|
به‌رێز بێ یادی كادری حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران وسیمای
خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌كانی
كامیاران، سنه، قلخانی و
باوه‌جانی كرماشان هاورێ جه‌لال
پێنجوێنی
هاورێ جه‌لال پێنجوێنی ساڵی
١٣٣٢ له‌شاری سنه له دایك بوو.
هه‌ر له‌م شاره دیپلۆمی وه‌رگرت
و پاشان چووه دانشگا و له
رشته‌ی ئێقتساد دریژه‌ی به
خویندن دا. ئه‌و وه‌كوو هه‌ر
خه‌باتكارێكی تر چووه ناو
راپه‌رین و هه‌لسووراوانه له
خه‌بات خه‌لكی كوردستان دژی رژیمی
كۆماری ئێسلامی به‌شداری كرد و
له جه‌ریانی دیفاعی چه‌كدارانه
له شاری كامیاران له
به‌رانبه‌ر هێرشی رژیمی ئێسلامی
له زستانی ساڵی ٥٨ دا هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه.
هاورێ جه‌لال له‌وه به دوا و
له ریزی كۆمه‌ڵه‌دا بۆ دروست
كردنی دنیایه‌كی تازه و به
دوور له هه‌ر جۆره سته‌م و
نابه‌رابه‌ری یه‌ك، وه‌كوو
كۆمۆنیستی كی په‌یگیر و به
باوه‌ڕ، ژیانی خه‌باتكارانه‌ی
درێژه‌ی پێدا و یه‌كیك له
فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه بوو.
ئه‌و هه‌ر له سه‌رده‌می
ده‌بیرستان دا، به ده‌ركی
پێویستی یه‌كی شورشگیرانه و
كریكاری و ده‌ربڕینی ئه‌وه، له
ئوتۆریتهیهكی تایبه‌ت له نیۆ
هاورێ یانی به‌هره‌مه‌ند ببوو.
وه به وه‌ها زه‌مینه‌یه‌ك چووه
دانشگا و پاشان جه‌زبی كۆر و
كۆمه‌ڵه رووناكبیره چه‌په‌كان و
دانشجوویانی خه‌باتكار بوو.
به كۆر و كۆمه‌ڵی دانشجوویه وه
په‌یوه‌ندی گرت و له
ناره‌زایه‌تی یه‌كانی دانشجوویان
له ساڵه‌كانی ٥٠ به‌م لاوه
به‌شداری كرد. هاورێ جه‌لال له‌م
سه‌رده‌مه‌دا به تایبه‌تمه‌ندی
یه به‌رچاوه‌كانی و به په‌یگیری
و قاتعییهتێك كه له جه‌ریانی
ناره‌زایه‌تیه کاندا دا له خۆی
نیشانی ده‌دا، زۆر زوو بوو به
یه‌كیك له سیما ناسراوه‌كان و
ریبه‌رانی به ئوتۆریته‌ی خه‌باتی
دانشجوویی.
هاورێ جه‌لال به كارامه‌یی
یه‌كه‌وه كه‌لێ به‌هره‌مه‌ند
بوو، په‌یوه‌ندی خۆی ته‌نیا به
دانشجوویان و خه‌باتی دانجشوویی
به‌رته‌سك نه‌كرد، به‌ڵكوو له
گه‌ڵ چین وتوێژی تریش له
په‌یوه‌ندی دا بوو و به پێی ئه‌و
مه‌یلانه‌ی كه هه‌ر رۆژه له‌ودا
به هێز ده‌بوون له گه‌ل
كرێكاران په‌یوه‌ندی گرت، زیاتر
له پیشوو به‌ره‌و لای ئه‌وان
ده‌كێشرا و خۆی له جه‌ریانی
مه‌سایلی گیر‌و گرفته‌كانی ئه‌وان
دا ده‌نا و له گه‌ل بارودۆخی
واقیعی و وه‌زعی سیاسی و
كۆمه‌لایه‌تی ئه‌م چینه ئاشنا
ده‌بوو. هاورێ جه‌لال له وه‌ها
شۆینێك و به‌م بیروبوچوونه باشه
كه له‌و دا هیزی گرتبوو جیددی تر
له پێشوو، به‌ره‌و ماركسیسم رووی
هێنا و به ناسینی خۆی له جیهان
ی ده‌وروبه‌ری قووڵایی یه‌كی
زۆرتری به‌خشی.
