|
به‌رز و به‌ریز بێ یادی
پیمشه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌له و
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاورێ حامید موده‌رسی ناسراو به
حامیده سوور!
هاوری حامید سالی ١٣٤٦ له
ئاوایی. سه‌رچنار‌ی سه‌ر به
ناوچه‌ی مه‌هاباد له دایك بوو.
هه‌ر له ته‌مه‌نی مندالی دا
باوكی له ده‌ست دا و دوای
ماوه‌یه‌ك، روویان كرده شاری
مه‌هاباد هاوری حامید هه‌ر له‌و
شاره‌دا چوه مه‌دره‌سه و تا
كۆتایی ده‌وره‌ی راهنمایی له‌وی
ده‌رسی خۆیند.
راپه‌رین سالی ١٣٥٧ بۆ هاوری
حامید ده‌رس و ئه‌زمونیكی به نرخ
بوو هه‌ر چند ئه‌و كات ته‌مه‌نی
كه‌م بوو. به‌لام ئه‌وه فیر بوو
كه رزگاری و به‌رابه‌ری ته‌نیا و
ته‌نیا له ریگای خه‌باته‌وه
وه ده‌ست دێ. حامید دوای
راپه‌رین بوو به كۆمه‌ڵه و ئه‌و
كات هێشتا له باره‌ی كۆمه‌له
وه زۆر شتی نه ده‌زانی و
كومه‌له‌ی باش نه‌ده‌ناسی و
ته‌نیا كۆمه‌له‌ی خۆش ده‌ویست و
به شانازیه‌وه خۆی به كۆمه‌ڵه
ده‌زانی. پاییزی سالی ٦١ یانی
كاتیك كه هێشتا ته‌مه‌نی له ١٥
ساڵ تێ نه‌په‌ری بوو، به
مه‌به‌ستی پیشمه‌رگایه‌تی رووی
كرد، ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه، به‌ڵام
به هۆی كه‌م بوونی ته‌مه‌نی
وه‌رنه‌گیراو دیسان له به‌هاری
سالی ١٣٦٢ دا، به دوای شه‌ری
حه‌ماسی ١٢ی گوڵانی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له نیو
شاری مه‌هاباد، هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و و دوای
ته‌واو كردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی- نیزامی
له ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه، چوه گوردانی ٢٤ی
مه‌هاباد ده‌ستی كرد به
هه‌لسوورانی شۆرشگیرانه.
هاورێ حامید له زۆربه‌ی
فه‌عالییه‌ته‌كانی هاورییانی
پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی مه‌هاباد
به‌شداری كرد و گه‌لیك دلسوزی و
قاره‌مانییه‌تی له خۆ نیشان دا.
هاوری حامید له گه ل كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان دا به دلسوزی
یه‌كی تایبه‌ته‌وه ره‌فتاری
ده‌كرد و تا ئه‌و جێگای له
توانای دا بوو سیاسه‌ت و
هه‌لویسته‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێرانی له نیۆ ئه‌واندا ته‌بلیغ
ده‌كرد.
له به‌هاری ساڵی ٦٤ دا كرا به
مه‌سئول تیم و ودواتری
فه‌رمانده‌ی واحیدیك له
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێ
سپیردرا. هاوری حامید له‌م
بواره‌شدا به‌عه‌لاقه و كارزانی
یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئه‌ركه‌كانی
خۆی به جێ دینا به جۆریك كه
له نیو هه‌موو هاورییانی دا
ده‌نگی دا بۆوه.
هه‌ر له ساڵی ٦٤ له
عه‌مه‌لییاتێكی نیۆ شاری
مه‌هاباددا، به‌شداری چالاكانه‌ی
كرد و بریندار بوو، دوای چاك
بوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی به
وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه گه‌رایه‌وه
نیو هاوسه‌نگه‌رانی. له هاوینی
هه‌ر ئه‌و ساله‌دا له شه‌ری
سه‌خت و حه‌ماسی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه له گه‌ڵ هیزه داگیر
كه‌ره‌كانی رژیمی ج.ا له ئاوایی.
قووڵ ئه‌ستیره‌ی ناوچه‌ی بانه
كه‌وته به‌ر پرشكی تۆپ و ئه مه
هیزی رویشتنی لێ بریبوو وه
نه‌یتوانی بگه‌ریته‌وه نیۆ
واحیده نیزامی یه‌كانی
پێشمه‌رگه و له‌وی دریژه به
هه‌لسوورانی بدا. به‌ڵام ئه‌م
رووداوه نه‌یتوانی پێش به
هه‌لسووران و تیكوشانی هاوری
حامید بگرێ و دوای ساریژ
بوونه‌وه برینكه‌ی ماوه‌یه‌ك له
زیندانی مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵه كاری
كرد و له‌م و ده‌وره‌یه‌شدا له
نیو هاوری یانی له زیندانی
مه‌ركه‌زی و به تایبه‌ت زیندانی
یه‌كان دا ریزی تایبه‌تی لێ
ده‌گیرا و زۆریان خۆش ده‌ویست و
به گرتنی په‌یوه‌ندی نزیك و
دۆستانه و سیاسی یانه له‌گه‌ڵ
زیندانی یه‌كان، تایبه‌تمندی
شۆرشگیرانه‌ی هاورێ حامید
كاریگه‌ری له سه‌ریان دانا بوو.
له سالی ١٣٦٥دا هاوری حامید
بووبه ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و به گۆڕ و تینیكی بێ
وێنه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه
به‌رزه‌كانی تێده‌كوشا.
هاوری حامید موده‌رسی هاوری یه‌ك
بوو كه نه‌ترسانه له گه‌ل
دوژمنانی چینایه‌تی تیوه ده‌چوو و
بۆ هینانه دی دونیایه‌كی ئازاد و
به‌خته‌وه‌ر تیده‌كۆشا و ته‌واوی
سه‌ختی و كیروگرفته‌كانی به
وره‌یه‌كی به‌رز و جه‌سوورانه‌وه
قه‌بوول ده‌كرد و هانده‌ری هاوری
یانی بوو. حامید ئیستا له نیۆ
ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام بیره‌وه‌ری
كانی هیچ كات له بیرمان ناچن و
هه‌میشه له ریگای خه‌باتمان دا
وه‌ك ئوولگوویه‌ك چاویان لێ
ده‌كه‌ین.
به داخه‌وه هاوڕێ حامید
موده‌رسی ناسراو به حامید سوور
له گه‌ل ٢٢ كه‌س له هاوریانی له
سه‌رله ئیواره دڵ ته‌زینه‌که ی
٢٥ی گۆڵانی ١٣٦٧ دا، له جه‌ریانی
بۆمب بارانی شیمایی یه‌كێك له
مه‌قه‌ره مه‌ركه‌زیه‌كانی
كۆمه‌ڵه له شیمالی كوردستانی
عیراق له لایه‌ن چه‌ند فرۆكه‌ی
عیراقیه‌وه گیانی به‌خت كرد و
چوه نیۆ ریزی گیان به‌خت كردوانی
ریبازی ئازادی و سۆسیالیزمه‌وه.
یادی هاورێ حامید موده‌رسی،
ناسراو به حامیده سوور و هه‌موو
هاورییانی گیان به‌خت كردووه له
دۆلی بالیسان به دریژه‌دانی
رێگای پر له شانازی ریز لێ
ده‌گرین.
|