|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی
پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاورێ نادری قازی زاده ناسراو
به ئازاد!
له رادیوی ده‌نگی حیزبی كۆمۆنیستی
ئیران كاری ده‌كرد، ئه‌و له
به‌شی زه‌بتی به‌رنامه دا بوو.
هاوری نادر له ئارایشی
به‌رنامه‌كانی ئه‌و رادیویه‌دا
خه‌ریكی ئه‌ركی ته‌شكیلاتی بوو.
گویه نده‌كانی ئه‌و كاته‌ی ئیمه
هاوریانی گیان به‌خت كردوو ناسح
مه‌ردووخ و فه‌ره‌نگیسی شاهویی،
كه ده‌نگیان به گۆی گویگره‌كانی
ئه‌م رادیویه ده‌گه‌یشت، به‌شیكی
حاسلی كار و تیكوشانی هاوری ئازاد
بوو. جیدی بوون و له خۆ بردویی و
دلسۆز بوونی هاوری نادر له
ته‌واوی ئه‌ركه پێ
سپیردراوه‌كانی ئه‌وی كرد بوه
هاورێكی جێی متمانه‌و بۆ هیچ كات
ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندینانه‌ی هاوری
نادر له نیو هاوریانی و به
تایبه‌تی هاوریانی هاوكاری له
ده‌نگی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران له
بیر ناچیته‌وه.
ئه‌و له سالی ١٣٣٧ له شاری
مه‌هاباد له دایك بوو، باوكی
كارمه‌ندی ئاموزش و په‌روه‌رش
ئه‌و شاره بوو. هاوری نادر به
دوایی ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی
خۆیندن له ده‌بیره‌ستان، له
سالی ١٣٥٦ دا له ره‌شته‌ی به‌رق
و ئه‌لكترونیك له دانشگای تاران
دریژه‌ی به خۆیندن دا.
هاوری نادری قازی زاده له
دانشگا له گه‌ل مه‌سایلی سیاسی
زیاتر ئاشنا بوو وه له خه‌باتی
دانشجوویان و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
به‌رینی خه‌لك له ساله‌كانی ٥٧ و
٥٦، به تایبه‌تی هیرشی خه‌لكی
شاری مه‌هاباد بۆ سه‌ر شاره‌بانی
و كه‌لانته‌ری و ناوه‌ندی
ژانده‌رمه‌ری و كۆمه‌لیك له
ژانده‌رمه‌ری یه‌كانی ئه‌و شاره
و چه‌ك كردنیان ده‌وری به‌ر چاوی
گیراو هه‌لسووراوانه به‌شداری
كرد. به دوای راپه‌رینی
جه‌ماوه‌ری له سالی ١٣٥٧ دا، له
زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان
جه‌معییه‌تی دیفاع له
زه‌حمه‌تكیشان شكلی گرت، كه ئه‌و
جه‌معییه‌تانه له به‌ریوه بردنی
كاروباری ناو شاره‌كاندا
ده‌خاله‌تیان بوو. له گه‌ل شكل
گرتنی ئه‌م جه‌معییه‌ته له‌شاری
مه‌هاباد هاوری نادری په‌یوه‌ندی
له گه‌ل ئه‌م جه‌معییه‌ته گرت و
تا مانگی گۆلانی سالی ١٣٥٨ له
گه‌ل جه‌معییه‌ت هاوكاری كرد.
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دا هاوری نادر
له گه‌ل سازمانی پێكار ئاشنا بوو
و هه‌لسوورانی خۆی له گه‌ل
لایه‌نگرانی ئه‌م سازمانه دریژه
پێ دا و نه‌ورۆزی سالی ١٣٥٩ چوه
نیۆ ریزه‌كانی ئه‌م
ریكخراوه‌یه. ده‌یمانگی سالی
١٣٥٩ له‌شه‌ریكدا به توندی
بریندار بوو و ه بۆ
ساریژكردنه‌وه‌ی برینه‌كانی
ناردیان بۆ شاری تاران. دوای
سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی
گه‌رایه‌وه بۆ كوردستان به دوای
گه‌رانه‌وه‌ی بۆ كوردستان هاوری
ئازاد هه‌لسوورانی خۆی به
كۆمه‌له گری دا و له گه‌ل
كۆمیسیۆنی ئاموزشی و په‌روه‌رشی
كۆمه‌له هاوكاری كرد.
