به‌رێز بێ یادی هاوری هوشه‌نگی
زندی ناسراو به قادر ئه‌ندامی
تێكوشه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
و سیمای ناسراوی نیۆ
هاوسه‌نگه‌رانی و خۆشه‌ویستی
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌ی سنه
هاوری هوشه‌نگی زه‌ندی سال ١٣٣٢
له شاری سنه له دایك بوو.
رۆله‌ی خانه‌واده‌یه‌كی ده‌ست
كورت و فه‌قیر بوو كه ده‌بوایه
ویرای سه‌رجه‌می بنه‌ماله‌كه‌ی
كار بكا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی
ده‌ری ژیانیان بێ. گه‌ر چی به
زه‌حمه‌ت توانی تا دیپلوم ده‌رس
بخۆێنی، به‌لام كاتی ته‌عتیلات
كریكاری ده‌كرد، به‌م شیوه‌یه
ژیانی به‌رێوه ده‌برد.
وه‌زعیه‌تی ژیانی خۆیان و دیتنی
ئه‌م روخساره له ژیانی هه‌زاران
خانه‌واده‌ی تر، سه‌رنجی ئه‌ویشی
بۆ لای نابه‌رابه‌ری یه‌كانی
كومه‌لگا راكێشا و هه‌ستی به
وجوودی فه‌رق و جیاوازیكی ئه‌ساسی
و قوول له ژیان و گوزه‌رانی
ئینسانه‌كان كرد، وه به‌م جۆره
گه‌رای رق و بیزاری له كومه‌لگای
چینایه‌تی له ده‌روونیدا خۆی
گرت، هه‌ر بۆیه ساله‌كانی ١٣٥٤ و
٥٥ به‌ره‌و تیكه‌لاوی له گه‌ل
كۆر و كۆمه‌لی فه‌عالینی سیاسی
رویشت و ساله‌كانی ١٣٥٦ و ٥٧یش
به‌ره‌و ورد بوونه‌وه‌و
خویندنه‌وه‌ی كتیب و نووسراوه‌ی
خه‌باتكارانه و كومونیستی كێشرا
و به‌م جۆره بوو به ئێنسانێك
كه ئه‌و جار ئیتر ده‌ركی كرد بوو
كه ریشه‌ی ئه‌م هه‌موو سته‌م و
نه‌داریه له وجوودی نیزامی
زالمانه‌ی سه‌رمایه‌دارێ دایه.
هه‌ستی ئه‌م راستیه هانی دا كه
له ده‌ورانی ده‌ست پێ كردنی
خه‌باتی شۆرشگیرانه‌ی خه‌لكی
شاره‌كان له دژی رژیمی شا هه‌تا
ئه‌و رۆژه‌ی بۆ هه‌میشه
ده‌سه‌لاتی ئه‌م حكوومه‌ته‌یان
كێشایه خوار، وه‌ك
زه‌حمه‌تكێشێكی شۆرشگیر به‌شداری
بكا و بۆ به سه‌ره‌نجام
گه‌یاندنی تێبكۆشێ وسالی ٥٨ یش
بوو به هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه.
له شه‌ری قاره‌مانانه‌ی خه‌لكی
شاری سنه له دژی داگیركه‌رانی
رژیمی تازه به ده‌سه‌لات
گه‌یشتوو، شۆرشگیرانه به‌شداری
كرد و شه‌و و رۆژ هاوشان له گه‌ل
ده‌یان و هه‌زار زه‌حمه‌تكێشی
وه‌ك خۆی خه‌ریكی به‌رێوه بردن و
به جێ گه‌یاندنی ئه‌ركی
شۆرشگیرانه‌ی بوو.
ئه‌و كاته‌ی كاروانی پشتیوانی
خه‌لكی شاری سنه له كوچی
ئیعترازی خه‌لكی شاری مه‌ریوان
كه‌وته‌رێ، هاوری هوشه‌نگ یه‌كیك
له‌و خه‌باتكارانه بوو كه تییدا
به‌شداری هه‌لسووراوانه‌ی كرد و
له دێهاتی سه‌ر ریگا بۆ ڕاكێشانی
پشتیوانی ئه‌وانیش و ناساندنی
ناوه‌رۆكی دژی به‌شه‌ری
ده‌سه‌لاتدارانی ئێسلامی،
هه‌لسوورانی به‌ر چاوی له خوی
نیشان دا و چه‌كدارانه به‌شداری
كرد و وه‌ك پیشمه‌رگه بو
به‌شداری كردن له خه‌باتی خه‌لك
و فه‌عالییه‌تی یه‌كێتی
جووتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه له
نیو شار مایه‌وه.
له جه‌ریانی هیرشی رژیم بۆ سه‌ر
شاره‌كان له ٢٨ی موردادی ١٣٥٨
به پێی بریاری كومه‌له بۆ كاری
نه‌هینی و خه‌باتكارانه له نیۆ
شاری سنه مایه‌وه و پاشانیش
كاتیك شه‌پۆلی ئیعترازاتی
جه‌ماوه‌ری شۆرشگیری شار و
هه‌لمه‌تی چه‌كدارانه‌ی هێزی
پیشمه‌رگه، رژیمی جه‌نایه‌تكاری
ج.ا ناچار به قه‌بوولی شكست و
چول كردنی نیۆ شاره‌كان كرد، وه
دووباره ده‌سه‌لات كه‌وته‌وه
ده‌ست خه‌لك له موبارزه‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مێ خه‌لك دا به‌شداری كرد
و ده‌وری به‌ر چاوی بوو.
