|
به‌رێز بی یادی ئه‌ندامی لێ هاتووی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه هاوری كیومهرسی مهاجر ناسراو
به جه‌بار
هاوری كه‌یومه‌رس موهاجر ناسراو به جه‌بار سنه‌یی ساڵی ١٣٤٠
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوه‌نجی شاری سنه له دایك بوو. به هۆی
ئه‌وه‌ی كه باوكی له ئه‌رتش دا بوو هه‌تا ده‌ورانی جه‌وانی
له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران گه‌ڕان و خوێندنیشی هه‌تا
ده‌وره‌ی ده‌بیرستان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ته‌واو
كرد. سه‌رده‌می جه‌وانی ئه‌و هاوكات بوو له گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی شا، له‌م سه‌رده‌مه‌دا جه‌بار وێرای
بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شاهرود بوون، شوور و شهقوی شۆرشگیرانه
جه‌باری به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئه و سه‌رده‌مه وه گرێ دا و
پێ به پێ ی لاوانی خهباتكارای شاهرودلهخۆپیشاندانهكانی
ئه‌م شاره‌دا به‌شداری كرد و پاشان گه‌رانه‌وه بۆ شاری سنه.
دوای راپه‌رین ویرای چه‌ند هاورێ ی، كتیب خانه یه‌كیان له
گه‌ره‌كی كهڵكهجاری سنه دروست كرد و هه‌ڵسووراوانه تێكوشا
تا لاوانی گه‌ره‌ك به‌ره‌و فێربوونی مه‌سایلی سیاسی هان بدا و
به‌ره به‌ره‌ش وشیاری سیاسی خۆی ده‌برده سه‌ر و له‌م
سه‌رده‌مه‌دا یه‌كێك له هاوكارانی هه‌ڵسووراوی شوورای گه‌ره‌ك
بوو.
له ده‌وره‌ی یه‌كه‌می بزوتنه‌وه‌ی شورشگیرانه‌ی خه‌لكدا وێرای
چه‌ند كه‌س له هاورێ یانی ئیعلامیه‌ی یه‌كیك له ره‌وته
سیاسی یه‌كانی به نێوی "شفق سرخ" چاپ و بڵاو ده‌كرده‌وه،
گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان بۆ شار و هێرشی ج.ا له سه‌رده‌می
شه‌ری ٢٤ رۆژه‌ی سنه‌دا، بۆ جه‌بار ده‌سپێكردنی ده‌وره‌یه‌كی
تازه له خه‌باتی به‌رینتر و جیددی تر بوو. جه‌بار كه
به‌ره‌به‌ره له حاست ره‌وته سیاسی یه‌كانی و بیر‌و بوچونیان
ئاشنا ده‌بوو، له‌م سه‌رده‌مه‌دا رێكخراوی په‌یكاری ناسی و بوو
به لایه‌نگری ئه‌م رێكخراوه و له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م
سازمانه و به هه‌وڵ و تیكوشانی هاورێ یانی تری له گه‌ره‌كی
"كه‌ڵكه جار" بنكه‌ی یه‌كیان دروست كرد.
جه‌بار له‌و هاورێ یانه بوو كه له جه‌ره‌یانی قه‌یرانی نێو
خۆی رێكخراوی پهیكار دا تیكوشا هه‌رچی زووتر به خویندنه‌وه‌ی
به‌رنامه‌ی ره‌وته سیاسی یه‌كان بیروبووچوونی سیاسی خۆی روون
كاته‌وه و دوای ماوه‌یه‌كی وێرای هاورێ یانی گیانبه‌خت كردوو
سالح علاقهبندان ناسراو به سالح چاو كاڵ، جه‌مال شیخ
الاسلامی و حه‌مه جوان له مانگی ئازه‌ری ٦١ دا هاته ناو
رێزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه.
له‌ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه جه‌بار خێرا وه‌كوو هاورێ
یه‌كی جێ متمانه زاهێر بوو و دوای ماوه‌یه‌ك بوو به جێگری
فه‌رمانده‌ی واحیدیك له هاورێیانی پێشمه‌رگه، و هه‌ر له‌م
ساڵه‌دا بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه.
