به‌رز و به‌رێز بێ یادی پیشمه‌رگه‌ی وشیار و
فیداكاری كۆمه‌ڵه هاوری
فه‌ریدی مه‌نسووری
هاوری فه‌ریدی مه‌نسوری سالی ١٣٤٦ له
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له شاری كرماشان له دایك بووە ،
هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه قورسایی باری ره‌نج و
كۆیره‌وه‌ری و نابه‌رابه‌ری ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی كەوته سه‌ر شان
، سه‌ره‌رای ئه‌وه به زه‌حمه‌ت توانی تا كه‌لاسی دووی
راهنمایی بخۆینی، به‌ڵام كاریشی ده‌كرد و پاش ده‌س هه‌ڵ گرتن
له خۆیندن له دووكانی سه‌عات سازی و چه‌ند شوینی تر شاگردی
ده‌كرد.
له جه‌رەیانی شۆرشی سالی ٥٧ دا كه دام و
ده‌زگای دژ به خه‌ڵكی رژیمی شای تیك رووخاند، هاوری فه‌رید
كه له‌و كاته‌دا ماڵیان هاتبوه شاری سنه، هه‌ڵسوراوانه له
خه‌باتی خه‌ڵكی شاری سنه له دژی رژیمی شا به‌شداری كرد.
پاشانیش به هۆی پیك هاتنی ئازادی له كوردستان و روو هێنانی
هه‌رچی زیاتری كۆمه‌ڵانی به‌رینی ژن و پیاوی زه‌حمه‌تكیش و
شۆرشگیر بۆ ریزی خه‌بات و موبارزه، هاورێ فه‌ریدیش وه‌ك
هه‌زاران رۆله‌ی كرێكار و زه‌حمه‌تكیش له‌و خه‌باتانه‌دا
به‌شداری كرد.
سالی ٦٥ خۆی گه‌یانده مه‌قه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه
و بە ریزی پێشمەگەکانی کۆمەڵە پەیوەست بوو ، دوای ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی
پیشمه‌رگایه‌تی ئه‌و جاره به وشیاری و لێ
زانینیكی زیاتره‌وه درحه‌ق به ئامانجی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران
و ماف و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی بێ به‌ش و محروم، و ناسینی
ماهیه‌تی بۆرژوازی و كۆنه په‌ره‌ستان، چه‌كی پیشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه‌ی كرده شان و له گوردانی شاهۆ له تیپی ١١ سنه دا
سازمان درا. ئه‌و كه خۆی كرێكاریك بوو وببوه به
پیشمه‌رگه‌یه‌كی وشیار و تێكۆشه‌ری ریگای رزگاری هاوچینه
زه‌حمه‌تكیشه‌كانی، هه‌ر ده‌هات سوورتر و لیبرا وانه‌تر بۆ
جێ به جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی تێده‌كۆشا و هه‌ولی ده‌دا.
پێ به پێ گه‌شه و هه‌ڵدانی سیاسی، كارزانی
نیزامیشی ده‌چوە سه‌رو له زۆرێك له عه‌مه‌لیاته‌كانی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه، له جنووبی كوردوستان، وه‌ك گرتنی
پایه‌گاكانی ج.ا له ئاوایه‌كانی: هه‌رسین، كه‌ره‌سی و میانه
و ساوسڵیمان، له سنه‌و مه‌ریوان، چه‌ند عه‌مه‌لیاتی نفوزی بۆ
نێو شاری مه‌ریوان وه‌ك پیشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور به‌شداری كرد
و له سه‌نگه‌ری پیشه‌وه جه‌ساره‌تی له خۆ نیشان دا‌و، شان
به شانی هاو سه‌نگه‌رانی زه‌بری كاری یان له جه‌سته‌ی ئه‌م
رژیمه دژی ئینسانیه‌دا.
به داخه‌وه هاوری فه‌ریدی مه‌نسووری روژی ٩
خەرمانانی سالی ٦٧ له جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتی گه‌وره‌ی هاوریانی
گوردانی كاك فواد و تیپی ١١ ی سنه له ئاوایی چالی سوور، له
سه‌رشیوی مه‌ریوان له گه‌ڵ هیزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ج.ا
كه‌وته به‌ر گوله‌ی ئه‌م رژیمه دژی به‌شه‌رێه‌و گیانی
له‌پێناو ئامانجە بەرزەکانی بەخت کرد .
یادی هاوری فه‌ریدی مه‌نسووری به‌رز و ریگای پر
ریبوار بێ
|