|
به یادی كرێكاری وشیار و
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاورێ كه‌ماڵی ره‌زا نژاد
هاورێ كه‌ماڵ ساڵی ١٣٤٧ له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری شاری سنه
له دایك بوو، كاك سالح واته
باوكی خۆشه‌ویستی بژیوی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی به كرێكاری كردن
له كارخانه‌كان و كاری ساختمانی
و دواتر به كاری خه‌یاتی دابین
ده‌كرد، و دایكیشی بۆ یارمه‌تی
به داهاتی بنه‌ماڵه، كاری
ده‌كرد. كه‌ماڵ هه‌ر له
سه‌ره‌تاوي پی گه‌یشتن یه‌وه له
گه‌ڵ كاری دژوار و تاقه‌ت و
پروكین و هه‌ژاری و ده‌سكورتی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاشنا بوو.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و
هه‌ژاری یه‌ی كه ده‌سته و
یه‌خه‌یان بوو نارده مه‌دره‌سه.
كه‌ماڵ بوو به كه‌سێكی لێ هاتوو
و دارای ئه‌خلاق و هه‌ڵس كه‌وتی
به‌رچاو له نێو هاوته‌مه‌نه‌كانی
دا.
كه‌ماڵ به خۆیندنی كتیبی
ماركسیستی و بردنه سه‌ری وشیاری
چینایه‌تی خۆی به بیریكی
تیژه‌وه ده‌یراونیه مه‌سایلی
كومه‌لگا و ژیانی خه‌لك.
كه‌ماڵ ته‌عتیلاتی هاوینی به
كرێكاری ده‌برده سه‌ر و له‌م
رێگایه‌وه هه‌ر چی زیاتر هه‌ستی
به ئێش و ئازار و مه‌سایلی ژیانی
كرێكاران ده‌كرد و به ته‌واوی
هێزه‌وه ده‌ستی ده‌دایه وشیار
كردنه‌وه و رێكخستنی ئه‌وان.
كرێكاران كه‌ماڵیان له خۆیان
ده‌زانی و ئه‌مه ئاكامی
په‌یوه‌ندی سه‌میمانه و كاری
سیاسی به‌رده‌وامی كه‌ماڵ بوو.
جارێك كه‌ماڵ كرێكارانی شوێنی
كاره‌كه‌ی بۆ بردنه سه‌ری
هه‌قده‌سه‌كان و داخوازی یه‌كانی
تر هان دا.
به ده‌س كێشانه‌وه له كار و
كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر
ئیداره‌ی كاردا كرێكاران
گه‌یشتنه خواسته‌كانیان. كه‌ماڵ
له نیو كرێكارانی هاوكاری دا
هه‌سته‌یه‌كی پێك هینا بوو كه
ته‌بلیغی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌كرد.
له مه‌دره‌سه و له نێو
خوێندكارانیش سیمایه‌كی په‌یگیر و
هه‌ڵسووراوی بوو و له گه‌ڵ
وه‌ده‌رخستنی نیوه‌رۆكی
كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئامووزشه‌كانی
ج.ا و كردنی كه‌لاسه ته‌ربیه‌تی
و مه‌زهه‌بی یه‌كان به كه‌لاسی
باس و لێكۆلینه‌وه وشیاری
كۆمۆنیستی ده‌برده ناو
خوێندكاران. شیعاری ده‌نووسی و
تراكت و بانگه‌وازه‌كانی كۆمه‌ڵه
و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانی له نیو
مه‌دره‌سه‌دا بلاو ده‌كرده‌وه و
خوپیشاندان و خه‌باتی خویندكارانی
رێكده‌خست.
له‌مه‌دره‌سه‌شدا، یه‌كێك له
خۆشه‌ویسترینی خوێندكاران بوو،
وه هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه
په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رینی له گه‌ڵ
خویندكاران و كرێكاران به‌رقه‌رار
كرد. كه‌ماڵ سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش
له به‌رێوه‌بردنی جیژنی ئه‌وه‌ڵی
مانگی مه‌ی و رۆژی كۆمه‌ڵه دا
له هاوری یانی هه‌ڵسووراو بوو.