هاورێ هوشه‌نگی زه‌ندی ناسراو به
قادر ئۆردیبه‌هێشتی سالی ١٣٥٩
كاتیك رژیم جارێكی تر هێرشی
درندانه‌ی كرده سه‌ر شاری سنه،
ئیتر نه‌ی توانی له نیۆ شار
بمێنێته‌وه و رووی كرده
فه‌عالیه‌تی پیشمه‌رگانه
وسه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی ٩ مانگ
ئه‌ركی بێ‌سیم چی پێ سپیردرا كه
دڵسوزانه به جێی گه‌یاند. سالی
١٣٦٠ بوو به مه‌سئوولی زیندانی
كۆمه‌ڵه له جنووبی كوردستان و
پاشانیش وه‌ك مه‌سئوولی سیاسی
په‌لێك له هاورێیانی پێشمه‌رگه
دیاری كرا.
هاورێ هوشه‌نگ چون خۆی
په‌روه‌رده‌ی ناو خانه‌واده
كریكار و زه‌حمه‌تكێشه‌كان بوو،
وه به ده‌ردیانی ده‌زانی زۆر
زوو له گه‌لیان ده‌بووه ئاشنا و
ره‌فیق. هه‌میشه به حه‌وسه‌له
و به له سه‌ر خۆیه‌وه له پای
گیر و گرفت و ده‌ردی دلیان دا
ده‌نیشت و وه‌ك هاورێ یه‌كی
دلسۆزیان له سه‌ر نارۆكی ئه‌م
نیزامه و رژیمی ئیسلامی
سه‌رمایه‌داران قسه‌ی بۆ ده‌كردن
و بۆ خه‌باتی لیێراوانه هانی
ده‌دان.
هاورێ قادر له ساڵی ١٣٦١ وه كه
له جه‌ریانی كار و فه‌عالیه‌تیدا
جیددیه‌ت و كارامه‌یی له خۆ
نیشان دا بوو. گه‌لێك
مه‌سئولیه‌تی ته‌شكیلاتی پێ
سپیردرا. مه‌سئوولیه‌تی سیاسی
ده‌سته‌ی سازمانده، مه‌سئوولی
سیاسی په‌ل، مه‌سئوولی سیاسی
گوردانی ئارێز و دواتریش
مه‌سئوولی سیاسی گوردانی شوانی پی
سپیردرا كه له هه‌موویان دا
وه‌ك ئه‌ندامێكی تێكۆشه‌ر بۆ
بردنه سه‌ری وشیاری سیاسی و
چینایه‌تی هاورێیانی و په‌یوه‌ندی
نزیك و خه‌باتكارانه له
گه‌لیاندا زۆر هه‌ولی دا. له نیۆ
هاورێ كانی دا به هۆی ئه و
خسووسیاته‌وه هاورێ یه‌كی جێ
متمانه و ئازیز و ده‌ست نیشان
بووه وه ئه‌م كار و ته‌لاشه
له نیۆ ده‌وروبه‌ری دا، باوه‌ر و
متمانه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی و سیاسی
پێ دابوو، بۆیه‌ش له زۆر
هه‌لبژارنی وه‌ك هه‌لبژاردنی
مه‌سئوولی سیاسی گوردان
متمانه‌یان پی ده‌به‌خشی و وه‌ك
پێشره‌وی خۆیان ده‌یان ناسی.
هه‌روه‌ها سالی ١٣٦٥ بوو به جێ
گری ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی
سنه و بۆ به‌شداری له چواره‌مین
كونگره‌ی كۆمه‌ڵه هه‌لبژیردراو
وه‌ك نۆینه‌ر تییدا به‌شداری كرد.
بێجگه له‌وه‌ش له ده‌وره‌ی
چواره‌می مه‌دره‌سی حیزبی
ئۆكتۆبردا به‌شداری كرد.
هاورێ هووشه‌نگی زه‌ندی ناسراو
به قادر رۆژی ٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی
سالی ١٣٦٦ له جه‌ریانی شه‌رێكی
حه‌ماسی و خۆیناوی كۆمه‌ڵیك له
هاورییانی گوردانی شوان له نزیك
چۆمی سیروان و دوای مه‌سموم بوون
به كیمیابارانی ناوچه‌كه به
ده‌ست رژیمی بعثی عیراق به ده ستی
جنایه‌تكارانی ج.ا به برینداری
ده‌ستگیر كرا‌و خرایه زیندان.
جه‌لادانی رژیم كه قودره‌ت وهێزی
خۆیان له زه‌بر و زه‌نگ و
شكه‌نجه‌ی زیندانیاندا ده‌بینن،
زۆر هه‌ولیاندا بو ئه‌م
مه‌به‌سته. به‌لام هاوری قادر
ئیجازه‌ی پێ نه‌دان بیكه‌نه
ده‌سته چیڵه‌ی ئاگری ته‌بلیغاتی
دژ كریكاران و كۆمۆنیسته‌كان و
له به‌رامبه‌ریاندا راوه‌ستا.
سه‌ره‌نجام له زستانی ١٣٦٧ دا
له گه‌ڵ كۆمه‌لیكی تر له
زیندانی یه‌كان به ده‌ست
جه‌لادانی وه‌حشی و دژی به‌شه‌ری
حاكم ئیعدام كرا و بۆ هه‌میشه
به جێی هێشتین.
یادی هاوری هووشه‌نگ زه‌ندی
ناسراو به قادر سیمای ناسراوی
نیو زه‌حمه‌تكیشان و كادری به
توانی كومه‌له به‌رێز و ریگای پر
رێبوار!
|