به یادی هاورێ یه‌حیا لوتفی
"وریا قه‌لا كۆن" ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پیشمه‌رگه‌ی
تیكوشه‌ری كۆمه‌ڵه!
هاوری یه‌حیا
لوتفی ساڵی ١٣٤١ له ئاوایی
"قه‌لاكۆن" ی "قه‌ره‌ته‌وه‌ره"ی
دیوانده‌ره له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
ده‌ست كورتدا له دایك بوو. هه‌ر
كه راست و چه‌پی خۆی ناسی بۆ
ئه‌وه‌ی كه‌لێنێك له‌بژیوی
خانه‌واده‌یان بگرێ، له پاڵ
ئاشه‌وانی باوكی و كاری دایكی
ده‌ستی كرد به شوانی.
گه‌رچی باری قورسی
ئه‌و كاره سه‌ختانه‌ی به سه‌ر
شانه‌وه بوو، به‌ڵام توانی تا
كلاسی پێنج سه‌ره‌تایی ده‌رس
بخوینی. ١٣ ساڵانه بوو كه
ده‌ستی دایه كرێكاری و كاری
كه‌شاروه‌رزی و ساختمانی ده‌كرد،
پاش ماوه‌یه‌كیش له گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له كریكاره‌كانی
ئاوایی یه‌كه‌یان، روویان كرده
شاره‌كانی تاران، ئابادان و سه‌قز
و خه‌ریكی كریكاری بوون.
ساڵی ١٣٥٥ له
شاری سه‌قز وێڕای كاری ساختمانی و
ره‌نگ رێژی و نه‌قاشی تا
ماوه‌یه‌ك ده‌رسی خویند و پاشان
چوو بۆ شاری سنه و له‌ویش هه‌ر
به م جۆره دریژه‌ی به ژیانی دا
و به ده‌م كار كردنه‌وه، توانی
تا سێهه‌می ده‌بیرستان دریژه به
خویندن بدا.
هاوری یه‌حیا
به‌ئیمان و باوه‌ره‌وه تێكه‌لاوی
خه‌بات وموبارزاتی خه‌لكی ئێران
له ساڵی ١٣٥٧ دا بوو. كه له
هه‌ڵ خڕاندن وسازمان دانی خه‌باتی
هاو كه‌لاسییه‌كانی دا ده‌وری
به‌رچاوی گێرا.
هه‌روه‌ها له
ته‌واوی موبارزاتی خه‌ڵكی شاری
سنه له‌دژی داگیركه‌رانی ج.ا و
به تایبه‌ت له شه‌ری ٢٤ رۆژه
ئه‌وشاره‌دا چالاكانه به‌شداری
كرد.
ساڵی ١٣٦٠ كه‌وته
به‌ر گومانی سه‌ركوتگه‌رانی رژیم
و بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ خستیانه
زیندان. ئه‌و ماوه‌یه له
زیندانه‌كانی سنه و ئیڤینی تاران
كه‌وته ژیر ئه‌شكه‌نجه‌ی
وه‌حشیانه‌ی جه‌لادانی ج.ا به‌ڵام
ڕق و نفره‌تی له‌م ژیانه تاڵه و
هیوا به سه‌ركه‌وتن، ئه‌وی ساغ
كرد بووه‌وه‌و كه تیكوشه‌ریكی
ریی رزگاری چه‌وساوه‌كان بێ، هه‌ر
بویه فشار و زه‌خت زۆری
ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی رژیم
نه‌یتوانێ وره‌ی شورشگیرانه‌ی تیك
بشكێنی و له زیندان له گه‌ل
ریبازی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو.
هاورێ وریا ئیتر
ریبازی هاوچینه‌كانی ناسی وه به
ته‌واوی وجودیه‌وه بۆ به‌ره‌وپیش
چونی هه‌ولی ده‌دا.
هه‌میشه به
زمانێكی ساده و شیرین له نێو
كۆر وكۆمه‌ڵی زه‌حمه‌تكیشاندا له
سه‌ر ده‌رد و مه‌ینه‌ته‌كانیان و
رێگای رزگارییان قسه‌ی بۆ ده‌كردن
و بۆ خه‌بات له دژی رژیمی ج.ا
هانی ده‌دان.
خۆشه‌ویستی و
متمانه به‌رانبه‌ر به هاوری
یه‌حیا له ناو ئاوایی یه‌كه‌یان
و ده‌ور و به‌ردا، به‌ڕاده‌یه‌ك
بوو كه به‌هاری سالی ١٣٦٥ كاتێك
به كرێ گیراوان ده‌یانه‌ویست له
گه‌ل خۆیان بی به‌ن، به ئێعترازی
به كومه‌لیان ئازادیان كرد و
دواتر كاتێك رژیم دوور له چاوی
خه‌ڵك ده‌ستگیریان كرد، به
ئێعترازی خه‌ڵكی "قه‌لاكۆن"
"یاپال" و "قه‌ره‌ول" له‌شاری
بیجار پاش رۆژیك ئازاد كرا.
هاوری وریا هاوێنی
سال ١٣٦٥ هات بۆ پیشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه و پاش تیپه‌ر كردنی
ده‌وره‌ی ئامووزشی
پیشمه‌رگایه‌تی، له گوردانی
كاوه سازمان درا.
له‌ماوه‌یه‌كی
كورتدا بوو به هاورێ یه‌كی
سه‌میمی و خوشه‌ویستی
هاوسه‌نگه‌رانی و به تایبه‌ت له
كاری نیزامی دا توانایی و
جه‌ساره‌تی به‌رچاوی له خۆ
نواند.
هه‌ر به‌م شوور و
عه‌لاقه‌وه له فه‌عالیه‌تی
سیاسی و نیزامی هاورییانی گوردانی
كاوه، له ناوچه‌كانی
دیوانده‌ره و سقز له‌ساڵه‌كانی
١٣٦٦ و ١٣٦٧ دا به‌شداری كرد.
ئه‌و كریكاریك بوو
كه ریێ نه‌جات له‌م ژیانه
مه‌ینه‌ت باره‌ی ناسی بوو، له
سه‌نگه‌ری پیشمه‌رگانی چه‌ك له
شانی به‌ش مه‌ینه‌تاندا ره‌قی
پیرۆزی ده‌كرده بلێسه‌ی ئاگر و
به‌سه‌ر داگیركه‌ران دا دای
ده‌باراند.
له‌و ماوه‌یه‌دا
زۆر پوخت ولێزانتر ببو وه به
ته‌واوی تواناوه تێده‌كوشا. له
ره‌وتی ئه‌م فه‌عالییه‌ته شیلگیر
وبێ وچان دا حه‌وتوویه‌ك به‌ر
گیان به‌خت كردنی بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
به داخه‌وه مه‌رگی ناوه‌خت،
چیتر مه‌ودای پێ نه‌دا كه ئه‌م
جار زیاتر له‌م ریبازه دا
تیبكۆشی.
سه‌عات ٩ی شه‌وی
٢٧ی خه‌رمانانی سالی ١٣٦٧ له
جه‌ریانی كه‌مینی پیشمه‌رگه‌كان
له‌سه‌ر جاده‌ی سقز- بانه
له‌نزیك "كیله‌شین" له‌حالیكدا
به‌ره‌و رووی عاملینی ج.ا ده‌ستی
دایه پیشره‌وی كه‌وته به‌ر
گولله و بۆهه‌میشه به جێ
هیشتین.
یادی به‌رز و
ریگای پڕ رێبوار بێ!
|