به‌ریز بێ یادی هاورێ مریم
مه‌جنون ناسراو به سه‌عاده‌ت
سیمای خۆشه‌ویستی زه‌حمه‌تكیشانی
ناوچه مهاباد و ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه
یادی سه‌عاده‌ت به خویندنه‌وه
ي ئه‌و نامانه ده‌س پێده‌كه‌ین
كه هاورێ یانی هاوسه‌نگه‌ری له
سه‌ر ئه‌و نووسیویانه: هاوری
یه‌كمان له گه‌ڵ ئه‌و له شاری
مه‌هاباد خه‌ریكی هه‌لسوورانی
خه‌باتكارانه بووه به‌مجۆره
ده‌نووسی: "من و سه‌عاده‌ت له
هه‌سته‌یه‌كی دانش ئاموزی كارمان
ده‌كرد، سه‌عاده‌ت زۆر حه‌زی له
كاری نیو زه‌حمه‌تكیشان به
تایبه‌ت ژنان بوو، هه‌میشه
سه‌عاده‌تت له مه‌حه‌له
هه‌ژارنشینه‌كان "مه‌جبور ئاوا" ،
"كانی مام قنبران" ، "كانی سوفی
ته‌ها" و... له شاری مه‌هاباد
ده‌دی كه له ماڵی زه‌حمه‌تكیشان
حوزوری هه‌بوو، له سه‌ر سیاسه‌ت
و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ
ئه‌وان قسه‌ی ده‌كرد و بۆ ئه‌وان
كه‌لاسی سه‌واد ئامووزی داده‌نا.
كاتێك شه ري 24 روژه ي سنه ده ستي
پيكرد یارمه‌ت ته‌اروكاتی و
ده‌رمانی كۆ ده‌كرده‌وه و
به‌ره‌و سنه به‌رێ ی ده‌كرد،
سه‌ره‌رای ئه‌مانه سه‌عاده‌ت
ژنێكی جه‌سوور و لێهاتوو بوو و
هه‌میشه به دایكی ده‌ی وت:
هیچكات له به‌رامبه‌ر
كۆنه‌په‌ره‌ستان و سه‌رمایه‌داران
كه‌سایه‌تی خۆت ده‌ستی كه‌م
نه‌گرین سووكایه‌تی له هیچ كه‌س
قه‌بوول مه‌كه و له به‌رانبه‌ر
كۆنه‌په‌ره‌ستان له هه‌ر ئاستێك
دا كه بن رابوه‌سته". وه خودی
سه‌عاده‌ت له هه‌ڵس و كه‌وت خوی
دا وابوو و هه‌ر ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندی یه ئۆتۆریته‌یه‌كی
تایبه‌تی له كۆری هاورێ یانی
به‌و به‌خشی بوو.
سه‌عاده‌ت ساڵی ١٣٤٢ له شاری
نه‌غه‌ده چاوی به ژین پشكووت،
باوكی كرێكار بوو و به
زه‌حمه‌تیكی زۆره‌وه ده‌یتوانی
نانێكی مه‌مره و مه‌ژی بۆ
مناڵه‌كانی دابین بكات. سه‌عاده‌ت
هه‌ر له سه‌ره‌تای منالی یه‌وه
هه‌ستی به نابه‌رابه‌ری و بێ
به‌شی كرد، جار به جار له كۆری
هاورێ یانی پیشمه‌رگه له
بارودوخی بژیوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له
و سه‌رده‌مه‌دا قسه‌ی ده‌كرد، له
هه‌ژاری و بێ به‌شی ئه‌مانه
هه‌مووی كاریگه‌ری یه‌كانی خۆی
له سه‌ر بیر و زه‌ینی ئه‌و به
جێ ده‌هێشت.
ساڵی ٥٧ كه خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی
ده‌سی پێكرد، سه‌عاده‌ت هه‌ستی
كرد بوو كه رژیمی شا پشتیوانی
هه‌ژاره‌كان نیه و له خۆ
پیشاندانه‌كان دا به شداری
ده‌كرد.
هاورێ سه‌عاده‌ت به دوای شه‌ری
شاری نه‌غه‌ده وێرای
بنه‌ماڵه‌كه‌ی چووه شاری
مه‌هاباد و له‌م شاره به پیی
ته‌جره‌به‌ی خه‌باتكارانه كه
هه‌یبوو و موتالعاتێك كه كرد
بووی له گه‌ل كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندی گرت و هه‌ڵسووراوانه
له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌م
رێكخراوه‌یه داده‌ستی دایه كار
و زستانی سالی ٦٠ به ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
سه‌عاده‌ت له ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه سه‌ره‌تا
وه‌كوو ده‌ستیاری كومیته‌ی به‌شی
مه‌حاڵ له ناوچه‌ی مه‌هاباد
فه‌عالییه‌تی خۆی ده‌سپێكرد و
له‌ماوه‌یه‌كی كورت دا توانی له
گه‌ل ژنان و پیاوانی زه‌حمه‌تكیش
ی زۆربه‌ی ئه‌م به‌شه په‌یوه‌ندی
سه‌میمانه‌ی بگرێ.
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیشی ئاوایی
یه‌كانی "حاجی ئاڵی كه‌ند" خاتوون
خاس، ده‌رمان و ئازاد به
تایبه‌ت، بیره‌وه‌ری زۆریان له‌و
هه‌یه.
هاوری سه‌عاده‌ت ساڵی ٦٢ چووه
گوردانی ٢٤ی مه‌هاباد و له‌م
گوردانه سه‌ره‌ای په‌یوه‌ندی
به‌رده‌وام له گه‌ل
زه‌حمه‌تكیشان و كاری سیاسی
ناوه‌وه‌ی واحیدی پیشمه‌رگه‌كان،
وه‌كوو پیشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌سوور و
لێ هاتوو له زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه له‌و ناوچه‌یه دژی
هیزه‌كانی كۆماری ئیسلامی
له‌وانه شه‌ری "قول ئه‌ستیر" ،
"كانی شیته، پیر یونس، كانی
جیژنی، شه‌ر له گه‌ل عاملینی
رژیم له ئاوایی "ئالكه‌لو" و
شه‌ر له ئاوایی یه‌كانی
"دره‌وه‌زان" و ده‌ره‌شیخان، به‌ش
داری كرد.
هاروی مه‌ریمی مه‌جنوون ناسراو
به سه‌عاده‌ت ساڵی ٦٤ بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
په‌یگیرانه‌تر له جاران و به
قه‌بوول كردنی مه‌سئوولییه‌ت و
ئه‌ركی زیاتر ده‌ستی دایه
فه‌عالییه‌ت.
به داخه‌وه مه‌رگی ناوه‌خت
زیاتر له‌وه مه‌جالی به
سه‌عاده‌ت نه‌دا كه له مه‌یدانی
شه‌ری چینایه‌تی دا به‌ره‌و پێش
بڕوا و رۆژی ٢٥ی گولان ویرای
هاوسه‌رو هاوسه‌نگه‌ری هاوري
كه‌ریمی جنت ياري و٢١ هاوری
دیكه‌مان له اردوگای بوتی
كه‌وتنه به‌ر شیمیایی بارانی
ئه‌و مه‌قه‌ره له‌لایه‌ن
فروكه‌كانی رژیمی به‌عسی
جنایتكاری عیراقه‌وه و گیانیان
به‌ختكرد
به دريژه داني ريگاي رێز له يادي
ده‌گرێن!
|