|
به‌ریز بێ یادی هاورێی
گیانبه‌ختكردوو، جمال ئه‌سكندری
جمال سالی ١٣٣٦ له
خانه‌واده‌یه‌كی كرێكاری شاري
سنه دا له دایك بوو. به
زه‌حمه‌ت توانی تا چوار كلاسی
ده‌رس بخۆینی و ئه‌و جار بۆ
ته‌ئمینی گوزه‌رانیان وێرای دایك
و باوك و خۆیشك و براكانی ده‌ستی
به كار كرد. ئه‌و ده‌ورانه كه
تازه پێ گه‌یشتبوو له كه‌نار
فه‌قر و نه‌داری و فشاری ژیاندا
كه‌وته داوی ئه‌عتیاد، چه‌ند جار
له به‌ر ئه‌وه كه‌وته زیندان و
به‌شێك له به نرخترین رۆژه‌كانی
ژیانی له گۆشه‌ی سیاچاله‌كانی
رژیمیك دا برده سه‌ر كه خۆی
عامیلی سه‌ختی و ئه‌عیتاد و
مه‌راره‌تی ژیانی هه‌زارانی
وه‌كوو خۆی بوو.
سه‌رده‌می قیامی ٥٧ له زیندان
ئازاد بوو، ئه‌گه‌ر بۆ به میلیۆن
ئینسانی ئه‌م وڵاته ئه‌م
سه‌ركه‌وتنه مایه‌ی شادی و هیوا
و دڵگه‌رمی بوو، به‌ڵام بۆ ژیانی
ئه‌و وانه بوو، نان ئاوه‌ری
ماڵیان پاش عومرێك ره‌نج و
كۆوویره‌وه‌ری له گۆشه‌ی ماڵ
كه‌وتبوو.
ته‌ئسیری فه‌زای ده‌وروبه‌ری هانی
دا روو بكاته ژیانێكی سالم و
جگه له‌وه‌ش خۆی كه یه‌كیك له
قوربانیانی مه‌ینه‌ته‌كانی ئه‌م
نیزامه زاڵمانه‌یه بوو، به‌و
په‌ری نه‌فره‌ت و بێزاری له
ونیزامه گه‌نده‌ڵ و دژی
به‌شه‌ريه وه روویكرده خه‌باتی
شۆرشگێرانه و هاته ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه .
له‌ده‌وره‌ی ئاموزشیی دا توانی
قووڵتر و رۆشن تر له گه‌ڵ
حه‌قیقه‌تی ئه‌م جامعه‌یه، یانی
وجودی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران،
كه ریشه‌ی هه‌موو مه‌ینه‌ت و
چاره‌ره‌شی و مسیبه‌تێكی نیۆ
كۆمه‌ڵانی خه‌لكه، یانی وجوودی
نابه‌رابه‌ری و سته‌مێكی
وه‌حشیانه‌ن ئاشنا بێ، بۆيه
هه‌تا ده‌هات دلگه‌رمی و
هیوایه‌كی قورس و قایمتر له
ئاكار و ره‌فتاریدا ده‌بیندرا.
ده‌ركی ئه‌م واقعیه‌ته بۆ ئه‌و
مانایه‌كی روونی بوو، ته‌لاشێكی
هه‌ر چی زیاتر بۆ وشیار بوونه‌وه
و بردنه سه‌ری ئاگاهی سیاسی و
ته‌به‌قاتی، وه گه‌ر خستنی ئه‌و
هێزه‌ی كه ساڵه‌ها ئه‌سیری داوی
ئه‌عتیاد بوو. له پێناو
ئامانجه‌كانی دا وه بوون به
ئینسانێكی ئازاده و كۆمۆنیست.
هاورێ جه‌ماڵ، ئیتر ئه‌و ئینسانه
گۆشه‌نشینه‌ی دۆیكه نه‌بوو، ببوو
به كۆمۆنیستیكی شورشگیر و پیی
نابۆه مه‌یدانی خه‌باتی
رزگاریده‌رانه وه. اعتماد
به‌نه‌فسی په‌یدا كرد بوو و
دیتبووی كه ده‌كرێ ئینسانه‌كان و
شه‌رایه‌تی ژیانیان ته‌غییر
بكه‌ن، هه‌تا زیاتریش له گه‌ل
مه‌سایلی سیاسی و ماهییه‌تی ئه‌م
نیزامه ئاشنا ده‌بوو زۆرتر
هه‌ستی به خۆشیی ده‌كرد كه
توانیویه بیته ریزی ئه‌و
ئینسانانه‌ی له پێناو نه‌جاتی
هه‌موو به شه‌رییه‌ت دا
تێده‌كۆشن.