جه‌لال به دوای ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی دانشگاکهی گه‌رایه‌وه
بۆ كوردستان و وه‌كوو ده‌بیر له
ده‌بیرستانه‌كانی شاری كامیاران
ده‌ستی به كار كرد. هه‌ر له‌م
ده‌ورانه‌دا زیاتر له گه‌ل چینی
زه‌حمه‌تكیش و گیر و گرفته‌كانی
ئاشنا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و
خۆیندكارانه سه‌رو كاری بوو كه
له ده‌شت و مه‌زراكانی
دهوروبهرهوی هاتبوون هێشتا
ماندوویه‌تی كاری تاقه‌ت پڕوكێن ی
هاوین له له‌ش و چاوانیان
نهچووبوه ده‌رێ.
له جه‌ریانی راپه‌رینی ساڵی ٥٧
جه‌لال موعه‌لێمێكی خه‌باتكار بوو
كه له پێشه‌وه‌ی خۆیندكاران و
هاومهحهلهییهكانی له
كامیاران و سنه، له
خۆپیشناندانهكان و متینگهكان
به‌شدار بوو و كاریگه‌ری خستنه
سه‌ر كۆر و كۆمه‌ڵه‌كان و له به
هێز كردنی رادیكالیسم دا ده‌ور و
نه‌قشی خۆی ئه‌نجام دا. له پێك
هاتن و به هێز كردنی شوورا
مه‌حلی یه‌كان، له دروست كردنی
كانونی موعه‌لیمان و خوێندكاران
، له به‌رێوه‌بردنی
ناره‌زایه‌تیه جۆربه‌جۆره‌كانی
دژی جه‌ریانه كۆنه‌په‌رست و
سازشكارانهكان، له پاڵ باوه‌ڕه
چه‌پ و رادیكالهكاندا
ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌ره‌و پێش
ده‌برد.
به دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئێسلامی، جه‌لال له
زۆمره‌ی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوی
خه‌ڵكی كوردستان، له زۆمره‌ی
لاوانی پڕ شوور و شه‌وق بوو كه
هه‌ر جم و جۆڵێكی ناره‌زایه‌تی
هه‌ر خۆراگری یه‌كی چه‌كدارانه
به جیسارهت و فیداكاری ئه‌وان
پێویستی هه‌بوو. ئه‌و له‌م
سه‌رده‌مه‌شدا ، له گه‌ڵ
جه‌معییه‌تی دیفاع له ئازادی و
شورش له سنه و كامیاران هاوكاری
هه‌بوو و به‌شێوه‌ی سه‌ر به‌خۆیش
رێكخه‌ری جم و جۆله
نارهزایهیهكانی خه‌ڵك له
مهحدوودهكانی فه‌عالییه‌تی خۆی
بوو و له ناساندنی بزووتنه‌وه‌ی
كوردستان به خه‌باتكارانی تر
ده‌ور و نه‌قشی خۆی به ئه‌نجام
گه‌یاند.
ئه‌و له رێزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه زۆر زوو بووبه
هاورێ یه‌كی ججێ متمانه و له
خۆشه‌ویستی یه‌كی تایبه‌ت
به‌هره‌مه‌ند بوو، دوای مانگێك
مه‌سئوولییه‌تی واحێدێك له
ێپێشمهرگهكانی له ئه‌ستو گرت و
ئه‌ركی دیفاع له یه‌كیك له
میحوه‌ره‌كانی چوونه ناو شاری
سنه‌ی به ئه‌ستو گرت و به جیددی
یه‌ته‌وه له عه‌مه‌لی كردنی دا
هه‌وڵی دا.
دوای ماوه‌یه‌ك بوو به مه‌سئوولی سیاسی پهڵێك له
پێشمه‌رگه‌كان و به دوای
ئه‌وه‌دا به‌و بۆنه‌وه كه له
نیو خه‌ڵكی كامیاران جێ ی خۆی كرد
بووه وه‌كوو جێگری مه‌سئوولی
ناوچه‌ی كامیاران هه‌ڵبژیردرا،
جه‌لال له‌م ناوه‌دا به بباشی
نیشانی دا كه ته‌وانایی رابه‌ری
و به‌رێوه‌بردنی هه‌یه، له‌وه
به دوا هێندێك مه‌سئوولییه‌تی
جۆراوجۆری له‌ناوچه‌ی كامیاران و
ناوچه‌كانی تری جنووبی كۆردستان و
ئورگانه‌كانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
له ئه‌ستۆ گرت، له‌وانه
ئه‌ندامیه‌تی له كۆمیته‌ی نیزامی
كامیاران، مه‌سئوولییه‌تی سیاسی
گۆردان، مه‌سئوولیه‌تی ناوچه‌ی
كرماشان، ئه‌ندامیه‌تی له
كۆمیته‌ی ناوچه‌ی سنه و... هی تر
ئاماژه بكه‌ین.
هاورێ جه‌لال له ساڵی ٦١ بووبه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه وبه
پێك هاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
بوو به ئه‌ندامی حیزب.
