|
به‌ریز بێ یادی كرێكاری كۆمۆنیست
و وشیار سیمای خۆشه‌ویستی
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانی
ناوچه‌كانی مه‌هاباد، بوكان و
نه‌قه‌ده و ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران هاوری محمد رسول
خوش سفت ناسراو به حه‌مه بازوكا
هاوری محه‌مه‌د كه له نیو
هاوسه‌نگه‌ران و جه‌ماوه‌ری
كریكار و زه‌حمه‌تكیشدا، به
حه‌مه بازووكا ده‌ناسرایه‌وه
سالی ١٣٣٩ له ئاوایی گوڵی ی
ناوچه‌ی سندوسی نه‌قه‌ده له
دایك بوو و هه‌تا ساڵی دووهه‌می
ده‌بیرستان ده‌رسی خویند.
محمد له سه‌رده‌می خویندن‌دا
هاوری یه‌كی خۆشه‌ویست بوو بۆ
هاوكه‌لاسی یه‌كانی، هاورێ یانی
سه‌باره‌ت به ئه‌م سه‌رده‌مه
له ژیانی محه‌محه د به‌م جۆره
ده‌ڵێن:
محه‌مه‌د بۆ هه‌موو ئیمه
خۆشه‌ویست و جیگای رێز بوو، ئه‌و
له حاست باروودوخی كه‌سانی
ده‌وروبه‌ری نه‌یده‌توانی بێ
ته‌فاوت بێ، و بو كه‌سایه‌تی
هه‌موو هاورێ یانی بایه‌خێكی
داده‌نا. ئه‌و بێ به‌شی و بێ مافی
یانه‌ی كه ده‌دی ئه‌وی به توندی
ره‌نج ده‌دا.
هاوری محه‌مه‌د له‌مه‌دره‌سه و
له ناوه‌نده كریكاری یه‌كان دا
دۆست و رفیقی زۆری دۆزیبووه‌وه،
ناسینی نابه‌رابه‌ری له نیو
كومه‌لگا نه‌فره‌ت و بیزاری یه‌كی
قوولی له هاست چینه داراكان و
دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی
ده‌سه‌ڵاتدار له‌و دا پێك هینا
بوو. ئه و سه‌ره‌رای كه‌می
ته‌جره‌به‌ی سیاسی تیكراری
دووهاورێ تری هه‌سته‌یه‌ك یان
دروست كرد، له گه‌ل كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان په‌یوه‌ند یان
ده‌گرت و بیر‌و بوچوونی
شورشگیرانه و رزگاریخوازانه‌ی
ده‌برده نیویان و هه‌تا
ده‌سپێكردنی راپه‌رینی شكۆداری
ساڵی ٥٧ محه‌مه‌د به‌مجوره
هه‌لسوورانی شۆرشگیرانه‌ی خۆی
به‌ره‌وپێش ده‌برد.
به دوای راپه‌رین هه‌لسوورانی
خۆی له په‌یوه‌ندی له گه‌ل
جه‌معییه‌تی دیفاع له مافی
زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان له
نه‌قده دریژه‌دا و به ئاشكرا
بوونی هه‌لسوورانی كۆمه‌ڵه به‌م
رێكخراوه‌یه په‌یوه‌ست بوو، وه
بوو به یه‌كیك له هه‌لسووراوانی
پڕ كار و به وزه‌ی كۆمه‌ڵه.
جیگا و شوینی مه‌عنه‌وی یه‌ك
كه محه‌مه‌د له نیو خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیشی سندوس هه‌یبوو و
هه‌روه‌ها ده‌خاله‌تی ئه‌و له
به‌ره‌وپیش بردنی خه‌باتی خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیشی ئه‌م ناوچه‌یه،
جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكیش به‌مجۆره
ده‌یلینه‌وه: له گه‌ل محه‌مه‌د
بوون و له پاڵ ئه‌ودا خه‌بات
كردن به ئێمه باوه‌ر، به خۆ
بوونی ده‌به‌خشی، كور و كۆمه‌ڵی
جۆراوجۆری خۆمان پێك دێنا، له
میتینگه‌كانی خۆمان دا له
مه‌سایلی و گرفته‌كانی خۆمان و
له‌وه‌ی كه چلۆن و به چ
شیوه‌یه‌ك به دژی نابه‌رابه‌ری
یه‌كان خه‌بات بكه‌ین، قسه‌مان
ده‌كرد، ئه‌وه هه‌مووی له هاوری
محه‌مه‌ده‌وه فیر بببوین.