هاورێ جه‌بار له شه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له دژی
هیزه‌كانی ج.ا له‌وانه شه‌ری گه‌وره و حه‌ماسی گرتنی پایگای
سه‌نگه‌سه‌ری مه‌هاباد، شه‌ری گه‌وره‌ی ئاوایی "سونجاغ" و
شه‌ری ١٢ی گولانی ساڵی ٦١ له شاری مه‌هاباد و ده‌یان شه‌ری
گه‌وره و بچووكی تر به جیسارهت و فیداكاری یه‌وه به‌شداری
كرد. له شه‌ری ١٢ی گولان له شاری مه‌هاباد بریندار بوو و به
دوای سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی، دیسان به جیددی یه‌تێكی
زۆرتره‌وه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌ركه‌كانی كاری ده‌س پی
كرده‌وه.
ساڵی ٦٢ وه‌كوو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌شی مه‌حاڵ ده‌ستی دایه
ئامووزش و هیدایه‌تی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له‌م ناوچه‌یه.
زه‌حمه‌تكیشانی مه‌حاڵ و یهڵتهمهر ئێستاش سیمای جیددی و
خۆشه‌ویستی ئه‌ویان له بیره كه ده‌چووه ناو كۆر و كۆمه‌ڵی
ئه‌وان و به زمانیكی ساده له سه‌ر هه‌موو شتی قسه‌ی بۆ
ده‌كردن، منداڵه‌كانیان له ده‌وری جه‌بار كۆ ده‌بوونه‌وه و
پرسیاری جوراوجوریان له مامه جه‌بار ده‌كرد و ئه‌ویش به
خۆشه‌ویستییه‌ك كه له به‌رانبه‌ر ئه‌وان دا بووی، وه‌لامی
ده‌دانه‌وه، به دلسوزی یه‌وه قسه ي بۆ ده‌كردن.
هاورێ جه‌بار ئاخر و ئوخری ساڵی ٦٣ چووه گوردانی ٢٤ مه‌هاباد
و مه‌سئوولیه‌تی سیاسی و جێگیری نیزامی ده‌سته‌یه‌ك له
پێشمه‌رگه‌كانی له ئه‌ستو گرت.
جه‌بار نه‌ته‌نیا له‌مه‌یدانی كاری سیاسی دا به‌ڵكوو له
مه‌یدانی شه‌ری چه‌كدارانه‌ش له گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی ج.ا،
هاورێ یه‌كی جه‌سوور، فیداكار و كارامه بوو.
هاورێ كه‌یومه‌رسی موهاجر ناسراو به جه‌بار له چواره‌مین
ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی حیزبی ئوكتوبردا به‌شداری كرد و دوای
ته‌واو كردنی ئه‌م ده‌وره‌یه دیسان گه‌رایه‌وه نێو هاورێ
یانی گوردانی ٢٤ی مه‌هاباد، لێ هاتوویی ئه‌و له به‌ره‌وپێش
بردنی ئه‌ركه شۆرشگیرانهكانی و متمانه‌یه‌ك كه
هاوسه‌نگه‌رانی به ئه‌و بوویان بووه هۆی ئه‌وه كه وه‌ك
مه‌سئوولی سیاسی په‌ل هه‌لبژێردرێ و ساڵی ٦٥یش وه‌كوو
مه‌سئوولی سیاسی گوردانی ٢٤ی مه‌هاباد هه‌لبژێردرا.
به گیانبه‌خت كردنی هاورێ جه‌بار حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان یه‌كیك له یارانی هه‌ڵسووراو
كۆمۆنیست و شێلگیری خۆیان له ده‌ستدا.
سه‌ره‌نجام هاوری كه‌یومه‌رس موهاجر ناسراو به جه‌بار ویرای
٢٢ هاوسه‌نگه‌ری دیكه‌ی روژی ٢٥ی گولانی سالی ٦٧ له جه‌ریانی
بومبارانی شیمیایی یه‌كیك له مقهره مه‌ركه‌زی یه‌كانی
كۆمه‌ڵه له لایه‌ن چه‌ند فروكه‌ی رژیمی به‌عسی عیراق یه‌وه
گیانی به‌خت كرد و دریژه‌ی ریگای پر له شانازی به ئیمه
هاوسه‌نگه‌رانی سپارد. یادی به‌ریزه و ریگای پر ریبوار.
|