|
به‌رێز بێ یادی پێشمه‌رگه‌ی
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه هاورێ جه‌باری
سید مرادی
هاورێ جه‌بار سالی ١٣٤٨ له شاری
سنه له دایك بوو، وه تا كلاسی
دووی راهنه‌مایی ده‌رسی خۆیند.
كاتیك شۆرشی سالی ١٣٥٧ له دژی
رژیمی شا ده‌ستی پێ كرد، ١١
سالانه بوو به‌لام وێرای باقی
هاوكلاسی یه‌كانی له زۆربه‌ی
ته‌زاهۆرات و ئیعترازاتی
خۆیندكاران و خه‌لكی شار له‌و
ده‌ورانه‌دا به‌شداری كرد. پاش
رووخانی رژیمی سه‌ركوتگه‌ری شا و
پیك هاتنی فه‌زایه‌كی ئازاد و
سیاسی له نیۆ شاره‌كان، هاوری
جه‌بار زیاتر له نزیكه‌وه
له‌گه‌ل مه‌سایلی سیاسی ئاشنا
بوو. به تایبه‌ت جوابی زور
پرسیاری كه به هۆی دیتنی
نابه‌رابه‌ری و سته‌م له
كومه‌لگادا له زه‌ینی دا شكلی
گرتبوو، له‌و ده‌ورانه‌و به هۆی
فه‌عالیه‌تی سیاسی نیۆ كومه‌لگا
وه‌رگرته‌وه، هه‌ر بویه
ته‌سمیمی گرت زیاتر تیكه‌لاوی
خه‌باتی شۆرشگرانه بێ. سه‌ره‌تا
له سالی ١٣٥٩ و ٦٠ دا بوو به
لایه‌نگری سازمانی رزمی ئینقلابی
و تیۆشه‌رانه له‌م رێیه‌دا
خه‌باتی كرد، به‌لام دواتر رووی
له كومه‌له كردوو بوو به
رێبوارێكی ئه‌م رێبازه.
هاوینی سالی ١٣٦٥ رووی كرده
هه‌لسوورانی پێشمه‌رگانه و پاش
دێتنی ده‌وره‌ی ئاموزشی له
گوردانی شوان سازمان درا.
هاورێ جه‌بار كه له جه‌ریانی
ئه‌م چه‌ند ساله‌دا زۆر
ته‌جره‌به‌ی به ده‌ست هینا بوو،
زۆرهه‌ولی ده‌دا كه ورتر و زیاتر
له گه‌ل مه‌سایلی سیاسی و
چینایه‌تی ئاشنا بێ. نه‌شریات
ونووسراوه و كتیبی ده‌خۆینده‌وه
به‌م جۆره تێده‌كۆشا باشتر
به‌رچاوی خۆی بۆ به‌شدرای له
هه‌لسوورانی كومونیستیدا روون
بكاته‌وه. ئه‌و هاورێ یه‌كی
نزیكی ده‌وروبه‌ری بوو،
له‌گه‌لیان ده‌جۆشا و له
ئه‌نجامی كاره‌كانیدا دلسۆزی له
خۆی نیشان ده‌دا. گه‌رچی به
داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای پی نه‌دا
زۆر له ریزی پیشمه‌رگایه‌تیدا
بمینیته‌وه مه‌جلی ده‌ر برینی
توانایی و لێهاتوویی
خه‌باتكارانه‌ی به باشی په‌یدا
نه‌كرد، به‌لام توانی وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌كی شۆرشگیر جێی خۆی
له نیۆ هاوسه‌نگه‌رانیدا
بكاته‌وه و خۆشیان ده‌ویست.
رۆژی ٢٧ ره‌شه‌مه‌ی سالی ١٣٦٦ له
جه‌ریانی شه‌ری حه‌ماسی و خۆیناوی
چه‌ند واحید له هاورییانی
گوردانی شوان له ناوچه‌ی
حه‌له‌بجه و مه‌سموم بونیان به
كیمیا بارانی شاری حه‌له‌بچه
هاورێ جه‌باری سید مرادی به
ده‌ست جنایه‌تكارانی ج.ا به دیل
گیرا و برایه زیندان. جه‌لادانی
ج.ا له نیۆ زیندان به
ئه‌شكه‌نجه و فشاری رووحی زۆر
هه‌ولیاندا وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی
تێك بشكێنن، به‌لام ئه‌و ئازیزه
لێ هاتووه سه‌ربه‌رزانه له
به‌رامبه‌ریاندا راوه‌ستا و
مه‌قاومه‌تی كردوو ناكامی
هێشتنه‌وه.
سه‌ره‌نجام پاییزی سالی ١٣٦٧ له
گه‌ل كۆمه‌ڵیك له هاو سه
نگه‌رانی و یه‌كیك له‌وان
براكه‌ی، هاوری كه‌مالی سید مرادی
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه
ئیعدام كرا.
ئیعدامی هاورێ جه‌بار سه‌نه‌دێكی
تره بۆ مه‌حكوومیه‌تی ئه‌م
رژیمه گه‌نده‌له‌و به
به‌لگه‌یه‌كی تره له خۆراگری و
موقاومه‌تی جه‌سوورانه‌ی هه‌زاران
ئینسانی شۆرشگیر و كۆمۆنیست، وه
ته‌سمیمیان بۆ ژیر و ژوور كردنی
ئه‌م نیزامه چه‌وسینه‌رانه‌یه‌و
دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئینسانی
ئازاد و به‌رابه‌ر.
یادی هاوری جه‌باری سه‌ید مرادی
به‌ریز و ریگای پر ریبواره.
|