|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاوڕێ "محمدی جه‌عفه‌ری" ناسراو
به حه‌مه‌ی هالێیه‌ره
هاوری "محمدی جه‌عفه‌ری" ناسراو
به "حمه‌ی هالیێه‌ره" سالی ١٣٤١
له ئاوایی "هالیێه‌ره"ی ناوچه‌ی
ساراڵ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی
ده‌سته‌نگ و زه‌حمه‌تكیش دا له
دایك بوو.
با لیره دا چاویك بخشینین به
سه‌ر ده‌ورانی مناڵ ئه‌و ڕۆڵه
زه‌حمه‌تكێشه‌دا:
كاتیك منالی ده‌وله‌مه‌نده‌كانم
ده‌دێت كه هه‌میشه له خۆشی دا،
كۆك و پۆشته و ره‌نگ وروو گه‌شن،
ده‌چنه مه‌دره‌سه و ژیانیكی
به‌خته‌وه‌رانه‌یان هه‌یه،
حه‌سره‌تم ده‌خوارد و له‌و ژیانه
كه بوومان بێزار ده‌بووم. نه‌م
ده‌زانی بۆچی ئاواین؟ بۆچی ئیمه
كه رۆژ هه‌تا ئیواره كار
ده‌كه‌ین و ئاره‌ق ده‌ریژین و
خۆینی دل ده‌خۆینه‌وه، به‌و
حاله‌ش به زه‌حمه‌ت ده‌توانین
ژیانیكی مه‌مره و مه‌ژی بۆ خۆمان
دابین بكه‌ین به‌لام ئه‌وانه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌ند بوون بێ ئه‌وی له
به‌ر گه‌رمای هاوین هه‌لقرچێن و
سه‌رما و سه‌خڵه‌ت وته‌زویان
بخاته له‌ش و له هیچیان كه‌م
نه‌بوو! زۆر جار له باوك و
براكانم ده‌پرسی تاكه‌ی وا
ده‌بین، تاكه‌ی ناسۆری ئه‌م ژینه
تاڵه بچژین؟
به‌ڵێ ته‌مه‌نی هاورێ "محمد" له
ناو ئه‌و گشته مه‌ینه‌ت و
كۆیره‌وه‌رییانه‌وه، به‌ره
به‌ره به‌ره‌وسه‌رچوو، باڵای كرد
و هه‌تا زیاتریش كامل ده‌بوو
ناكۆكی یه‌كانی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌ی
زۆرتر ده‌كه‌وته به‌رچاو.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی خه‌لكی
ئێرن له دژی رژیمی شا،
هه‌لسووراوانه له خه‌باتی
زه‌حمه‌تكیشانی "ساراڵ" بۆ
موسادره‌ی زه‌ویه‌كان،
له‌ساله‌كانی ١٣٥٧ و ٥٨ دا
به‌شداری كرد. له‌و نێوه‌دا
په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ل ژنان و
پیاوانی شۆرشگیر و زه‌حمه‌تكشی
ئه‌و به‌شدا قوولتر و قایم تر
كرد. به ده‌ست پێكردنی
فه‌عالییه‌تی ئاشكرای كۆمه‌ڵه
له ناوچه‌ی سنه هاوری محمد
په‌یوه‌ندی له گه‌ل كۆمه‌ڵه گرت
و وه‌ك فه‌عالیكی هه‌لسووراوو
دلسۆز بۆ به‌رێوه بردنی ئه‌ركه
پێ سپێردراوه‌كانی تێده‌كۆشا.
یه‌كیك له كاره به نرخه‌كانی
هاورێ محمد له‌و ده‌ورانه‌دا، پێك
هێنانی كۆر و كۆمه‌ڵی
زه‌حمه‌تكیشان بۆ په‌یوه‌ند گرتن
له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و به‌شداری
هه‌لسووراوانه‌تر له موبارزه‌دا
بوو. خۆی له‌و كۆر و كۆمه‌لانه‌دا
به‌وردی له سه‌ر مه‌سایلی
جۆراوجۆری سیاسی ده‌دواو بۆ
وشیاری كردنه‌وه‌یان تێده‌كۆشا.
هه‌روه‌ها بۆ یارمه‌تی و هاوكاری
گه‌رم و گوور له گه‌ل
واحیده‌كانی هیزی پیشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه زۆر به جه‌ساره‌ته‌وه
هه‌ولی ده‌دا و بۆ هه‌ر كارێك پێ
یان ده‌سپارد به گیان و به دڵ
بۆ ئه‌نجام دانی خۆی ماندو
ده‌كرد.
هاوی حه‌مه‌ی هالیێه‌ره له
دریژه‌ی ئه‌م خه‌باته
هه‌لسووراوانه‌یه‌یدا پایزی سالی
١٣٦٣ هاته نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و به
دوای تێپه‌ركردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی نیزامی
له گوردانی شوان سازمان درا.
له‌م سه‌نگه‌ره تازه یه‌دا و
له به‌ریوه‌بردنی ئه‌ركی
پیشمه‌رگانه‌ش دا، ئه‌م
ئازیزه‌مان كۆلنه‌ده‌رانه تێ
كۆشا و زۆر زوو توانایی له خۆ
نیشان دا. له سه‌ر جه‌می
فه‌عالییه‌ت و هه‌لسوورانی سیاسی-
نیزامی گوردانی شوان له‌و
ده‌وره‌یه‌دا، وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌نگاوه‌ری
كۆمه‌ڵه ناسراو له ناو دڵی
هاوسه‌نگه‌رانیدا جیگای كرده‌وه.
