به‌رز و به‌رێز بێ یادی هاورێ
"محمد نه‌سری" ناسراو به
"حه‌مه‌ی له‌نگه‌رێز" ئه‌ندامی
تێكۆشه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
و یار ویاوه‌ری دلسۆزی
زه‌حمه‌تكیشانی ژاوه‌رۆو
كه‌لاته‌رزان!
هاورێ محمد سالی ١٣٤٢ له كۆشی
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له
ئاوایی "له‌نگه‌رێ"ی ژاوه‌رۆ له
دایك بوو. وه تا كه‌لاسی سێ ی
راهنمایی ده‌رسی خۆیند. ئه‌و كات
كه له ئاوایی "نگل" ده‌ێخوێند
هاوكات بوو له گه‌ل ده‌سپێكردنی
خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی خه‌لكی
ئێران له دژی رژیمی شا، و هاوری
حه‌مه به هۆی رق و كینه‌ی
ده‌رحه‌ق به‌م نیزامه و
په‌یوه‌ندی و دوستایه‌تی له گه‌ل
موعه‌لیمه تێكوشه‌ره‌كانی، بوو
به یه‌كیك له به شدارانی
هه‌لسووراوی خه‌بات و موبارزه‌ی
خه‌لكی "نگل" و دانش ئاموزه‌كان،
و له جه‌ریانی گرتنی پاسگای
"نگل" له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه
به‌شداری چالاكانه‌ی كرد.
به ده‌سپێكردنی هه‌لسوورانی
عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه له‌و
ناوچه‌یه، بوو به هەڵسوراوی
كۆمه‌ڵه و دلسۆزانه و
به‌وره‌یه‌كی شۆرشگیرانه‌وه
ده‌ستی به ته‌بلیغی سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه كرد و له
نێو دانش ئاموزه‌كان و خه‌لكی
فه‌قیر و هه‌ژاردا له سه‌ر
پیویستی خه‌باتی یه‌كگرتوانه و
هه‌تا سه‌ری كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان بۆ دامه‌زراندنی
حكوومه‌تی كارگه‌ی پی دا ده‌گرت.
هاورێ حه‌مه له به‌ر ده‌سته‌نگی
خانه‌واده‌كه‌ی نه‌یتوانی درێژه
به خۆیندن بدات و بۆ كار كردن
روی كرده شاره‌كانی تاران و
كه‌رج و به‌نده‌ر عه‌باس.
ئه‌و بروا قورس و قایمه‌ی به
هێزی به‌رینی جه‌ماوه‌ری كرێكار
بووی هانی ده‌دا كه سه‌ره‌رای
كار و ره‌نج، له هه ر فرسه‌تیك بۆ
په‌یوه‌ند و دۆستایه‌تی له گه‌ڵ
كرێكاره‌كان كه‌ڵك وه‌رگرێ.
سالی ١٣٥٩ هاورێ حه‌مه‌ی
له‌نگه‌رێز گه‌رایه‌وه
ئاوایه‌كه‌یان و تا سالی ١٣٦٢ به
شیوه‌ی نه‌هینی هه‌ڵسوورانی
ته‌شكیلاتی خۆی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
برده‌پیش. له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك
كرێكاریكی وشیار كه له ژیان و
خه‌باتی دا خاراو ببوو و سیاسه‌ت
و ئامانجه كۆمۆنیسته‌كانی چینی
كرێكاری به باشی لێ حالی ببوو،
له ئیعترازات وموبارزاتی خه‌لكی
ئاواییه‌كه‌یان له دژی
ده‌سه‌لاتی سه‌ركوتگه‌رانی ج.ا
دا، له په‌یوه‌ند گرتن و
سه‌میمیه‌ت هه‌ر چی زیاتر له
گه‌ل هاو چینه‌كانی، له كۆ
كردنه‌وه‌ی یارمه‌تی مالی بۆ
كۆمه‌ڵه و ته‌بلیغی شیلگێرانه‌ی
بیروباوه‌ری كۆمۆنیستی وه ئاموزش
و هیدایه‌تی كۆرێكی لایه‌نگرانی
كۆمه‌ڵه له ئاوایه‌كه‌یان كات و
ساتی نه‌ده‌زانی و وه‌ك رێ
نیشانده‌رێكی تیكۆشه‌ر به دلسۆزی
و فیداكارانه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی
به جێ ده‌گه‌یاند.
سالی ١٣٦٢ هێزه‌كانی ج.ا به‌و
كار‌و هه‌ڵسوورانه‌ی ئه‌ویان زانی
و چه‌ند جار ویستیان ده‌ستگیری
كه‌ن به‌لام خۆشه‌ویستی هاورێ
محمد لای خه‌لكی ئاوایی ببو به
دیوارێكی مه‌حكه‌م به‌رانبه‌ر
به‌م پیلانه‌ی هێزی داگیركه‌ری
رژیم و به هاوكاری ئه‌وان، به
كرێكیراوان له ده‌سگیر كردنی
ناكام مانه‌وه. دواتر به
رێنوینی كۆمه‌ڵه ئه‌و و هاورێ
گیانبه‌خت كردوو عمر لنگه‌رێز
سه‌نگه‌ری هه‌ڵسوورانی خۆیان
گواسته‌وه و روویانكرده
هه‌لسوورانی پیشمه‌رگانه.