له گه‌ل هیرشی ج.ا بۆ سه‌ر
كوردستان له ٢٨ موردادی سالی ٥٨
هاوری محه‌مه‌د دیته ناو ریزی
هیزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه و
ماوه‌یه‌ك له ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی دا ده‌مینیته‌وه
و پاشانیش به پیی رینوینی
ته‌شكیلات، بۆ هه‌لسوورانی زیاتر
ده‌گه‌ریته‌وه ناو شاره‌كان و له
ته‌شكیلاتی مه‌خفی شاری
نه‌غه‌ده‌دا له یه‌كیك له
حوزه‌كانی ته‌شكیلاتی سازمان
ده‌درێ.
هاو كات له گه‌ل ده‌سپێكردنی
هیرشی تازه‌ی هیزه داگیر
كه‌ره‌كانی ج.ا بۆ ناوچه ئازاد
كراوه‌كانی كوردستان. له سالی ٥٩
و به تایبه‌ت قه‌تلی عامی خه‌لكی
بێ دیفاعی ئاوایی قه‌لاتان له
لایه‌ن هیزه جنایه‌تكاره‌كانی
رژیم وه، هاوری محه‌مه‌د بۆ
جاریكی تر ده‌گه‌رێته‌وه نیو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه.
به هوی لیهاتوویی و شاره‌زایی
نیزامی، دوای ٣ مانگ بوو به
فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌یه‌ك له
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه. پاش
رێكخستنی هیزی پێشره‌و ووه‌كوو
یه‌كیك له كادره هه‌لسووراو و
جێ متمانه‌كانی ئه‌و هیزه له
ناوچه‌ی مه‌هاباد و سه‌قز و بۆكان
ده‌ستی كرد به هه‌لسووران و له
هه‌ر كام له‌م ناوچانه ده‌یان
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچووكی دژی
جنایه‌تكارانی ج.ا سازماندهی و
ریبه‌ری كرد و گه‌لیك دلسوزی و
قاه‌رمانیه‌ت له خۆ نیشان دا.
هه‌روه‌ها له ده‌رگیری یه‌كانی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له سه‌ر
جاده‌ی سالح ئاوا و میاندوا،
شه‌ركانی ئاوایی سنجاخ، خانگه‌ێ،
حه‌وتاش، تیكانجه، زگدراو، شه‌ری
حه‌ماسی و به ناو بانگی قوول ئه
ستیر وده‌یان عه‌مه‌لیاتی گه‌وره
و بچووكی تر ئه‌و مه‌یدانانه له
هه‌لسوورانی هاوری حه‌مه بازوكا
بوو كه قاره‌مانانه به‌ش داری
تیاندا كردووه ئه‌ركی فه‌رمانده‌ی
و سازماندانی واحیدكانی
پیشمه‌رگه‌ی به ئه‌ستۆ بوو.
كارزانی و لیهاتووی هاوری
محه‌مه‌د له هه‌لسوورانی
كۆمۆنیستی و له به‌رو پێش بردنی
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران، ئه وی كرد بوۆه
هاوریه‌كی جی متمانه له نیو هاو
سه‌نگه‌رانیدا.
هاوری حه‌مه بازوكا سالی ٦٢
فه‌رمانده‌هی گوردانی ٢٤ی
مه‌هابادی پسیپیردراو له
ساله‌كانی ٦٢ و ٦٦ له یه‌كه‌مین
و شه‌شه‌مین ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی
حیزبی ئۆكتۆبردا به‌شداری كرد و
له زستانی سالی ٦٦ له كونفرانسی
ناوچه‌یی ئه‌ندامانانی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران دا وه‌ك ئه‌ندامی
(عل البده‌ل)، كۆمیته‌ی ناوچه‌ی
مهاباد، هه‌لبژیردرا. هاوری
حه‌مه یه‌كیك له نوێنه‌رانیك
بوو كه له كونگره‌ی ٦ی كۆمه‌ڵه
له سالی ٦٧ دا به‌ش داری كرد.
به داخه‌وه ئه‌م هاوری
خۆشه‌ویسته‌مان له جه‌ریانی بۆمب
بارانی شیمایی یه‌كیك له
مه‌قه‌ره‌كانی كۆمه‌له له
شیمالی كوردستانی عیراق له
لایه‌ن چه‌ند فرۆكه‌ی عیراقیه‌وه
له گه‌ڵ ٢٢ كه‌س له هاوریانی
گیانیان به‌خت كرد.
یادی به رز و ریگای پر رێبوار
بێ!
|