|
به یادی هاوری جمال رزایی ناسراو
به جواد باوه‌ریز
جمال رۆله‌ی خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیش له ئاوایی باوه‌رێز
بوو كه سالی ٤٢ له دایك بوو.
نه‌داری مه‌جالی خۆیندنی پێ
نه‌دا بوو و ناچاری كرد بوو له
ته‌مه‌نی منالیه‌وه روو بكاته
ئه‌نواعی كاره‌وه. هیشتا ١٤ سال
له ته‌مه‌نی تیپه‌ر ببوو كه بۆ
كریكاری هه‌لوه‌دای شاره‌كانی
تاران وقه‌زوین وشوینه‌كانی تر
بوو وه ده‌ستی دایه كریكاری و
چه‌ند سال له‌وێ مایه‌وه.
وه‌زعی واقعی ژیانی خۆی و
تێكه‌لاوی و ئاشنایی له گه‌ل
ژیان و مه‌ینه‌ت و هه‌روه‌ها
قودره‌تی اجتماعی چینی كرێكار
له‌و شوینانه كاری لێ ده‌كرد
ورده ورده گه‌لێك پرسیاری له
مێشكی دا په‌روه‌ره‌ده كرد و
هانیان ده‌دا كه به شۆین
جوابه‌كه‌یان دا بگه‌رێ.
جمال كه بیر‌یكی ئاوا له
میشكیدا په‌روه‌رده ببوو،
وه‌له‌لایه‌كی تریش سه‌ركه‌وتنی
قیامی ٥٧ پشكووتنی گوڵی هیوا و
هومێد له ده‌رونی ئه‌ویشدا بوو،
له سالی ٥٩ وه له ژێر ته‌ئسیری
فه‌زای خه‌باتكارانه و ئازادی
ئه‌و سه‌رده‌مه و كاری
وشیاریده‌رانه و خه‌باتكارانه‌ی
هاورێی گیانبه‌خت كردوو، معلمی
كۆمۆنیست كاك كه‌ریمی حاجی
میرزایی له نێو ئاوایی باوه‌رێز
بوو فعالی كۆمه‌ڵه. ئیتر له‌و
كاته‌وه جمال وه‌ك كرێكارێك كه
له گه‌ل ریبازی سیاسی خۆی ئاشنا
و تێكه‌لاو بوو بێ ده‌ستی كرد به
فه‌عالییه‌تی سیاسی و
خه‌باتكارانه.
سالی ٦١ روویكرده مه‌یدانی
خه‌باتی چه‌كدارانه وبوو به پ.م
وه له ناوچه‌ی مه‌ریوان سازمان
درا. جمال له زۆربه‌ی
شه‌ڕه‌قورسه‌كانی به‌هار و هاوینی
سالی ٦٢ هاوری یانی گوردانی كاك
فوئاد له و مه‌نته‌قه‌یه له
دژی هیزه‌كانی رژیم به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد و پاییزی ئه‌و
ساڵه له گه‌ل په‌لی شه‌هیدانی
تووه‌سووران بۆ مه‌ئموریه‌ت به‌رێ
كرایه مه‌نته‌قه‌كانی پیرانشار و
سه‌رده‌شت كه له‌ویش وه‌ك پ.م
یه‌كی ئازا و دلیر له
فه‌عالییه‌تی سیاسی- نیزامی دا
به‌شداری چالاكانه‌ی كرد. به‌هاری
٦٣ گه‌رایه‌وه مه‌نته‌قه‌كانی
جنووب و پاش چه‌ند مانگ به‌رێ
كرایه ناوچه‌ی سنه و له
گوردانی شوان سازمان درا.
هاورێ جواد به هۆی به‌شداری
هه‌لسووراوانه‌ی هاورێیانی
گوردانی شوان له سالی ٦٤
وه‌نیشاندانی فیداكاری و
جه‌ساره‌ت ببوو به ره‌فیقیكی جێ
متمانه و پشتی پێ ده‌به‌سترا.
پایزی ئه‌و ساله ماوه‌ی چه‌ند
مانگ بۆ پارێزگاری له مه‌قه‌ره
مه‌ركه‌زی یه‌كان به‌رێ كران كه
له ویش هه‌ر به‌م شێوه‌یه
دریژه‌ی به خه‌باتی خۆیدا. ئه‌م
كار‌و هه‌لسوورانه‌ی كرد بووی به
ره‌فیقیكی كارامه و كارلیهاتوو
و ئه‌ركی جیگیری فه‌رمانده‌ی
ده‌سته پێ سپیردرا. هه‌روه‌ها
ئه‌و كه محرومییه‌ت وبێ به‌شی
نه‌یهیشتبوو له ده‌ورانی منالی
دا بخۆینی، له ده‌ورانی
پیشمه‌رگایه‌تیدا به جیدیه‌ت و
عه‌لاقه‌وه تا ٥ كلاسی ده‌رسی
خۆیند و ئه‌و جار توانی زیاتر روو
بكاته موتالعه و بۆ ئاشنایی
زیاتر له گه‌ل مه‌سایلی سیاسی،
وه له موبارزه‌ی خۆیدا به كاری
بێنی.
زستانی ٦٤ له گه‌ل واحێدیك
گه‌رایه‌وه مه‌نته‌قه‌كانی سارال
و به‌رپله و په‌یگیرانه بۆ
بردنه پیشی مه‌ئمووریه‌تی
واحیده‌كه‌یان تیكۆشا. ئه‌و كه
خۆی كرێكاریك بوو و به ئیسك و
پیسیه‌وه ده‌ردی نه‌داری و
هه‌ژاری چیشتبوو، كاتێك ده‌چو نیو
خه‌لكی كریكار و زه‌حمه‌تكیش،
وه‌ك رۆله‌یه‌كی هاوده‌رد و
هاورییان له سه‌ر موشکلاتیانو
موبارزه‌یان و هیز و قوده‌رتی
خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌یان قسه‌ی
له گه‌ل ده‌كردن، و به هۆی ئه‌م
تیكه لاوی و نزیكایه‌تیه‌وه
ببوو به روخساریكی ناسراو و
ئازیزی هاوچینه‌كانی و رێزیان
ده‌گرت.
پاییزی ٦٥ جمال بوو به ئه‌ندامی
ح. ك. ا و فه‌عالییه‌ت له گه‌ل
ده‌سته‌ی سازمانده‌ی چه‌م شار له
به هاری ٦٦ دا به‌شێكی تر له
تێكۆشانی ئه‌م ئازیزه‌مان بوو.
جواد له هاوینی ٦٦، له جه‌ریانی
شه‌رێكی دژی هیزه‌كانی رژیم له
چه‌م شار، بریندار بوو و كاتێك بۆ
موعالجه چۆ بۆ شاری سنه، دوژمن
به شوینه‌كه‌ی زانی و ده‌سگیریان
كرد و له نێو زیندان ده‌ستیان
كرد به شكه‌نجه كردنی کرد تا
به‌لكوو بتوانن اراده‌ی تیك
بشكینن.
سه‌ره‌نجام له نێو راستی هاوێنی
٦٧ جینایه‌تكارانی رژیم به‌و
په‌ری قه‌ساوه‌ته‌وه ئیعدامیان
كرد و به‌م جۆره ئه‌م ئازیزه‌مان
بۆ هه‌میشه به جیی هیشتین و
دریژه‌ی ریگای خه‌باتكارانه به
ئیمه سپارد.
یادی به‌رز و ریگای به‌رده‌وام
بیت.
|