هاورێ حه‌مه‌ی لنگه‌رێز زستانی
١٣٦٢ پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی
ئاموزشی له گوردانی ئاریز سازمان
درا و ئه‌و جار له‌م
سه‌نگه‌ره‌دا، له سه‌نگه‌ری
خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان دریژه‌ی به
هه‌ڵسوورانی كۆمۆنیستی و
شۆرشگیرانه‌ی دا.
هاوری محمد نه‌سری به هۆی چوونه
سه‌ری كارامه‌یی و لێ زانی له
ئه‌نجام كاری كۆمۆنیستی
وشیاریده‌رانه له نێو خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیش دا، له به‌هاری ١٣٦٤
وه هه‌تا پاییزی ١٣٦٦ بوو به
ده‌ستیاری ده‌سته‌ی ریكخستنی
ژاوه‌رۆ و كه‌لاته‌رزان، وه هه‌ر
له دورانه‌شدا بوو به ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران.
هاوری محمد نه‌سری كه خۆی
كریكاریك بوو، ژانی ئه‌م ژیانه
مه‌ینه‌تباره‌ی به ته‌واوی
وجودیه‌وه هه‌ست پێ كرد بوو،
باوه‌ڕی قووڵی به هێزی چینی
كریكار بۆ گورینی ئه‌م نیزامه
پێچه‌وانه‌یه هه‌بوو و له‌و
چه‌ند ساله‌شدا گه‌لیك ده‌رس و
ته‌جره‌به‌ی ده‌س كه‌وتبوو له
كار و هه‌لسوورانی ده‌سته‌ی
رێكخستنی ژاوه‌رۆ و كه‌لاته‌رزان
دا و ده‌وری به‌رچاوی گێرا. به
زمانیكی پاراو ساكار له نێو ژنان
و پیاوان دا له سه‌ر ده‌رد و
مه‌ینه‌ته‌كانیان و ریگای
رزگاریان و له سه‌ر پیویستی
بیروباوه‌ر و خه‌باتی كۆمۆنیستی
ته‌بلیغی ده‌كرد.
هاورێ حه‌مه‌ی له‌نگه‌ریز بیجگه
له كاری كۆمۆنیستی له نێو
زه‌حمه‌تكیشان دا، له‌مه‌یدانی
هه‌لسوورانی نیزامیش دا لیهاتوو
بوو. و له زۆریك له
مه‌ئموریه‌ته‌كانی ده‌سته‌ی
ریكخستن له ناوچه
داگیركراوه‌كان دا مه‌سئوولییه‌تی
پێ ده‌سپیردرا و به جیدیه‌ت و
عه‌لاقه‌وه به جێ ده‌گه‌یاند.
هه‌ر ئه‌و بروا و متمانه‌یه‌ی كه
خه‌لكی هه‌ژار به‌و رۆله
خۆشه‌ویسته‌یان بوو، له نێو هاو
سه‌نگه‌رانیشی دا هه‌ر به‌و جۆره
دلسۆز بوو بۆیان. پاییزی سالی
١٣٦٦ ئه‌ركی مه‌سئوولیه‌تی سیاسی
ده‌سته‌یه‌ك له هاورێ یانی
گوردانی ئاریزی پێ سپیردرا كه
له‌م كاره‌شدا سه‌ركه‌وتو بوو و
به نزیكایه‌تی و په‌یوه‌ندیك كه
له گه‌ل هاوسه‌نگه‌رانی بووی
به‌وردی له ئاموزش و بارهێنانان
به ده‌ربه‌ستی له خۆ نیشان
ده‌دا.
له هه‌لسوورانی سالی ١٣٦٧ی
هاورێیانی تیپی ١١ی سنه‌شدا هاوری
حه‌مه هه‌ر به‌م شوور‌و
شه‌وقه‌وه به‌شداری كرد.
به داخه‌وه رۆژی ٢٩ی گه‌لاویژ
سالی ٦٧ له ده‌وروپشتی ئاوایی
"كانی تەمرخان"ی مه‌ریوان له
جه‌ریانی شه‌ریكی قاره‌مانانه
له دژی هیزه‌كانی ج.ا كه‌وته
به‌ر گولله‌ی پاریزه‌رانی سته‌م و
چه‌وسانه‌وه بۆ هه‌میشه به جێی
هیشتین.
یاد وبیره‌وه‌ریه‌كانی هاورێ محمد
نه‌سری ناسراو به حه‌مه‌ی
له‌نگه‌رێز به‌رز و به‌رێزن و
هه‌ر زیندوو ده‌مینیته‌وه!
|