|
به‌رێز بێ یادی ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پیشمه‌رگه‌ی
جه‌سووری كۆمه‌ڵه هاورێ كریم
عبدالله پوور
هاوری كه‌ریم به مانای واقعی
كه‌لیمه به هۆمید به بنیاد نانی
كۆمه‌لگایه‌ك كه له‌ودا هیچ
ئینسانیك سووكایه‌تی به‌وی دیكه
نه‌كا هاتبوو نیو خه‌باته‌وه.
كه‌ریم ساڵی ١٣٣٩ له ئاوایی
"ده‌لك داش"ی ناوچه‌ی میاندواو
هاته دنیاوه، هه‌ر له‌م ئاوایی
یه و دواتر له شاری مه‌هاباد
چووه مه‌دره‌سه و له‌و ملیونها
ئینسانه خه‌باتكارانه بوو كه
به ده‌س پیكردنی راپه‌رینی
شكۆداری ساڵی ٥٧ پێ نایه
مه‌یدانی خه‌بات و هه‌لسوورانی
سیاسی و له خۆپیشاندانه‌كان و جم
و جوڵه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا
هه‌ڵسووراوانه به‌شداری كرد و
به رووخاندنی رژیمی شا
فه‌عالیه‌تی سیاسی خۆی دریژه پێ
دا و له گه‌ل جه‌معییه‌تی رێگای
رزگاری زه‌حمه‌تكیشان له
مه‌هاباد په‌یوه‌ندی گرت و به
ئاشكرا بوونی هه‌ڵسوورانی
كۆمه‌ڵه بوو به فه‌عالی ئه‌م
رێكخراوه.
كه‌ریم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی به
ته‌واوی هه‌ست پێ كرد بوو كه له
هه‌لسوورانی سیاسی و
خه‌باتكارانه‌ی خۆی ده‌بێ به
دوای ئه‌و ئامانجانه وه بێ كه
ئه‌ویش شتێك بێجگه له
به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشان نه‌بوو.
له سه‌ره‌تای هیرشی رژیم بۆ سه‌ر
كوردستان، كه‌ریم له ئاوایی
"ده‌لك داش" خه‌ریكی هه‌ڵسوورانی
شورشگیرانه له‌وانه ته‌بلیغی
سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه و بڵاو
كردنه‌وه نشریات و خه‌به‌ر
نامه‌كانی ئه‌م سازمانه له نێو
كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان بوو.
زستانی ساڵی ٥٨ ره‌سمه‌ن
په‌یوه‌ندی له گه‌ل ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه گرت و هه‌تا ساڵی ٦٠
وه‌كوو رابیت له نێوان شاره‌كانی
كۆردستان و به‌رپرسی ئینتشاراتی
ناوچه‌ی موكریان فه‌عالییه‌تی كرد
و به‌هاری سالی ٦٠ هاته ناو رێزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه. زستانی
سالی ٦٠ بوو به ئه‌ندامی
كۆمه‌ڵه و دوو ساڵ دواتر به پیك
هاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو
به ئه‌ندامی ئه‌م حیزبه و تا
ساڵی ٦٣ له ئینتشاراتی مه‌ركه‌زی
كۆمه‌ڵه كاری كرد، یه‌كیك له
هاورێ یانی هاوسه‌نگه‌ری كه‌ریم
له نامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به
هاوری كه‌ریم له‌و ده‌وره‌یه‌دا
ئاوا ده‌نووسی.
كه‌ریمم پێشتر نه‌ده‌ناسی،
یه‌كه‌م جار ئه‌وم له ئینتشاراتی
كۆمه‌ڵه دی، له دیداریكی كورت
دا سه‌رنجی به‌ره‌و لای خۆی
راكێشان مه‌تین بوو و بزه‌یه‌ك
به سه‌ر لیوانیه‌وه بوو. هاورێ
یان ده‌یان وت چه‌ند ساڵیكه كه
لیره كار ده‌كا، هه‌میشه وا
بووه.
