|
به‌رێز بێ یادی هاوڕی خالدی فه‌قی
نه‌بی لایه‌نگری تیكوشه‌ری
كۆمه‌ڵه
هاوڕی خالدی فه‌قی نه‌بی سالی
١٣٣٣ له ئاوایی گرده‌قیتی سندوس
له كۆشی بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیش له دایك بوو. ژیانی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی به كریكاری كردن و
موعامه‌له و هاتوچو بو
سنوره‌كانی ئێران و عیراق به‌ڕی
ده‌چوو.
ده‌ورانی سه‌ره‌تای خویندنی له
ئاواییه‌كانی به‌شی سندوس ته‌واو
كرد و بۆ دریژه‌ی خویندن چووه
شاری مهاباد و تا ته‌واو كردنی
ده‌وره‌ی ده‌بیرستان له‌وی ده‌رسی
خوێند.
فه‌قر ونه‌داری، بنه‌ماڵه‌كه‌ی
هاوڕی خالد هه‌ر له منالیه‌وه
له گه‌ڵ ره‌نج و
مه‌حرومییه‌ته‌كانی ژیانی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان ئاشنا
كرد و فه‌رق و جیاوازییه‌كانی نیۆ
كۆمه‌ڵگای دیبوو و به باشی
ده‌یناسی.
به هۆی دیتنی ئه‌م ده‌رد و
مه‌ینه‌ت و كویره‌وه‌ریانه‌ی نێو
كۆمه‌ڵگا و گه‌یشتنی به ژیانیكی
تیروته‌سه‌ل بۆ خۆی و هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ژیان بۆی
ببوه ئاوات و ئاره‌زویكی
هه‌میشه‌یی و زۆر جار بیری لی
ده‌كرده‌وه و له ریگایه‌ك
ده‌گه‌را بۆ رزگاری یه‌كجاری له‌م
وه‌زعه.
ئال وگۆریك كه راپه‌رینی ساڵی ٥٧
كه له نیۆ كۆمه‌لگادا پیكی هێنا
ئاسۆیه‌كی رونی به هاوری خالید
نیشان دا و ئومیدواری یكی زۆری بۆ
گه‌یشتن به ئاواته‌كانی خسته
نیۆ دڵیه‌وه.
ده‌ور ونه‌قشی كۆمه‌ڵه له
رینوێنی كردن و هیدایه‌تی خه‌باتی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانی
كوردستان دا و روشن بوونی سیاسه‌ت
و ئامانجه‌كانی كه له گه‌ل
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی به‌ش
مه‌ینه‌تان و چه‌وساوه‌كان گرێ
خوارد بوو و رزگاری یه‌كجاری
ئه‌وانی له به‌ر چاو بوو، زۆر
زوو سه‌رنجی هاوڕی خالدی بۆ لای
خۆی راكیشا و بوو به لایه‌نگری
كۆمه‌ڵه.
هاوری خالد له ساڵی ٥٨ و ئیتر
وه‌ک هه‌لسووراوی دڵسوزی كۆمه‌ڵه
ده‌ستی دایه كار وهه‌ڵسوڕان.
ئه‌م هاڕی خۆشه‌ویسته‌مان
شه‌خسێه‌تیكی ناسراو، خۆشه‌ویستی
نیۆ خه‌لك بوو و په‌یوه‌ندیكی
سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی به‌رینی له
گه‌ڵ كۆمه‌لانی كریكار و
زه‌حمه‌تكیش به‌ش سندوس هه‌بوو و
وه‌ك ئینسانیكی جی متمانه چاویان
لی ده‌كرد.
له ته‌بلیغی سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه به هۆی
ریزو خۆشه‌ویستی یه‌ك كه هه‌یبوو
زۆر زوو ده‌یتوانی ئه‌م
سیاسه‌تانه جێ بخا و زیاتر
بچیته پیش. له ته‌واوی خه‌باتی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانی
ده‌وروبه‌ری خۆیدا به‌شدرای
ده‌كرد و به پێ سیاسه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵه ده‌جولایه‌وه و له
سه‌ر ئه‌م خه‌باته ته‌سیری دا
ده‌نا.
تا ساڵی ٦٢ ئه‌م په‌یوه‌نده‌ی له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هه‌ر وا به‌رده‌وام
راگرت و له‌و ساڵه‌دا ئه‌م
په‌یوه‌ندییه به هوی موشكلاتی
تایبه‌تی یه‌وه بو ماوه‌یه‌ك
نه‌ما و هاوڕی خالد ناچار بوو به
ته‌نیا دریژه به هه‌لسوڕانی
شورشگیرانه و كۆمۆنیستی خۆی بدا
و ته‌بلیغی سیاسه‌ت و بۆ
چوونه‌كانی كۆمه‌ڵه له نیۆ
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشاندا بكا و
بۆ یه‌كگرتنیان و ئاشنا تر كردنی
هه‌ر چی زیاتر یان به سه‌ر
قازانج و به‌رژوه‌ندیان له نیو
شورش دا تی بكۆشی.
هه‌روه‌ها هه‌ولی ده‌دا ته‌بلیغات
و قسه و باسه‌كانی له راستای
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا بێ.
دوست و ئاشنایه‌كی زۆری له
سندوس و نه‌غه‌ده و شار ویرانی
مهاباد په‌یدا كرد بوو، رۆژ له
گه‌ل رۆژ زیاتر هه‌وڵی ده‌دا تا
جه‌ماوه‌ریكی زیاتر له گه‌ل ئه‌م
سیاسه‌ته ئاشنا بكا و ریگا
چاره‌ی نیهای یان نیشان بدا.
به‌لام به داخه‌وه مه‌رگ
مه‌ودای پێ نه‌دا و دوای بیستنی
هه‌واڵی دڵته‌زینی بومبارانی
یه‌كیك له ئوردوگاكانی كۆمه‌ڵه
٢٥ی گولانی سالی ٦٧ له ده‌نگی
شورشی ئێرانه‌وه كه له گه‌ڵ
چه‌ند هاوڕی تری گوییان دا بووی،
هاوری خالدی فه‌قی نه‌بی كه دڵی
پڕ بوو له خۆشه‌ویستی و ئیحساس
مسئولیه‌ت سه‌باره‌ت به ریبازی
كۆمه‌ڵه و هێزی پیشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه به بیستنی له ناكاوی
ئه‌م روداوه تووشی سه‌كته‌ی
مه‌غزی ده‌بێ و دوای ٢ سه‌عات له
ریگای گه‌یشتن به بیمارستان له
نیوان نه‌غده و ورمێ دا گیانی
له ده‌س ده‌دا و دڵی پڕ له
عه‌شق و ئاواتی به رزگاری
هاوچینه‌كانی له لیدان كه‌وت.
به دریژه پێدانی ریگاكه‌ی ریز
له یادی ئازیزی هاوری خالدی
فه‌قی نه‌بی ده‌گرین.
|