ساڵی ١٣٦٤ هاوڕێ محمد له
ده‌سته‌ی رێكخستنی به‌شی سارال وك
ده‌ستیار سازمان درا و به شوور و
شه‌وقه‌وه له كار‌و باری
ته‌بلیغات و سازمان دان و
یه‌كگرتوو كردنی كۆمه‌لانی خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیش دا توانایی و
جیدیه‌تی به‌رچاوی له خۆی نیشان
دا. فه‌عالییه‌تی هاورێ محمد له
ده‌سته‌ی ریكخستنی سارال دا هه‌تا
ساڵی ١٣٦٦ی خایاند.
هاوری محمد له زۆمره‌ی ئه‌و
هاورێیانه بوو كه بۆ هه‌ر كۆی
ده‌چوو خه‌لك له ده‌وری كۆ
ده‌بوونه‌وه‌و به گه‌رمی له
گه‌ڵی ده‌دوان. هاورێ محمد بۆ كار
له نیو زه‌حمه‌تكیشاندا ماندوویی
نه‌ده‌ناسی، ئیمانی به هیزی
یه‌كگرتیان بوو، سه‌رتاپای نفره‌ت
بوو له‌م نیزامه و بو به
سه‌ره‌نجام گه‌یاندی شۆرشی
كریكاران و به‌ش مه‌ینه‌تان له
گیانی خۆی مایه‌ی داده‌نا.
سه‌رجه‌می ئه‌م تایبه‌ت
مه‌ندیانه بوو كه ئه‌وی كرد
بووه یاوه‌رێكی هه‌ره نزیكی
هه‌موو ئه‌و خه‌لكه بێ به‌شه‌ی
كه ده‌یان ناسی و له قوولایی
دله‌وه خۆشیان ده‌ویست. له
به‌هاری سالی ١٣٦٦ دا هاورێ محمد
مه‌سئوولیه‌تی نیزامی ده‌سته‌ی
رێكخستنیشی پێ سپێردرا و له
ئه‌نجام دانی ئه‌م ئه‌ركه‌شدا
لیبراوانه و به‌و په‌ری هه‌ست
به مسئوولیه‌ت كردنه‌وه
ده‌جوولایه‌وه و كاره‌كانی
به‌ره‌وپیش ده‌برد هه‌ر له‌و
ده‌ورانه‌دا له عه‌مه‌لیاتی
ئاوایی باینچوو ته فروتووناكردنی
گرووهی جه‌وله‌ی "به‌در" ی رژیم و
ته‌فرو تونا كردنی گروهی
زه‌ربه‌تی "جانه‌وه‌ره" و
چه‌ندین شه‌ر و عه‌مه‌لیاتی تر دا
به‌شداری كرد و قاره‌مانانه
جه‌نگی.
هاورێ محمد له‌ناو
هاوسه‌نگه‌رانیشی دا سیمایه‌كی
خۆشه‌ویست و جیگای باوه‌ر بوو.
به‌م چه‌شنه هاوره محمد سالی
١٣٦٥ بوو به ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پایزی ١٣٦٦ له
گوردانی شوان ئه‌ركی فه‌رماندهی
ده‌سته‌یه‌ك له هاوری یانی
پیشمه‌رگه‌ی پی سپیردرا و له
فه‌عالییه‌تی هاورێ یانی تیپی ١١ی
سنه له سالی ١٣٦٧ دا
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد.
دلسۆزی و نزیكایه‌تی له گه‌ڵ
كۆمه‌ڵانی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیشی،
به ده‌ربه‌ست بوون درحه‌ق به
كه‌ند و كۆسپه‌كانیان، پركار و
ماندویی نه‌ناسی له فه‌عالییه‌تی
كۆمۆنیستیدا، جیدیه‌ت و به‌ر
پرسایه‌تی له تیكۆشانی رۆژانه‌ی
دا و گه‌ڵیك خوو ره‌وشتی
شۆرشگیرانه‌ی تری هاوری محمدی
جه‌عفه‌ری، ئه‌و ده‌رس و
بیره‌وه‌ریانه‌ی كه بۆ ئیمه و
زه‌حمه‌تكیشانی به جیی هێشت و
یادی ئازیزی قه‌ت له بیر
ناچێته‌وه.
به داخه‌وه هاورێ محمد
جه‌عفه‌ری ناسراو به حه‌مه‌ی
هالیێه‌ره رۆژی ٣ی ره‌زبه‌ری
سالی ١٣٦٧ له‌شه‌رێكی
قاره‌مانانه له دژی هێرشی
هێزه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر
ئاوایه‌كانی "نجی"، "سالیان"،
"بیساران" و دانیكه‌ش له‌ناوچه‌ی
سنه كه‌وته به‌ر گولله‌ی هیزه
جه‌نایه‌تكاره‌كانی ج.ا و گیانی
له پیناو رزگاری بێ به‌شان و
چه‌وساوه‌كان به‌خت كرد.
به درێژه‌ی ریگای ئه‌م كریكاره
كۆمۆنیسته و وه دی هێنانی
ئامانجه پیروزه‌كانی ریز له
یادی خۆشه‌ویستی ده‌گرین!
|