|
به‌ریز بی یادی زه‌حمه‌تكیشی
وشیار هاوری كه‌مال عه‌باسی
لایه‌نگری دلسۆزی كۆمه‌ڵه!
هاوینی سالی ١٣٦٧، دوای نزیك به
٧ مانگ له‌بێ سه‌روشوین بوونی
هاوری كه‌مال، سه‌ره‌نجام له
بناری كیوی قه‌ندیل له ناو
ئه‌شكه‌وتیكدا ته‌رمی پیروزی
دوزرایه‌وه.
هاورێ كه‌مال زستانی سالی ١٣٦٦
له‌ریگایی كاروان چێتی له هاورێ
كانی هه‌ڵبرا بوو، وه به چیای
قه‌ندیله‌وه له‌ناو سه‌رما و
كرێوه‌دا به شیوه‌یه‌كی دلته‌زین
بۆ هه‌میشه چاوی لێك نا. به‌م
جۆره خه‌می له ده‌س چوونی
كه‌وته نێو خیزانی مالیانه‌وه
وحیزبی ئیمه‌ش یه‌كیك له
هه‌لسوورانی دلسۆز و خۆشه‌ویستی
خۆی له ده‌ست دا. ژیانی هاوری
كه‌مالی عه‌باسی، چێروكی تالی
ژیانی كوره زه‌حمه‌تكیشیكی ئه‌م
ولاته‌یه. باوكی هاورێ كه‌مال
سالی ١٣٣٨، به شوین كاردا له
ناوچه‌ی بانه‌وه رۆیشته ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت، و له باسكی كۆله‌سه
نیشته‌جێ ببوو، وه له‌و به‌شه
خانه‌واده‌ی پیك هینا. ژیانی ئه‌و
خانه‌واده هه‌ژاره له ریگای
كریكاریه‌وه به‌رێوه ده‌چوو.
كه‌مال سالی ١٣٤٥ له دایك بوو،
له به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانیان به
سه‌ختی ده‌چه‌رخا، مالیان چووه
شاری سه‌رده‌شت و باوكی له‌ریگای
كریكاریه و دایكی به نان كردن
هه‌ولیان ده‌دا بژیوی به‌رێ چوون
و ه‌ده‌ست بینن به‌لام ژیان
لیره‌ش هه‌ر وا دژوار بوو، وه
سه‌ر له نیوی بو ژیان چوونه
ئاوایی "هورموزاوی" له به‌شی
گه‌وركی سه‌رده‌شت و له‌و ئاوایی
یه‌ش دا ده‌ستیان دایه كار كردن.
هیشتا كاك كه‌مال تازه لاو بوو،
كه باوکی بو هه‌میشه جێ هیشتین،
ئه‌وسا به‌ریوه بردنی خیزانی مال
كه‌وته سه‌ر شانی ئه‌و كه
ته‌نیا كوری مال بوو.
به دوای راپه‌رین ١٣٥٧ و دواتر
له جه‌ریانی هه‌لگیرسانی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی و چه‌كدارانه‌ی
كوردستان و هاورێ كه‌مال دلی له
گه‌ل ئه‌و ره‌وته لی ده‌دا، كه
ده‌نگی كومه‌لانی كریكار و
زه‌حمه‌تكیشی كوردستان بوو. ئه‌و
كه هه‌موو بیره‌وه‌ری یه‌كانی
ژیانی بیجگه له تالی و سویری و
هه‌ژاری چی تری تێدا نه‌بوو،
زیاتر ئه‌و ده‌نگه‌ی له ژیان و
ئاواته‌كانی خۆی به نزیك تر
ده‌زانی كه له سه‌ر رزگاری به‌ش
مه‌ینه‌تان و به ده‌سه‌لات
گه‌یشتنی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان ده‌دوا. هه‌ر
بویه‌ش بێ ئه‌وه‌ی له
سه‌ره‌تاوه هیچ په‌یوه‌ندی یه‌كی
ته‌شكیلاتی له گه‌ل كومه‌له
هه‌بێ، له شوینی كار و ژیانی خۆی
دا هه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌بلیغ ده‌كرد و
به‌ریوه‌ی ده‌برد كه كۆمه‌ڵه
ده‌ی وت. سه‌ره‌نجام له سالی
١٣٦٥ وه له گه‌ل ته‌شكیلاتی
كومه‌له‌وه په‌یوه‌ندی گرت و
وه‌ك هاورێ یه‌كی ته‌شكیلاتی
دریژه‌ی به هه‌لسوورانی دا.
به كورتی هاورێ كه‌مال له‌و
زه‌حمه‌تكیشه تیكوشه‌رانه بوو
كه هیچ هه‌لیكی بۆ وشیار
كردنه‌وه‌ی ده‌وروو به‌ری له
ده‌س نه‌ده‌دا. له‌م لاشه‌وه له
به‌ریوه بردنی ئه‌ركه پێ
سپیردراوه‌كانی ته‌شكیلاتدا هاورێ
یه‌كی مۆنه‌زه‌م و شیلگیر بوو.
به‌داخه‌وه مه‌رگی دلته‌زین و
ناوه‌خت مه‌ودای پی نه‌دا هه‌تا
زیاتر گه‌شه بكا‌و، له‌په‌ره
پێدانی باوه‌ری كومونیستی و
شۆرشگیرانه‌ی دا زیاتر ده‌وری
ببینێ.
هاورێ كه‌مال عه‌باسی هاوینی سالی
١٣٦٧ به‌دوای چه‌ند مانگ له بێ
سه‌ر و شوین بوونی دا. له زستانی
٦٧ له ناو سه‌رماو كرێوه‌دا له
چیاكانی قه‌ندیل به شیوه‌یه‌كی
دلته‌زین گیانی له ده‌س دا.
به دریژه‌دانی ریگایی هاورێ
كه‌مال عه‌باسی ، ریز له یادیان
ده‌گرین.
|