هاوری كه‌ریم ده‌وره‌یه‌كی تازه‌ی
له هه‌لسوورانی خۆی سالی ٦٤ و
له ریزی هاورێ یانی گوردانی ٢٤ ی
مهاباد ده‌سپێكرد ئه‌و به
تایبه‌تمه‌ندی پڕبایه‌خی وه‌كوو
خوراگری سه‌میمیه‌ت، راوه‌ستاویی
و دڵسۆزی، خیرا له نیو
پیشمه‌رگه‌كانی ئه‌م گوردانه‌شدا
بوو به هاوری یه‌كی خۆشه‌ویست و
جێ متمانه و نموونه ئه‌ندامیكی
هه‌ڵسووراو و ره‌زمه‌نده. له‌م
ماوه‌یه‌دا كه‌ریم هێندیك
مه‌سئوولییه‌تی جۆراوجۆری وه‌كوو
به‌رپرسی بیسیمی ناوچه،
به‌رپرسی سیاسی ده‌سته و
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێكخستن ی له
ئه‌ستۆ گرت و سه‌ره‌رای ئه‌مانه
وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سووری
و فیداكاری له شه‌ری
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ناوچه‌ی مه‌هاباد هه‌تا ساڵی ٦٦
له‌وانه شه‌ری پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه له دژی عاملینی رژیم
له ئاوایی "قوڵقوڵه"، "ئاشی
گولان" و "سه‌در ئاباد"
تێكشكاندنی گرووهی زه‌ربه‌تی
"قه‌ره موسالیان" زور شه‌ری تر
به‌شداری كرد. یه‌كیك له
هاوسه‌نگه‌رانی كه‌ریم له
بیره‌وه‌ری یه‌ك دا له شه‌ری
"كانی شێته" به‌مجوره باسی
هاوری كه‌ریم ده‌كات:
"شه‌رێك ی زۆر سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر به سه‌ر ئێمه‌دا
سه‌پینرا بوو "شه‌ری كانی شێته"
له ساڵی ٦٤ دا هه‌موو كه‌س له
بیریان ماوه، له‌م شه‌ردا من و
كه‌ریم، پێكه‌وه له سه‌نگه‌ریك
دا بووین. بارانی گولله
چركه‌یه‌كیش رانه‌ده‌وه‌ستا. له
ده‌قیقه‌یه‌ك دا ده‌یان گولله‌ی
چه‌كی قورس و نیوه قورس به سه‌ر
ئێمه‌دا ده‌باری، له پال یه‌كتر
بووین، به‌لام به هۆی ئاور و
ته‌قه، زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌نگی
یه‌كتریمان ده‌بیست. وه‌كوو
هه‌میشه، به هێمنی و له‌سه‌ره
خۆ خه‌ریكی كۆنتروڵ كردنی بی سیم
بوو و په‌یوه‌ند ی واحیده
جۆراوجۆره‌كانی پیشمه‌رگه‌كان ی
به‌رقه‌رار ده‌كرد، ١٢ سه‌عات
ئێمه له گه‌ماروی ژماره‌یه‌كی
زۆر له هێزه‌كانی رژیم دا بووین
و له ته‌واو ئه‌م ماوه‌یه‌دا
بزه‌ی كه‌ریم وه‌كوو گولله‌ی
دوژمن رانه‌وه‌ستا.
ئاخرین مه‌یدانی هه‌ڵسوورانی ئه‌م
هاورێ شێلگیر و شورشگیره‌مان كار
له ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه بوو كه له گه‌ڵ دڵسۆزی
و كارامه‌یی زۆر وه‌كوو هاورێ
سه‌میمی ده‌ستی دایه ئاموزشی
هاورێ یانی داوته‌ڵه‌ب.
سه‌ره‌نجام هاوری كه‌ریمی
عبدالله پور ریكه‌وتی ٢٥ی گولانی
ساڵی ٦٧هاوری له‌گه‌ل ٢٢ كه‌سی تر
له هاورییانیمان له اردوگای
بوتی كه‌وتنه به‌ر هیرشی فروكه
كانی رژیم به‌عسی عیراق و دوای
مه‌سموم بوون به كیمیا بارانی
ئه‌و ناوچه‌یه گیانی ئازیز و
خوشه‌ویستی به‌ختكرد.
یادی له دلماندا ده‌ژیت.
|