به یادی
تێكۆشه‌ری كۆمۆنیست، كادری لێ
وه‌شاوه‌ی "حكا"
هاورێی گیانبه‌خت كردوو حوسێن سهیلی
سه‌ره‌تای مانگی
گوڵانی ساڵی ١٣٢٩ له شاری
مه‌هاباد له دایك بوو. دوای
ته‌واو كردنی ده‌بیرستان بۆ
دریژه‌ی خۆیندنی چوو بۆ دانشگای
ته‌ورێز و له رشته‌ی خاك شناسی
دا مهندسی وه‌رگرت.
له دانشگا و له
سه‌ره‌تای ساڵی پنجاوه له گه‌ڵ
ماركسیسم ئاشنا بوو ، ئه‌وه
سه‌ره‌تای ره‌وتێكی شۆرشگیرانه
بوو كه هه‌تا كاتی مه‌رگی
سه‌ربه‌رزانه‌ی به‌ری نه‌دا و
یه‌كیك له وه‌فادارترین
رێبوارانی ئه‌و رێبازه بوو. له
ساڵه‌كانی دانشگادا یه‌كیك له
فعالین و تیكوشه‌رانی خه‌باتی
دانشجویی له دژی رژیمی پهلوی
بوو. جه‌ساره‌ت ولێبڕوای ئه‌و
هاورێ خۆشه‌ویسته له‌و ساڵانه‌دا
له نێو دانشجوویاندا روخسارێكی
گه‌ش و ئازیزی پێ دا بوو.
مانگی رەشەمەی
ساڵی ١٣٥١ ، له جه‌ریانی
ئیعترازاته خوێناوی یه‌كانی
دانشگادا، له لایه‌ن ساواكی
شاوه ده‌سگیر كرا و كه‌وته
زیندان. به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه‌ی
وه‌حشیانه‌ی رژیمی شا نه‌ك هه‌ر
دڵی نه‌له‌رزاند، به‌ڵكو له
دادگای نیزامی دا به
سه‌ربه‌رزییه‌وه له حه‌قانیه‌تی
رێباز و ئامانجه‌كانی دیفاعی كرد.
زستانی ساڵی ٥٧
له گه‌ل ژماره‌یه‌ك له
رووناكبیرانی شۆرشگیری مه‌هاباد
جه‌معیه‌تیكی دیموكراتیكیان پێك
هێنا له جه‌ریانی فه‌عالیه‌ت
له‌و جه‌معییه‌ته‌دا بوو كه له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو. دواتر
وێڕای زۆربه‌ی هاورێیانی به
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو و
تێكۆشانی سیاسی و خه‌باتگیرانه‌ی
له ریزی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌دا
دریژه پێ دا.
بیست وهه‌شتی
گەلاوێژی ساڵی ٥٨ ، کاتێک كه ج.ا
هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی
كوردستان، هاورێ حوسین سهیلی
یه‌كێك له پیشه‌نگانی پێك هاتنی
هێزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له
مه‌هاباد بوو. هاورێ حوسین هه‌تا
ئه‌و وه‌خته له میتینگ و
كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیشدا له گه‌ره‌كه‌كانی
شاری مه‌هاباد، له به‌شی
شاروێران و یه‌ڵته‌مر و محاڵ
سوخه‌نرانی و قسه‌و باسی دەكردو
وه‌ك موبەلغێكی كۆمۆنیست له ناو
دڵی هه‌زاران كه‌س دا جێی كرد
بۆوه. كه‌م نین ئه‌و كریكارانه‌ی
كه له رێگه‌ی ئاشنایی و قسه و
باسه مه‌تینه‌كانی هاوڕێ حوسێنە
وه له گه‌ڵ عیلمی رزگاری خۆیان
و اته كۆمۆنیزم ئاشنا بوون.
به‌ڵام هاورێ
حوسین هه‌ر ته‌نیا موبه‌لیغیكی
كۆمۆنیست نه‌بوو، به‌ڵكوو له
مه‌یدانی تێكۆشانی نیزامیشدا
رفیقیكی وردبین، جه‌سوور، ته‌راح
و كارلیهاتوو بوو. سه‌رجه‌می ئه‌م
خسووسیاته‌ی بوو كه له
سه‌ره‌تای فه‌عالیه‌تی هێزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی
مه‌هاباد وه‌ك فه‌رهانده‌یه‌كی
نیزامی و له ساڵی ٥٩ دا وه‌ك
فه‌رمانده‌ی نیزامی ناوچه‌ی
مه‌هاباد له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه دیاری كرا.
دوای ئه‌وه‌ی كه
شاری مه‌هاباد كه‌وته‌وه ده‌ست
خه‌ڵك و پیشمه‌رگه، هاوڕێ حوسین
له لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه وه‌ك
فه‌رمانده‌ی نیزامی ناوچه‌ی سقز
بۆ مه‌ئموریه‌تێكی دوو مانگه چوو
بو ئه‌و ناوچه‌یه. سیمای
مێهره‌بان و مه‌تینی ، جه‌ساره‌ت
و كار لیهاتوویی ئه‌و هاوڕی به
نرخه له‌و ماوه‌یه‌دا كه له
ناوچه‌ی سقز بوو، له دڵی
هاورییانی پیشمه‌رگه و
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌دا جیی
كرده‌وه.
