|
به‌رێز بێ یادی پێشمه‌رگه‌ی دڵسوزی كۆمه‌ڵه هاورێ
فریشته‌ی ره‌زایی ناسراو به
زۆهره
هاورێ زۆهره ژنیكی خه‌باكار بوو كه له شاری سنه و
ساڵی ١٣٤١ له دایك بوو و هه ر
له‌م شاره چووه‌ته مه‌دره‌سه و
دیپلۆمی وه‌رگرتووه و له گه‌ڵ
راپه‌رینی ساڵی ٥٧ی جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تكیش پێ نایه مه‌یدانی
خه‌باتی سیاسی وه ریزی
خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی شا که
یه‌كه‌مین مه‌ره‌سه شورشی
لاوانێكی پڕ شوور و شه‌وق وه‌كوو
زۆهره بوو.
ساڵه‌كانی ٥٩-٥٨ زۆهره ده‌چیته ناو شوورای ژنانی
خه‌باتكاری شاری سنه، مه‌یدانێك
له خه‌بات كه له‌و دا
هه‌ڵسووراوانه تێده‌كۆشێ و هه‌ر
له‌م سه‌رده‌مه‌دا له گه‌ڵ
ماركسیسم ئاشنا ده‌بێ و
په‌یوه‌ندی به رێكخراوی په‌یكار
ده‌گرێ و به شێوه‌یه‌كی
سازماندراو خه‌باتی خۆی له دژی
رژیمی ج.ا له‌م رێكخراوه دا
به‌ره‌وپێش ده‌با،. له كۆر و
كۆمه‌ڵه موتاله‌عاتی یه‌كان
به‌شداری ده‌كات و به جیساره‌تی
كۆمۆنیستی له ده‌ورانی تۆند
وتیژی و خه‌فه‌قانی پۆلیسی و
سه‌كۆتی ساڵی ٦٠ بێ وچان
هه‌ڵسوورانی خۆی به‌ره‌وپێش
ده‌با، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا عاملینی
رژیمی ج.ا ده‌یگرن و بۆ ماوه‌ی ١٠
مانگ له زیندانه‌كانی رژیم به
سه‌ر ده‌با. زیندان بۆ زۆهره
مه‌یدانێكی دیكه بوو له خه‌بات،
له و ماوه‌یه كه له زیندان
بوو ئه‌شكه‌نجه گه‌رانی رژیم
نه‌یانتوانی هیچ قسه‌یه‌كی له
سه‌ر لێوی بێنه ده‌رێ و به
خۆراگری و راوه‌ستاوی یه‌وه له
به‌رانبه‌ر جه‌لادانی ج.ا
راوه‌ستا. ساڵی ٦١ كه زۆهره له
زیندان ئازاد بوو خه‌باتكاراێكی
كۆمۆنیست و پڕشووره که له گه‌ڵ
ده‌سپێكردنی كێشه‌ی ناوخۆیی
سازمان په‌یكار هاته ریزی
كۆمه‌ڵه‌وه.
به دوای ماوه‌یه‌كی كۆرت وه‌كوو موعه‌لیم له ئاوایی
یه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆكان زانست
و ئاگاهی شۆرشگیرانه‌ی ده‌برده
نێو منداڵانی زه‌حمه‌تكیشان،
شوغلی مۆعه‌لیمی بۆ زۆهره كه
ئێستا ئیتر خه‌باتكاریكی
چه‌كداره مه‌یدانێكه بۆ
په‌یوه‌ند له گه‌ڵ زه‌حمه‌تكیشان
و ئاشنا بوون به
گیروگرفته‌كانیان.
زۆهره له یه‌كه‌مین ده‌سته له ژنانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه بوو كه به جیساره‌ت،
فیداكاری ولێ هاتوویی یه‌وه له
كومه‌لگایه‌كی پیاوسالار
مۆژده‌ده‌ری به دی هاتنی
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران له به‌رابه‌ری
ژن و پیاو دا بوو.
به سازماندهی له هێزی شورش، له شه‌ره‌كان دژی رژیمی
ج.ا له‌وانه له عه‌مه‌لیاتی
كه‌مین گوزاری "ناو تاقی گاران"
جاده‌ی مه‌ریوان_سنه و له
عه‌مه‌لیاتی به‌ره‌ورووبوونه‌وه
له گه‌ل هێرشی رژیم بۆ سه‌ر
ئاوایی یه‌كانی سه‌رشێوه‌ی
مه‌ریوان جه‌سوورانه به‌شداری
كرد. له ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
گوردانی چیا ش له شه‌ره‌كانی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ناوچه‌كانی سه‌رشیوی سه‌قز،
بانه، خۆرخۆره، تیله‌كو،
هه‌وه‌تو و قه‌ره‌ته‌وه‌ره،
فیزالله به‌گی بوكان و سه‌قز و
به‌شێك له ناوچه‌ی تكاب و
شاهیندژیش به‌شداری ده‌كا.
هاورێ زۆهره ده‌وره‌ی ئاخری هه‌ڵسوورانی خۆی تا كاتی
گیانبه‌خت كردنه‌كه‌ی له ئوردوگا
مه‌ركه‌زی یه‌كانی كۆمه‌ڵه و له
به‌شی بلاوكردنه‌وه‌ی رادیویی
كاری ده‌كرد، وه له ته‌واوی
ئه‌م مه‌یدانانه به‌شوور
وشه‌وقێكی زۆره‌وه هه‌وڵی ده‌دا،
سه‌رئه‌نجام هاورێ فرشته‌ی ڕه‌زایی ناسراو به زۆهره‌ی
خۆشه‌ویست دوای ١٠ ساڵ هه‌ول و
تیكوشان خه‌باتكارانه و
كۆمۆنیستی به داخه‌وه له
ئێواره دڵته‌زینه‌كه‌ی ٢٥ گولانی
ساڵی ١٣٦٧ دا ویرای كومه‌لیكی
دیكه له هاورێیانی كه‌وتنه
به‌ر هیرش كیمیایی فروكه‌كانی
رژیمی جنایه‌تكاری به‌عسی عیراق و
گیانی ئازیز وخۆشه‌ویستی
به‌ختكرد.
یادی به‌رو ریگای پڕ ریبوار بێت.
|