توانای شۆرشگیرانه‌ی خسته پێناو به‌ره‌وپیش تر بردنی
ره‌وتی شۆرشه‌وه.
دوای به جێ هیشتنی شار له لایه‌ن هیزی پیشمه‌رگه‌وه هاورێ
فه‌ریدیش بۆ گرێ دانی خه‌باتی خۆی به خه‌باتی چه‌كدارانه‌وه،
له شار هاته ده‌روو بۆ ماوه‌ی مانگیك له گه‌ل سازمانی راه
كارگه‌ر مایه‌وه‌و پاشان له سەرەتاكانی سالی ١٣٥٩ دا به هۆی
نه‌خۆشی چوو بۆ شاری تاران پاش ماوه‌یه‌ك له راهی كارگر دور
کەوتەوە و په‌یوه‌ندی به ئیتحادی موبارزانی كۆمۆنیسته‌وه
گرت.
هاورێ فه‌رید له پاییزی سالی ١٣٦١ دا هاته كوردستان و
به‌ریزەکانی كومه‌له په‌یوه‌ست بوو و تا دواین هه‌ناسه‌ی
ژیانی هه‌رچی لە توانای دا بوو خستیه پیناو ئامانجه‌كانی
كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه.
بیمارستانی مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵه له مه‌لبه‌ندی جنووبی
كوردستان، هه‌وەلین شوێنی هه‌لسووران و تێكۆشانی كۆمۆنیستی
هاورێ فه‌رید له كوردستان و له نێو ریزی كومه‌له‌دا بوو.
له‌م شوێنه‌دا هاورێ فه‌رید وه‌ك هاورێیه‌كی مه‌تین و هه‌میشه
ده‌م به پێكه‌نین زۆر زوو له نێو زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌م
به‌شه‌دا جێی خۆی كرده‌وه و سه‌میمیه‌ت و ماندوویی نه‌ناسی
هاوری فه‌رید زۆر زوو كردی به خۆشه‌ویستی هاوسه‌نگه‌رانی.
كاك فه‌رید له ئاخره‌كانی سالی ١٣٦١ بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك
سال لە گوردانی چیا له ناوچه‌ی دیوانده‌ره سازماندهی كرا و
پاش ماوه‌یه‌ك به هۆی لێهاتوویی دلسوز بوون و كارزانی یه‌وه
ئه‌ركی مه‌سئوولیه‌تی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك له پیشمه‌رگه‌كانی
ئه‌م گوردانه‌ی پێ سپیردرا. هاورێ فه‌رید له‌م مه‌یدانه‌شدا بۆ
پیش چوونی كاره‌كانی زۆر جیدی و هه‌لسووراو بوو، و بۆ راگرتنی
شادابی سیاسی هاورییانی تیده‌كوشا. هه‌ول دان بۆ بردنه سه‌ری
وشیاری سیاسی و سه‌واد ئاموزی پیشمه‌رگه‌كان و رینوینی كردنیان
بۆ هه‌لسوورانی سیاسی له نێو زه‌حمه‌تكیشان دا و به‌شداری
كردنی چالاكانه له شه‌ره‌كاندا، هه‌ر كام مه‌یدان گەلیك له
خه‌باتی بێ وچانی هاورێ فه‌رید بوون كه تیاندا توانایی خۆی
به باشی نیشان دا.
هه‌ر له ئه‌م سه‌رده‌مه له هه‌لسوورانی دا به هۆی خسووسیاتی
كومونیستی و هه‌لسوورانی به‌رچاوی و به هۆی ئیمانی پته‌وی
به رزگاری كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان، بوو به ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران.
سالی ١٣٦٣ هاورێ فه‌رید وه‌ك ئه‌ندامی كومیته‌ی به‌شی
"تیڵه‌كۆ" له دیوانده‌ره سازمان دراو ده‌ستی به هه‌ڵسوورانی
سیاسی ته‌شكیلاتی له نێو زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌م به‌شه دا كرد.
زۆر زوو له گه‌ل كاری ئه‌م عه‌رسه‌یه ئاشنا بوو و
لێهاتوویه‌كانی خسته‌وه كار. ماوه‌یه‌كی زۆر له هه‌لسوورانی
هاورێ فه‌رید تیپه‌ر نه‌ببوو كه به‌شی "تیڵه‌كۆ" له لایه‌ن
داگیركه‌رانی ج.اوه داگیركرا. به‌ڵام سه‌ره‌رای داگیرکرانی
ئه‌م ناوچه‌یه هاورێ فه‌رید له گه‌ل باقی هاورییانی به
شیوه‌ی نه‌هینی دریژه‌یان به هه‌لسوورانی خۆیان دا. كاك
فه‌رید له سالی ١٣٦٣دا، كه به هۆی تووند بوونه‌وه‌ی
نه‌خۆشییەكه‌ی نه‌ی ده‌توانی له‌م مه‌یدانه‌دا دریژه به
هه‌ڵسوورانی خۆی بدا، رەوانەی ئوردوگای مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵه كرا
و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئورگانه مه‌ركه‌زییەكان دا كاری
كۆمۆنیستی و شۆرشگیرانه‌ی خۆی دریژه پی دا ، رادیو ده‌نگی
شۆرشی ئێران یه‌كیك له‌و شوینانه بوو كه هاوری فه‌رید كاری
تیدا كرد و به به‌شی خۆی بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئیعترازی حه‌ق
خوازانه‌ی كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان كوردستان به گۆی
كۆمه‌لانی خه‌لكی ئیران و كوردستان نه قشی نواند و تیكۆشا.
نه‌خۆشینی هاورێ فه‌رید له‌م سالانه‌ی ئاخردا تووند ببووه‌و
ره‌نجی ده‌دا، به‌ڵام هیچ كات نه‌ی توانی شوور و شه‌وقی هاوری
فه‌رید و توانایی كافی بۆ كاری كۆمۆنیستی و شۆرشگیرانه‌ی كه‌م
كاته‌وه و توانی خسووسیاتی ره‌زمه‌نده و سیمای سه‌میمی خۆی
به باشی رابگرێ. به‌ڵام به داخه‌وه نه‌خۆشی مه‌جالی زیاتری
به‌م هاورێ خۆشه‌ویست و لیهاتۆه‌مان نه‌دا كه له‌وه زیاتر
دریژه به ژیانی موبارزاتی خۆی بدا و به‌ره‌به‌یانی رۆژی ١٤ی
ده‌ی مانگی سالی ١٣٦٧ به هۆی سه‌كته‌ی قه‌ڵبییە وه دڵی پر
له عه‌شقی به رزگاری یه‌كجاری كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان له
لێدان كه‌وت و گیانی له ده‌ست دا و بۆ هه‌میشه به جێی
هێشتین.
به‌رز و به‌ریزه یادی هاورێ
فه‌ریدی یارۆللاهی و ریگای هه‌تا وه‌ی هێنانی ئامانجه
به‌رزه‌كانی به‌رده‌وامه
|