پاش ئه‌و
مه‌ئمووریه‌ته گه‌ڕایه‌وه
ناوچه‌ی مه‌هاباد و له‌و
ماوه‌یه‌دا كه شار به ده‌ست
خه‌ڵك و پیشمه‌رگه‌وه بوو وه‌ك
موبه‌لیغیكی كۆمۆنیست له ناو شار
و له به‌شه‌كانی ده‌وروبه‌ری
شاری مه‌هاباد له ده‌یان
كۆبوونه‌وه‌دا سوخه‌نرانی كرد.
هاوینی ساڵی ٥٩
ج.ا به پێی پیلانێكی
جینایه‌تكارانه نیازی
ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی له نێو
مقه‌ری كۆمه‌ڵه له شاری مهابادی
دا بوو، هاوڕێ حوسێن وێرای چه‌ند
كه‌س له هاوری یانی پیشمه‌رگه
كه خه‌ریكی خونسا كردنه‌وه‌ی
ئه‌و بومبه بوون له كاتی
ته‌قینه‌وه‌ی دا به توندی هه‌ر
دوو گۆیی سه‌ده‌مه‌یان لی كه‌وت.
شه‌خسیه‌تی
شۆرشگێر و سیمای گه‌شی ئه‌و
یاوه‌ره دڵسۆزه‌ی كرێكاران له
ناو ته‌شكیلات و ده‌ره‌وه‌ی
ته‌شكیلاتدا وه‌ها جێگایه‌كی
په‌یدا كرد بوو كه له هیچ كه‌س
شاراوه نه‌بوو. ئاخر وئۆخری
پاییزی ساڵی ٥٩ له هه‌ڵبژاردنی
كومیته‌ی ناوچه‌ی مه‌هاباد دا
وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌و كومیته‌یه
هه‌ڵبژیردرا. هه‌ر ئه‌و ساڵه له
لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه بۆ
موعاله‌جه كردنی گوێی نێردرایه
ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌و ماوه‌یه‌دا
كه به شۆین موعاله‌جه‌وه له
ئوروپا مایه‌وه وه‌ك كۆمۆنیستیكی
ماندوویی نه‌ناس، به‌بێ ئه‌وه‌ی
له لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه
وه‌زیفه‌ی بۆ دیاری كرا بێ،
تێكۆشانێكی بێ وچانی بۆ ساغ
كردنه‌وه و سازماندانی
ته‌شه‌کولی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ست پی
كرد. له نه‌تیجه‌ی ئه‌و
فه‌عالییه‌ته‌دا توانی
ژماره‌یه‌كی زۆر له دۆستانی
كۆمه‌ڵه ببینێته‌وه.
دوای ته‌واو بوونی
كاری موعاله‌جاتی گه‌رایه‌وه
كوردستان و سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی
مه‌هاباد وەک مه‌سئوولی سیاسی
گوردان درێژه‌ی به فعالییه‌تی
دایه‌وه.
ساڵی ٦٢ بوو كه
وه‌ك مسئولی زیندانی مه‌ركه‌زی
كۆمه‌ڵه دیاری كرا و له ساڵی ٦٥
دا له ده‌نگی شۆرشی ئێران‌دا
سازمان درا.
ئه‌و سه‌رده‌مه
كه له ده‌نگی شۆرشی ئێران دا
كاری ده‌كرد. ئه‌وپه‌ری توانای
خۆی ده‌سخته‌گه‌ڕ كه نه‌ك هه‌ر
به‌رنامه‌كانی رادیو ئاوینه‌ی
ژیان و كار‌و خه‌باتی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشان بێ، به‌ڵكوو
نزیكترین یار و ڕه‌ساترین
بانگه‌وازی كرێكاران كۆمۆنیست بێ.
هاورێ حوسین
ماوه‌ی دووساڵ له ده‌نگی شۆرشی
ئێرانه‌وه میوانی كوری گه‌رمی
خانه‌واده كرێكارییه‌كان بوو،
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌لكی
موعتریز و خه‌باتگیر ده‌نگی
هه‌لبریوه، له مه‌یدانی كاری
كوره‌خانه‌كاندا وێرای كرێكارانی
پێشره‌و به‌شداری ئیعترازه‌كانی
كردوه، قه‌تعنامه‌ی نووسیوه،
یه‌خه‌ی كار به ده‌ستانی
ده‌وڵه‌ت و ساحب كاره‌كانی
گرتوه، تێكه‌ڵ بانگه‌وازی
مه‌راسمی یه‌كی ئه‌یاریان بوو.
سه‌ر ئه‌نجام
ریكه‌وتی ١٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٧
به هوی بمبارانی یه‌كیك له
مه‌قه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه له
لایه‌ن فرۆکە بومب هاوێژەکانی ج.ا
یه‌وه هاوری حوسین سوه‌یلی و ٢
هاوری ترمان گیانیان به‌ختكرد و
بۆ هه‌میشه به جیان هیشتین.
ئێستا ئیتر هاوری
حوسێن له ناوماندا نه‌ماوه،
به‌ڵام بیره‌وه‌ری یه‌كانی،
ده‌رسه به نرخه‌كانی، روخساری
ماندوویی نه‌ناسی، سه‌میمه‌تی
شۆرشگیرانه‌ی و به گشتی ژیانی پڕ
له ئه‌زموون و به‌رزی بۆ
هه‌میشه له ناومان دا زیندووه.
به دریژه ریگای
پڕ له تیكوشانی یادی به‌رزی ریز
لێ ده‌گرین
|