هاوری نادری له ئه‌وه‌لین
ده‌وره‌ی ته‌ربیه‌ت مووعه‌لیمی
ئه‌و كۆمیسۆنه‌دا به‌شداری كرد و
هه‌لسوورانی خۆی له په‌یوه‌ندی
زیاتر له گه‌ل ئه‌و كۆمیسیونه
دا په‌ره‌پێ دا.
هاوری نادری له‌و ده‌وره‌یه له
هه‌لسوورانیدا مه‌جالی ئه‌وه‌ی
په‌یدا كرد كه له نزیكه‌وه له
گه‌ل ته‌شكیلاتی كۆمه‌له و
سیاسه‌ته‌كانی زیاتر له جاران
ئاشنا بێ. ئه‌و له هاوینی سالی
١٣٦١ دا وه‌ک مۆعه‌لیمی كۆمیسونێ
ئاموزش و په‌وه‌رشی كۆمه‌ڵه له
ئاوایی یه‌كانی ناوچه‌ی مه‌هاباد
دریژه‌ی به هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه‌ی دا. ئه‌و هاوریانه‌ی
كه له نزیكه‌وه له گه‌ڵ هاوری
ئازاد كاریان ده‌كرد، ده‌ور و
نه‌قشی ئه‌و له هه‌موو سات و
كاته‌كانی ئه‌و كۆمیسۆنه،
له‌وانه ده‌رسی ریازی بۆ
خۆیندكارانی ناوچه ئازاد
كراوه‌كانی كوردستان، قه‌د له
بیر نابه‌نه‌وه، ئه‌و له و
ده‌وره‌یه له هه‌لسوورانی بۆ
ماوه‌ی ٤ مانگ به‌رپرسی هیئه‌تی
ته‌رجمه‌ی كۆمیسۆنی ئاموزش و
په‌روه‌رشی كۆمه‌له‌ی به
ئه‌ستۆوه بوو.
خه‌لكی ناوچه‌كانی مه‌هاباد و
بوكان و سه‌قز و ئالانی سه‌رده‌شت
ئه‌ویان وه‌ك مووعه‌لیمی كۆمه‌له
و دۆستی نزیكی خۆیان ده‌زانی و
زوریان خۆش ده‌ویست.
له زستانی سالی ١٣٦٢ دا هاوری
نادری قازی زاده بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
له‌و تاریخه به‌ولاوه وه‌ك
ئه‌ندامیكی وشیار دریژه‌ی به
هه‌لسوورانی دا.
هاوری ئازاد سالی ١٣٦٣ درا به
رادیوی ده‌نگی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و تا كاتی گیان به خت
كردنی له‌و به‌شه له ته‌شكیلات
حیزب دریژه‌ی به هه‌ول و
تیكوشانی خۆیدا. هاوری نادر له‌و
بواره‌شدا سه‌ره‌رای كاری
"اپراتۆری" له گه‌ل به‌رنامه‌ی
كوردستانی شۆرشگیر، له به‌شی جێ
به جێ كردنی عه‌مه‌لیاته‌كانی
نیزامی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له‌شدا هاوكاری ده‌كرد و
گه‌لیك ماندوویی و توانایی له
خۆشیان دا.
نه‌زم و جیدیت و دلسوزی له
به‌ره‌وپیش بردنی هه‌ر كاریك كه
به‌و ده‌سپێردرا، وه به ئه ستو
گرتنی گه‌لیك كاری تر له
تایبه‌تمه‌ندی به‌راچوه‌كانی
هاوری نادر بوون.
یادی هاوری نادر نه‌ته‌نیا به
هۆی ١٠ سال هه‌ول و تێكوشانی
ماندووی نه‌ناسانه‌ی له
په‌یوه‌ندی له گه‌ل خه‌باتیك،
كه ئاواتی له بێن بردنی نیزامی
چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری و
رزگاری و به‌رابه‌ری، وه دی
هێنانی دنیایه‌كی ئازاد و
به‌رابه‌ر، بۆ هه‌میشه له‌بیر
ناچێته‌وه.
به داخه‌وه هاوری نادر
قازیزاده ناسراو به ئازاد له
گه‌ل ٢٢ كه‌س له هاورییانی له
جه‌ریانی بۆمب بارانی شیمیایی
یه‌كێك له مه‌قه‌ره
مه‌ركه‌زیه‌كانی كۆمه‌له
له‌شیمالی كوردستانی عیراق له
لایه‌ن چه‌ند فرۆكه‌ی رژیمی
به‌عسی عیراقیه‌وه وه گیانی له
ده‌ست دا.
یادی هاوری نادر به‌رز و رێگای پر
ریبوار بێ.
|