|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی ئه‌ندامی
لێ هاتووی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
و یه‌كیك له فه‌رمانده
كارامه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه هاورێ كریم جنت یاری
هاوری كه‌ریمی جنت یاری سالی ١٣٤١
له ئاوایی همرانی به‌شی
گهوهركی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له
دایك بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای
ژیانیه‌وه كه‌ریم ناچار بوو بۆ
دابین كردنی بژیوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
شان به شانی كه‌سانی ديكه ي
بنه‌ماڵه ده‌ستی دایه كار كردن
له مه‌زرا دا. بنه‌ماڵه‌كه‌ی به
ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی زۆره
ناردیانه مه‌دره‌سه و به هه ر
جۆریك بوو توانی تا ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی راهنمایی ده‌رس بخوێنی،
له سه‌رده‌می راپه‌رین دا
كه‌ریمیش وه‌كوو خوێندكارێكی
خه‌باتكار له خۆپیشاندانه‌كان و
ناره‌زایه‌تی یه‌كانی جه‌ماوه‌ری
له شارۆچكه‌ی ره‌به‌ت به‌شداری
كرد.
به هاتنه سه‌ر كاری ده‌سه‌لاتی
ره‌شی كۆماری ئیسلامی و شكل گرتنی
بزووتنه‌وه‌ی شورشگیرانه‌ی له
كوردستان، كه‌ریم ده‌ستی له
خویندن هه‌لگرت و رووی هێنایه
هه‌ڵسوورانی سیاسی.
هاوری كه‌ریمی جه‌نت یاری ساڵی ٥٩
هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه و له ناوچه‌ی ره‌به‌ت
سازماندرا.
هاورێ كه‌ریم له ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
هه‌میشه به‌ره‌و پێش ده‌چوو، وه
له زۆر ناوچه‌ی كوردستان حوزوری
بووه و به جیسارهت و كارامه‌یی
له شه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه دژی هیزه‌كانی رژیم
به‌شداری كرد و له زۆربه‌یان
فه‌رمانده‌ی به‌شێك له شه‌ركانی
له ئه‌ستۆ بوو.
به‌هاری سالی ٦٠ له ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی هێزی كرێكار، ساڵی
٦١ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و
زستانی هه‌ر ئه‌و ساڵه وه‌كوو
فه‌رمانده‌ی واحیدێك له
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌م
ناوچه‌یه، ساڵی ٦٣ وه‌كوو
فه‌رمانده‌ی په‌ل له ناوچه‌ی
پیرانشار، زستانی ساڵی ٦٤ له
ناوچه‌ی بانه‌و مه‌هاباد و
به‌شداری له شه‌ره‌كان له‌وانه
شه‌ری ناوشاری سه‌رده‌شت، شهر
له گه‌ل عاملینی رژیم له شاری
بانه، شه‌ره‌كانی مه‌سیری جاده‌ی
بانه- سه‌رده‌شت و سه‌قز- بانه
له ساڵی ٦٠، شه‌ره‌كانی
"شیواشان" و "میرداوێ"، شه‌ری
پشتی "نه‌ڵاس"، فه‌رمانده‌ی
زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی جاده‌ی
پیرانشار – سه‌رده‌شت له
ساڵه‌كانی ٦٢ و ٦٣ و فه‌رمانده‌ی
به‌شێك له شه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه
له ساڵی ٦٦ له‌شاری مه‌هاباد و
به‌شیك له عه‌مه‌لیاته‌كانی
"قوڵقوڵه" و "دهریاوێ" ته‌نیا
به‌شیك له جیسارهت و كارامه‌یی
كه‌م وێنه‌ی ئه‌م كۆمۆنیسته لێ
هاتوو و په‌یگیره بوون.
كه‌ریم نه ته‌نیا
فه‌رمانده‌یه‌كی لێ هاتوو،
به‌لكوو یه‌كیك له ئه‌ندامانی
كارامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
بوو كه هه‌میشه له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دا بوو وشیاری و نیزامی خۆی
به‌رێته سه‌ر، ئه‌و ته‌نیا
خه‌باتكاری جه‌سووری مه‌یدانی
شه‌ری چه‌كدارانه نه‌بوو و
هه‌میشه به كاری وشیاردهرانه
له نیو جه‌ماوه‌ری كرێكار و
زه‌حمه‌تكیش دا وه‌كوو ئه‌ركیكی
پیر‌وز چاوی لێ ده‌كرد.
زستانی ساڵی ٦٣ له سێهمین
ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی حیزبی
ئۆكتۆبردا به‌شداری كرد و به
ته‌واو كردنی ئه‌م ده‌وره‌یه بۆ
دریژه‌ی فه‌عالیه‌ته
شورشگیرانهكانی گه‌رایه‌وه
ناوچه‌كانی جنووبی كوردستان و
موكریان.
هاوری كه‌ریم له ماوه‌ی
هه‌لسوورانی له ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه ٥ جار
بریندار بوو و هه‌ر جاره‌ی به
وره‌یه‌كی به‌رزتر و گه‌رم و
گورتر له پێشوو بۆ دریژه‌ی
هه‌لسوورانی ده‌گه‌رایه‌وه نیو
هاوسه‌نگه‌رانی، كه‌ریم
خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ریكی بێ
ئه‌ژمار له زه‌حمه‌تكیشانی
ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت، بانه،
پیرانشار، مه‌ریوان و مه‌هاباد
بوو و ئه‌مه سه‌ره‌رای لێ
هاتوویی ئه‌و له مه‌یدانی شهر
به هۆی په‌یوه‌ندی سه‌میمانه و
كاری وشیار ده‌رانه‌ی له نیو
ئه‌وان بوو.
به داخه‌وه مه‌رگی ناوه‌خت
مه‌جالی به هاوري كه‌ریم نه‌دا
هه‌تا زیاتر ئه‌م لێ هاتوویی یه
بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌مری
خه‌باتی چینایه‌تی به كار بێنێ و
له‌و ئێواره دڵته‌زێنه‌ی ٢٥ی
گولانی ٦٧ دا وێرای هاوسه‌نگه‌ر و
هاوسه‌ری خوشه‌ویستی هاورێ مريمی
مه‌جنون ناسراو به سعادت و له
پاڵ یه‌كتر و به هوی كیمیا
بارانی ئوردوگای بوتی به ده‌ستی
رژیمی جنایتكاری رژیمی عیراق
ویرای ٢١ هاوسه‌نگه‌ری دیكه
گیانیان به‌خت كرد.
یادی فیداكاری یه‌كانی هاوری
كه‌ریم به دریژه‌دانی رێگای پڕ
له شانازی به‌رێز ده‌گرین!
|