ئه‌و له ته‌بلیغ و كاری وشیاردرانه له نێو خه‌لكدا له
چاره‌سه‌ر كردنی گیروگرفته‌كانیان
و له پشتیوانی كردن له
ده‌سكه‌وته‌كانیان له به‌رانبه‌ر
كۆنه‌په‌رستان و له ناساندنی
دنیایه‌ك كه جه‌ماوه‌ری به‌ش
مه‌ینه‌ت ده‌بێ بۆ خۆیانی پیك
بینن، ده‌ور و نه‌قشی هه‌بوو و
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه یه‌كێك
له سیما ناسراوه‌كانی خه‌ڵكی
بوو.
جه‌لال له هیدایه‌ت ی هه‌ڵسوورانی هیزی پێشمه‌رگه له
جنووبی كوردستان، له‌و كادرانه
بوو كه له قه‌بوول كردنی
مه‌سئوولییه‌ته قۆرسهكان پێش
قه‌ده‌م بوو. له قبول كردنی
مه‌سئوولییه‌تی هیدایه‌تی
هه‌وه‌ڵین جم و جۆلی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ناوچه‌ی كامیاران بۆ ده‌ست كردن
به هه‌ڵسووران له ناوچه‌كانی
پشتی جه‌بهه و هه‌روه‌ها به
ئه‌ستۆ گرتنی مه‌سئوولییه‌تی
ناوچه‌ی كامیاران له حالیكدا كه
ته‌واوی ناوچه‌كه له ده‌ستی
دوژمن دا بوو و قه‌بوول
مه‌سئوولییه‌تی ناوچه كرماشان و
هیدایه‌تی پیشمه‌رگه‌كان له‌و
ناوچانه‌ی كه كۆمه‌ڵه پێشتر
حوزوری نه‌بووه و هه‌روه‌ها
ده‌ور و نه‌قشی به‌رچاوه‌ی ئه‌و
له ناساندنی كۆمه‌ڵه به
جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش ی ئه‌م
ناوچه‌یه. به‌شداری له ته‌راحی
و فه‌رمانده‌هی گرتنی پایگای
"ههنیمن" كه له جۆری خۆیدا
هه‌وه‌ڵین نموونه له
عه‌مه‌لیاتی سه‌ركه‌وتووانه‌كانی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بووه
له دژی رژیمی ج.ا.
جه‌لال، به باوه‌ر به خۆ بوونێك كه هه‌یبوو، به
ناسینی ئه‌م دنیا پێچه‌وانه‌یه ،
به په‌یوه‌ندی یه‌كی به‌رین كه
له ده‌ور و به‌ری خۆی دروستی كرد
و به شیلگیری یه‌ك كه له
جه‌ریانی كار و به‌ره‌و پیش بردنی
ئه‌و كارانه‌ی كه پێیان ده‌سپارد
له خۆی نیشانی ده‌دا و به
جیسارهتیكهوه كه له دركاندنی
بیروبوچوونی هه‌یبوو و
ئوتۆریتهیهك كه له جه‌ریانی
ژیانی خه‌باتكارانه‌ی به ده‌ستی
هێنا بوو ئه‌ركه‌كانی له ئاستی
جۆراوجۆری هه‌ڵسوورانی ته‌شكیلاتی
به شێوه‌یه‌كی شایسته به
ئه‌نجامی ده‌گه‌یاند و هه‌ر به‌م
بۆنه‌یشه‌وه له هه‌لبژاردنه
جۆراوجۆره‌كانی نیو ته‌شكیلات
پێشمه‌رگه‌كان متمانه‌یان پێ
ده‌كرد.
بێ شك به گیان به‌خت كردنی جه‌لال، كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان كوردستان یه‌كیك
له هاورێ یانی باوه‌فا و به
ئیمانی خۆیان له ده‌ستدا،و.
خه‌ڵكی جنووبی كوردستان له
نزیكه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و و باوه‌ر
به خۆ بوونی كۆمۆنیستی ئه‌و
ئاشنا بوون، گیانبه‌خت كردنی ئه‌و
له ده‌سدانی كی قۆرس بوو بۆ
ئه‌وان و ته‌واوی دۆستان و
ئاشنایانی.
جلال پێنجوینی خۆشه‌ویست هاورێ له گه‌ل ٢٢ تیكوشه‌ری
كۆمۆنیست و پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه ریكه‌وتی ٢٥ی گۆلان ساڵی
٦٥ كه‌وتنه به‌ر هیرشی شیمایی
فروكه‌كانی رژیمی فاشیستی به‌عسی
عیراق و گیانی ئازیزی
خۆشه‌ویستیان به‌ختكرد.
یادیان به ریزه و ریگایان به‌رده‌وام.
|