|
به يادى هاورى حسنى حه‌سه‌ن پوور
ناسراو به حه‌سه‌نی سرلتةكةڵتوو
پیشمه رگه ی جسوور و فیداکاری
کومه له
هاوری حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن پوور
ناسراو به حه‌سه‌نی سه لته كه
ڵتوو ساڵی ١٣٤٢ له ئاوایی سه لته
كه ڵتووی سه‌رشیوی سه‌قز له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش دا
چاوی به ژین پشكوت، هاوری
حه‌سه‌نی حه‌سه‌ن پوور ده‌ورانی
سه‌ره‌تایی له ئاواییه‌كه‌ی
خۆیان ته‌واو كرد وه بۆ درێژه
دان به خوێندن چوو بۆ شاری سه‌قز
و ده‌ورانی ناوه‌ندی له‌و شاره
خوێندوه و هه‌تا وه‌رگرتنی دیپلم
له‌شاری سه‌قز درێژه‌ی به
خوێندندا.
دوایی وه‌رگرتنی دیپلم له لایه‌ن
دانش سه‌رای تربیت معلم له ساڵی
١٣٥٦ دا به موعلیمی سه‌ره‌تایی
وه‌رگیراوه و ده‌رسی موعلیمی له
ئاوایی شیخ چۆپان ده‌ست پێ كرد و
پاشان بۆ درێژه پێدان بۆ ناوچه‌ی
مه‌ریوان به‌رێ كرا وه له
ئاوایی هه‌جمنه‌ی مه‌ریوان
ماوه‌یه‌ك مایه‌وه كه هاوكات
بوو له گه‌ڵ جۆش وخرۆشی خه‌لكی
ئێران له ساڵی ١٣٥٧دا.
هاورێ حه‌سه‌ن له زۆربه‌ی
ته‌زاهوراته کانی شاری سه‌قز و
مه‌ریوان دا به‌شداری چالاكانه‌ی
هه‌بوو و هه‌ر له سه‌ره‌تایی
شۆرشی گه‌لانی ئێرانه‌وه له
ساڵی ١٣٥٧دا به هۆی خالۆزای
خۆشه‌ویستی واته هاوڕێ گیان
به‌خت كردوو عومه‌ری فه‌یزی یه وه
له گه‌ڵ مسایلی سیاسی و
كۆمه‌ڵه‌دا ئاشنا بوو وه ئه‌ركه
ته‌شكیلاتیه‌كانی به جوانی
به‌ڕێوه ده‌برد و به هۆی كاری
ته‌شكیلاتیه‌وه زۆر زوو له‌و
ته‌شكیلاته‌دا جێ ی خۆی كرده‌وه.
هاورێ حه‌سه‌ن پاش گه‌رانه‌وه‌ی
بۆ ناوچه‌ی سه‌قز له لایه‌ن
كۆمه‌ڵه‌وه ئه‌ركی موعلیمی
له‌ئاوایی كه‌ی خۆیانی پێ
ئه‌سپێردرا و زۆربه وردی و به
جوانی شاگرده‌كانی له گه ل
مسایلی سیاسی وه شورشگیرانه
ئاشنا ده كرد و رێبازی كۆمه‌ڵه
ی بۆ شی ده‌كردنه‌وه.
هاورێ حه‌سه‌ن یه‌كێ له‌و
هه‌زاران كه‌سه بوو كه به
بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه له ١٦
گه‌ڵاویژی ٥٨ دا له ڕێ پێوانی
خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ره‌و
مه‌ریوان دا چالاكی له خۆیی
نیشاندا،
هاورێ حه‌سه‌ن، پاش ماوه‌یه‌ك
مانه‌وه له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان
له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك له
ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژیم وه
شناسایی وه ڕاپۆرتی لێ درا.
به‌ڵام ئه‌م هاورێ خۆشه‌ویسته
به هۆی ئه‌م رووداوه ئێتر
نه‌یتوانی درێژه به ئه‌كری
موعلیمی بدا وه له ساڵی دا ١٣٥٩
هاته نێو رێزی پێشمه‌رگه‌کانی
كۆمه‌ڵه‌وه و چه‌كی
پێشمه‌رگایه‌تی كرده شان وه پاش
ته‌واو بوونی ده وره ی ئاموزشی
له گوردانی ٢٦ی سه‌قز سازمان
درا.
هاوری حه‌سه‌ن له زۆربه‌ی
شه‌ره‌كانی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه له‌دژی رژیمی ئیسلامی
له‌وانه گرتنی پایگای جه‌وشه‌ن و
چه‌ندین شه‌ری گه‌وره و
بچوكیتردا به‌شداری و چالاكی بی
وینه‌ی له خۆی نیشان دا.
سه‌رئه‌نجام له شه‌رێكی حه‌ماسی
و خوێناوی له ناوچه‌ی دزڵی
مه‌ریوان له بهاری ٦٦ دا له گه‌ڵ
١٠ هاورێ دیكه‌ی ده‌كه‌ونه
كه‌مینی دوژمن و ئه‌سیر ده‌كرێن و
پاش راگواستنی ئه‌م هاوڕێ یانه
بو زیندانی مه‌ركه‌زی شاری سنه
له‌لایه‌ن جه‌ڵادانی كۆماری
ئیسلامیه وه ده‌خرێته ژێر سه‌خت
ترین ئه‌شكه‌نجه وه به‌هۆیی
ئه‌شكه‌نجه‌ی سه خت و بی ره حمانه
ی ئه م جه لادانه وه ئه‌م هاورێ
خۆشه‌ویسته چاوێكی له ده‌ست
ئه‌دا. چه‌ند كه‌س له هاو
به‌نده‌كانی ده‌یگیرنه‌وه كه
هه‌ركات هاوری حه‌سه‌نیان بۆ
بازجویی ده‌برد وه دوایی چه‌ند
سه‌عات به‌له‌شی بریندار وه
خویناویه‌وه ده‌یان هێناوه به
زرده‌خه‌نه و بزه له سه‌ر
لێوانیه وه باسی ئه‌زیه‌ت و
ئازاری خۆیی بۆ ده‌كردین وه
به‌وه‌ره‌ی شۆرشگێرانه‌ی به سه‌ر
دوژمن‌دا زاڵ بوو و چه‌ند كه‌س كه
كه‌وتبوونه ڕاڕایی وه‌دڵه‌ڕاوكی
هاوڕێ حه‌سه‌ن به‌وانی ده‌گوت
ئێمه پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ین وه
ده‌بێ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی گیان
له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه كه مافی
چینی چه‌وساوه و
زه‌حمه‌تكێشانیان ئاواته سه‌رمان
بچێته سه‌ر دا.
هاورێ حه‌سه‌ن له بڕوای ٨/٦/٦٧
له‌لایه‌ن جنایه‌تكارانی كۆماری
ئیسلامی یه‌وه ئیعدام كرا
وه‌چووه نێو رێزی گیان به‌خت
كردووانی رێبازی ئازادی و
سۆسیالیزمه‌وه.
یادی هه‌تا هه‌تایه له دڵماندا
زیندووه.
|