هاوری كه‌ماڵ خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٦٥
به‌ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو، و ه له ماوه‌ی
ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تی دا له
گوردانه‌كانی ٢٢ی ورمێ و ٢٤ی
مه‌هاباد كاری كرد، وه له
ماوه‌یه‌كی كورت دا له ریزی
هاورێ یانی پێشمه‌رگه‌ی دا بوو
به هاورێ یه‌كی جێ متمانه و
خۆشه‌ویست.
كه‌ماڵ زستانی ساڵی ٦٦ ده‌وره‌ی
ئاموزشی پزشكیاری تێ په‌ر كرد و
له‌وه به‌دوا وه‌كوو
پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور و
پزشكیارێكی دڵسۆز له گه‌ڵ هاورێ
یانی پێشمه‌رگی له‌ناوچه
داگیركراوه‌كان حوزوری بوو و له
سارێژكردنی برین و نه‌جاتی گیانی
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاورێ یانی
برینداری ده‌ورونه‌قشێكی به‌رچاوی
بوو. كه‌ماڵ سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش
ده‌چووه نیو ئاوایی یه‌كان و
زه‌حمه‌تكیشانی مۆعالجه ده‌كرد و
هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌ش بۆ قسه و
باس سه‌باره‌ت به مه‌سایلی
جوراوجور له گه‌ڵ ئه‌وان، كه‌ڵكی
وه‌ر ده‌گرت.
كه‌ماڵ له شه‌ره‌كانی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له دژی
هێزه‌كانی ج.ا له ئاوایی
"قوقلقوله" ، "كه‌نده سووره"
عه‌مه‌لیاتی نیو شاری مه‌هاباد،
شه‌ر له ئاوایی ده‌وسینه، گرتنی
پایگای رژیم له ئاوایی
"هنه‌گه‌ژاله" و شه ر له
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت جه‌سوورانه
به‌شداری كرد. كه‌ماڵ له
مه‌یدانی كاری سیاسی شدا هاورێ
یه‌كی به توانا و پێشره‌و بوو.
هاورێ كه‌ماڵ ساڵی ٦٦ بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران،
له كاتی داوا كردنی ئه‌ندامه‌تی
له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران،
به‌مجۆره نووسیویه:
"ئه‌من له جه‌ره‌یانی خه‌باتی
چینایه‌تی دا ئامانجه‌كانی حیزبیم
به باشی ناسیوه و خۆم ئاماده
كردوه هه‌تا له به‌ره‌پێش بردنی
ئامانجه‌كانی حیزب هه‌نگاوی
كاریگه‌رتر هه‌ڵگرم و به پێویست
ده‌زانم وه‌كوو كادرێكی وشیار له
ریزی حیزب به فیداكاری و
سیداقه‌ته‌وه ئه‌رك و
مه‌سئوولییه‌تی گه‌لیك قورس‌تر له
ئه‌ستۆ بگرم". وه كه‌ماڵ
جه‌سوورانه و فیداكارانه ئه‌م
ئه‌ركانه‌ی قه‌بوول كرد و بۆ
ئه‌وانه تێكوشا و له پێناو به
دی هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران
و زه‌حمه‌تكیشان له به‌خشینی
گیانی دریغی نه‌كرد.
سه‌رئه‌نجام هاوری كه‌مالی
ره‌زانژاد ریكه‌وتی ٢٥ی گولانی
ساڵی ٦٧ له جه‌ریانی بمب بارانی
شیمیایی یه‌كیك له مقره
ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵه له
كوردستانی عیراق به ده‌ست رژیمی
به‌عسی عیراق گیانی به‌ختكرد و بۆ
هه‌میشه به جی هیشتین.
یادی هه‌تا هه‌تایه له دلماندا
زیندووه.
|