|
به‌رێز بێ یادی پیشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه، هاوری كمال
نه‌زه‌ری مقدم
كه‌ماڵ سالی ١٣٤١ له‌شاری
كامیاران له دایك بوو. رۆڵه‌ی
خانه‌واده‌یه‌كی ده‌سته‌نگ
و زه‌حمه‌تكێش بوو كه یه‌كه‌م
ئاسه‌واره‌كانی نه‌كبه‌تی جامعه‌ی
ته‌به‌قاتی له مه‌حرومیه‌ت و
كه‌مبووده‌كانی ژیانی خۆیان دا
به‌دی كرد. ئه‌و هه‌تا گه‌وره‌تر
ده‌بوو چاوی به و واقعیه‌ته
ده‌كه‌وت كه له‌م جامعه‌یه‌دا
دوو جۆر ژیان هه یه ژیانیكی پر له
تیر و ته سه لی و ژیانیكی تریش
كه هه‌زاران وه‌ك خۆی بوویان پڕ
له ره‌نج و كوێره‌وه‌ری و
مه‌راره‌ت ئه‌م دوو ژیانه به
قه‌ت شه‌و و رۆژ فه‌رق و
فاسڵه‌یان بوو. ئه‌م هه‌سته، له
ده‌روونی دا بوو به نه‌فره‌ت و
بێزاری له‌م وه‌زعه و زۆر
پرسیاری له مێشكی دا په‌روه‌رده
كرد.
كه‌مال كه خۆی ناچار بوو له پاڵ
خوێندن كار بكا، سه‌دان مناڵی ورد
و دروشتی ده‌دیت كه له سه‌ر
خیابانه‌كان واكسی لێده‌ده‌ن، یان
له كووچه و كۆڵانه‌كان رۆژ تا
ئێوارێ ده‌خولێنه‌وه و ورده‌شت
ده‌فرۆشن، ئه‌و ئه‌و هه‌موو
ته‌قه‌لایه‌ی ده‌دیت و ده‌یزانی
ئه‌وانیش چاره‌نووس و ژیانیان
وه‌ك خۆی وایه. بۆیه‌ش ئه‌م
پرسیاره واقعی یه هه‌میشه له
زه‌ینیدا ده‌هات و ده‌چوو بۆچی
وایه؟ به‌و هه‌موو كار‌و
حه‌وله‌شه‌وه به زه‌حمه‌ت
ده‌ستمان به ده ممان راده‌گا؟
تاكه‌ی واده‌مێنێ؟ هاورێ كه‌ماڵ
كاتێك هێندێ زیاتر باڵای كرد به
ناچار بۆ كرێكاری روویكرده
شاره‌كانی تر و ده‌بوایه كۆمه‌ك
خه‌رجی ماڵیان بێ.
ده‌ركی ئه‌م واقعیه‌تانه كه‌ماڵی
هان دا كه به شوێن جوابی
پرسیاره‌كانیدا بگه‌ری، وه
ده‌ورانی پاش قیام كه فه‌زایه‌كی
ئازاد و خه‌باتكارانه له ئێران
پێك هاتبوو، کمال تیکه ل به
كاروانی خه‌باتكارانی رێبازی
كۆمه‌ڵه بوو. به تایبه‌ت به
هۆی وجودی برا گه‌وره‌كه‌ی هاورێی
گیان به‌ختكردوومان ناسری
نه‌زه‌ری مقدم له پاڵ خۆی زیاتر
و وردتر له گه‌ل ماهییه‌تی ئه‌م
نیزامه و خه‌باتی كۆمۆنیستی
ئاشنا بوو.
ئیتر له و كاته‌وه یانی له
ساڵی ٥٨ ه‌وه كه‌ماڵ وه‌ك كوره
زه‌حمه‌تكێشیك كه خۆی به
ئینسانیك ده‌زانی كه چیتر
ته‌حه‌مولی ئه‌م ژیانه ناكا و
له دژی راسا بوو. هه‌ر بۆیه له
شاری كامیاران تا ئه‌و كاته‌ی
ماڵیان چوو بۆ شاری سنه، وه‌ك
هاورێ یه‌كی كومه‌له ده‌ستی به
فه‌عالییه‌تی سیاسی و ته‌بلیغی
كرد و تێده‌كۆشا كۆمه‌ڵانێكی
هه‌رچی زیاتر له هاوچاره‌نووسانی
خۆی له گه‌ڵ ئه‌م رێبازه ئاشنا
بكا.
له شاری سنه‌ش هه‌ر به‌و
شێوه‌یه ئه‌رتباتی خۆی له گه‌ڵ
ته‌شكیلات راگرت و به پێك هێنانی
كۆری موتالعاتی، نووسینی شوعار و
بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعلامیه و
نوسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه نه‌خشی
شۆرشگێرانه‌ی ده‌نواند. هاورێ
كه‌مال هه‌تا ده‌هات له
كاره‌كانیدا لێ زان تر و پوخت تر
ده‌بوو، كه ساڵی ٦٤ خه‌به‌ری
گیانبه‌ختكردنی براكه‌ی بیست. به
وره‌یه‌كی خه‌باتكارانه‌وه كه
لێوه‌شاوه‌ی تێكۆشه‌رێكی ئه‌م
رێبازه‌یه له نامه‌یه‌كدا كه
بۆ ره‌فیقیكی پ.م ی نارد بووی
نووسیبوی: خه‌می له ده‌س دانی
ناسر یه‌كجار قورس و گرانه.
به‌لام ده‌زانی باشترین قه‌دردانی
و یادی، درێژه‌ی رێگاكه‌یه‌تی.
ناسر درێژه‌ی رێگای به ئێمه
سپاردووه... .
كه‌ماڵ كه له‌و ده‌ورانه
ده‌بوایه زیاتر خه‌ریكی كار بێ
بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان ته‌ئمین بێ و
ئیدامه‌ی ته‌حسیلیش بدا، له به
جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی
شۆرشگێرانه‌ی غافل نه‌ده‌بوو.
سه‌ره‌نجام پولیسی رژیم به‌و كار
و فه‌عالییه‌ته‌ی زانی و له شار
هاته ده‌ره‌و روویكرده
پێشمه‌رگایه‌تی. پاش ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی، له گوردانی
شوان سازمان درا.
سال ٦٦ له فه‌عالیه‌تی سیاسی –
نیزامی هاورێ یانی گوردانی شوان
له نزیك شاری سنه و
مه‌نته‌قه‌كانی جنووب به‌شداری
چالاكانه‌ی كرد و ده‌وری
خه‌باتكارانه‌ی گێرا.
رۆژی ٢٧ی ره‌شه‌مه‌ی ٦٦ له
جه‌ره‌یانی ده‌رگیریه‌كی سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر له گه‌ڵ هێزه‌كانی
رژیم له نزیك چۆمی سیروان، بو
به هوی مه‌سمووم بوونی به
شیمیایی بارانی شاری هه‌لبجه‌وه
به ده‌ستی رژیمی به‌عسی عیراق
به دیلی كه‌وته ده‌س رژیمی ج.ا
و خستیانه نیۆ زیندان. پاش
ماوه‌یه‌ك جینایه‌تكارانی رژیم
به‌و په‌ری دڵره‌قیه‌وه
ئیعدامیان كرد.
یادی هاورێ كه‌مال بۆ هه‌میشه
له دڵمانا زیندووه!
|