یادی هاورێ كه‌ریمی محمد نیا
ناسراو به
كه‌ریمی خۆش قشلاق به‌رز و به‌ریزه
هاورێ كریم محمد
نیا سالی ٤٥ له‌كۆشی
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیشی
ئاوایی خوش قشلاقی فیزاله‌به‌گی
سقز له دایك بووە. وه‌زعی
خانه‌وادەکە‌یان ئیجازه‌ی پی
نه‌دا كه زیاتر له ٧ كلاس ده‌رس
بخوینی و چ ئه‌و كاته‌ی ده‌یخویند
و چ دواتریش وێرای بنەماڵەکەی
كاری ده‌كرد. ١٤-١٥ سالانه بوو
كه‌بۆ كریكاری ره‌وانه‌ی
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
بوو. قیامی سالی ٥٧ی خه‌لكی
شۆرشگیر له ئێران بۆ هاوری
كریمیش كرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی
هیوا وهومێد بوو بۆ ده‌ربرینی
ده‌نگی ناره‌زایه‌تی له
نابه‌رابه‌ر فه‌قر و سته‌مكاری
نێو کۆمەڵگای سەرمایەداری ، و
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شۆرشه‌ش
هانده‌ری بوو بۆ به‌شداری له
موبارزە و اعترازاتی به‌رحه‌قی
جه‌ماوه‌ری شورشگیریدا،
هاوری كه‌ریم كه
رۆله‌ی زه‌حمه‌تكیشان بوو وه‌ك
هه‌مویان ده‌رد و مه‌حرومیه‌تی
چیشتبوو. ئامانج و رێبازی له
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا به‌دی كرد و سالی ٥٩
بوو به هەڵسوراویکۆمەڵە و
له‌سالی٦١ یشه‌وه وه‌ك هاورێ
یه‌كی ته‌شكیلاتی ده‌ستی به
فه‌عالیه‌ت كرد. ئه‌و ده‌ورانه‌ی
کە بۆ كریكاری ده‌چوه شاره‌كانی
تری ئیران له‌وێ له هه‌ر
فرسه‌تێك بۆ نزیكایه‌تی له گه‌ڵ
كریكاره‌كان كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت و
ببوو به ره‌فیقیكی نزیك و سه
میمیان.
سالی ٦٣ هاوری
كه‌ریم خۆش قشلاق رویكرده
فه‌عالیه‌تی پیشمه‌رگانه و
ئه‌مجار له‌م سه‌نگه‌ر و له‌م
مەیدانه‌شدا وه‌ك كرێكاریكی
خه‌باتكار به گژ سته‌مكاران و
سه‌ركوتگه‌رانی رژیم دا ده چووه.
ئه‌و ده‌روانه له گوردانی چیا
سازمان درابوو و زۆر زوو توانی
ببێته ره‌فیقێكی خۆشه‌ویست و جێ
متمانه‌ی هاوریانی هه‌روه‌ها له
مه‌ئموریه‌ته جۆربه‌جۆره‌كانی
هاورێ یانی گوردانی چیا له
مه‌نته‌قه‌كانی خورخوره و
تیله‌كۆ وه‌ك پیشمه‌رگه‌یه‌ك
فیداكار و جه‌سور به‌شداری بوو.
پاش ماوه‌یه‌ك به هۆی ده‌سكورتی
خانه‌واده‌و موشكلاتیان ریزی
پیشمه‌رگایه‌تی به جێ هیشت.
به‌لام دوای
ماوه‌یه‌ك بو جارێكی تر هاته‌وه
نیو ریزی خه‌باتی پیشمه‌رگانه و
ئه‌مجار له گوردانی ٢٦ی سه‌قز
ده‌ستی به كار كرد.
هاورێ كریم خۆش
قشلاق كرێكاریكی موعتریز به‌م
نه‌زم و نیزامه بوو و
وه‌شیارانه رویكردبۆه ئه‌م
ریبازه و بۆیه هه‌تا ده‌هات
زیاتر توانایی ده‌خسته كار و
باشتر ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه
ده‌برد و له نێو دڵی
ره‌فیقه‌كانیشی دا وه‌ك
هاوسه‌نگه‌رێكی به‌ده‌ربه‌ست و
دلسۆز جێی خۆی كرد بۆوه. سالی ٦٥
بوو به‌ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران له دریژه‌ی هه‌لسوورانی
خوی‌دا بوو به معاونی فه‌رمانده‌ی
ده‌سته زستانی ساڵی ١٣٦٦ له
فه‌عالیه‌تی واحیدێكی هاورێ یانی
گوردانی ٢٦دا له نیۆ شار و
ده‌وروبه‌ری شاری سه‌قز
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد و چ
له عه‌مه‌لیاته‌كان و چ له
ته‌بلیغ بیر‌و باوه‌ر وسیاسه‌تی
كومونیستی و وشیاریده‌رانه له
نێو خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش دا وه‌ك
ره‌فیقیكی جیددی و پر كار خۆی
نواند و ته‌ئسیری له سه‌ر
فه‌عالیه‌تی واحیده‌كه‌یان دانا
بوو.
پاش ماوه‌یه‌ك
هاوری كه‌ریم به‌هۆی نه‌خۆشی و
پیری دایك وباوكی چوه نیو شار،
به‌لام به كریگراوانی رژیم
ده‌سگیریان كرد و دوای ٨ مانگ
زیندانی و شكه‌نجه و ئازار
سه‌ره‌نجام له زستانی ٦٧ دا له
گه‌ڵ كومه‌لێك له‌خه‌باتكاران
وشورشگیرانی تر ئیعدامیان كرد.
یادی هاورێ كریم
محمد نیا به دریژه‌ی ریگای ئازیز
و پیروزی رێز لێ ده‌گرێن
|