جه‌ماڵ پاییزی ٦٥ به‌رێ كرایه
ناوچه‌ی سنه و له گوردانی شوان
سازمان درا. هێنده ی نه‌كێشا كه
به هۆی خسووسیاتی به‌رچاوی بوو
به ره‌فیقیكی خۆشه‌ویست له نیۆ
واحیده‌كه‌یاندا و هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه به روحیه و
ئاماده‌گیه‌كی به‌رچاوه‌وه
به‌ره‌وپیری ئه‌ركه‌كانی چوو.
رابیته‌یه‌كی گه‌رم و سه‌میمانه‌ی
له گه‌ل ره‌فیقه‌كانی پێك هێنا و
به به‌شداری به به‌حس له سه‌ر
مه‌سایلی سیاسی و ئاموزشی نیۆ
واحیده‌كه‌یان حه‌ولی ده‌دا وه‌ك
ئینسانێكی خه‌باتكار ده‌وری بێ و
خۆشیی زیاتر په‌روه‌رده بكا. به
هۆی دلسۆزی و پركاری یه‌ك كه له
خۆی نیشاندا بوو به مه‌سئولی
ته‌داره‌وكاتی په‌ل. سالی ٦٦ له
فه‌عالیه‌تی خه‌باكارانه‌ی هاورێ
یانی گوردانی شوان له
مه‌نته‌قه‌ی جنووبی كۆردستان
به‌شداری كرد. له‌م ده‌وره‌یه‌ش
دا ئه‌وه‌ی له توانای دا بوو بۆ
ئه‌نجامی مه‌ئموریه‌ته‌كانیان و
زه‌ربه‌دان له جه‌سته‌ی نه‌حس
داگیركه‌رانی ج.ا و فه‌عالییه‌تی
سیاسی و وشیاریده‌رانه‌ی نیۆ
خه‌لكی زه‌حمه‌تكێشن خستیه كار و
ده‌وری به رچاوی بوو.
جه‌ماڵ، ره‌فیقێكی ره‌زمه‌نده
بوو وه له كاری سیاسی و
ته‌بلیغی دا و له‌مه‌یدانی شه‌ری
مسلحانه له دژی هیزه‌كانی رژیم
ئه‌و په‌ری بڕوا و اعتقادی خۆی
به‌و رێبازه گرتبوویه به‌ر
نیشان ده‌دا.
له جه‌ریانی شه‌ره‌كاندا جاریك
بریندار بوو كه به دوای باش
بونه‌وه‌ی گه‌رایه‌وه نیۆ هاورێ
یانی گوردانی شوان. زۆرجار
ده‌یكوت خۆزگه بریندار نه‌بووبام
تا توانیبام ماوه‌یه‌كی تریش له
گه‌ل ره‌فیقه‌كانم له
مه‌نته‌قه‌كان مابامه‌وه و
ئه‌ركی شۆرشگیرانه‌م به جێ
گه‌یاندبا. هه‌ر كه گه‌رایه‌وه
لای ره‌فیقه‌كانی، ئه‌ركی
مه‌سئوولی ته‌داروكاتی یان پێ
سپارد و ئه‌ویش به شوور و
عه‌لاقه‌وه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی
بوو.
رۆژی ٢٧ی ئه‌سفندی ٦٦ له
جه‌ریانی شه‌رێكی قاره‌مانانه و
خۆیناوی هاورێیانمان له نزیك
چۆمی سێروان پاش مه‌سموم بوون به
شیمیایی باران حه‌له‌بچه و شه‌ر
له گه‌ڵ هێزه‌كانی ج.ا به دیل
گیرا و خرایه نیۆ زیندان.
وه‌حشیگه‌ران و سه‌ركوتگه‌ران له
نێو زیندان و شكه‌نجه و ئازار
نه‌یانتوانی چۆك به‌و تێكۆشه‌ره‌ی
رێی حكوومه‌تی كارگه‌ری بدا و
سه‌ره‌نجام له پاییزی ٦٧ له
گه‌ل ١١ كه‌سی تر له زیندانیانی
كۆمۆنیست له حالیكدا به سه‌ری
به‌رزه شوعاریان ده‌دا ئیعدام
كرا.
به درێژه‌ی رێگای پیرۆزی و وه‌دی
هێنانی ئامانجه ره‌واكانی، ریز
له یادی ده‌گرین!
هه‌ر بژی یادی هاوری جه‌مال
ئه‌سكه‌نده‌ری
|