|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی كادری
لیهاتووی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاوری ناسحی مه‌ردووخ!
هاوری ناسحی كادری لێهاتووی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و گوویه‌نده و
یه‌كیك له به‌ریوه‌به‌رانی
ده‌نگی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
بوو.
رادیو ده‌نگی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تایی ده‌ست
به كار بوونیه‌وه به ده‌نگی
خۆش و دلنشینی هاوری ناسح وه
ناسرایه‌وه. بێ گومان یاد و
بیره‌وه‌ری كانی هاوری ناسح بۆ
هه‌میشه له میژووی بزووتنه‌وه‌ی
چینی كرێكار ئێران دا زیندو
ده‌مێنیته‌وه .
هاوری ناسح سالی ١٣٢٩ له شاری
سنه له دایك بوو، ئه‌و به هۆی
تایبه‌ت مه‌ندی به‌رچاوه‌كانی، و
هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی له ناو
كۆمه‌لگا له نیو ناسیاو و خزم و
كه‌سه‌كانی دا، كه‌سیكی جێ
متمانه و یارو یاوه‌ری رۆژه‌كانی
ده‌رد و مه‌ینه‌ت بوو. هه‌ر كه‌س
که ناسحی ته‌نیا له چه‌ند
به‌رخورد دا ده‌دیت، یه‌كه‌م شت
كه هه‌ستی پێ ده‌كرد هه‌ول و
تیكوشانی ماندوویی نه‌ناسانه و
سه‌رنج و دلسوزی له به‌رێوه
بردنی هه‌ركاریك دا بوو. ئه‌و
سالی ١٣٤٩ چوه دانیشگای جندی
شاپوور و به پێی پێشینه‌ی
ئاشنایی به مه‌سایلی سیاسی، له‌و
سالانه‌دا زۆر زوو جه‌زبی كانوونی
خه‌باتی شورشگیرانه دژی
ده‌سه‌لاتی شا بوو، وه له گه‌ل
چه‌ند كه‌سیكی نزیكی خۆی
نه‌شریه‌یه‌كی دانشجوویی و
هه‌روه‌ها جوزوه و راگه‌یاندنی
رێكخراوی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌میان
چاپ و بلاو كرده‌وه. سه‌باره‌ت
به‌و هه‌وله‌ی جاریك ده‌ستگیر كرا
و خرایه زیندانی عادل ئابادی
شیراز و پاشان بردیان بۆ ئه‌هواز.
ماوه ی زیندانیه كه‌ی ٦ مانگی
خایاند و له جه‌ریانی
سه‌رهه‌لدانی ناره‌زایه‌تی
دانشجۆكان بو ئازادی زیندانیان،
له زیندان ئازاد كرا.
هاوری ناسح له زیندان ئه‌زموونی
زۆری وه ده‌ست هێنا. دریژه دان
به خه‌باتی شۆرشگیرانه پاش
ئازاد بوونی له زیندان، ئیتر
ببوو به به‌شێكی جیا نه‌كراو له
ژیانی. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
ئاوایی یه‌كان و شاروچكه
كرێكارنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری
ئه‌هواز و باقی شاره‌كانی خوزستان
گه‌را. له گه‌ڵ كریكارانی
شۆرشگیر و كۆڕ و كۆمه‌ڵی
خه‌باتگیر زیاتر ئاشنا بوو، وه
هه‌مووی ئه‌وانه چوونه خه‌زمت
پته‌و بوونه‌وه‌ی بیر‌و بروای
شۆرشگیرانه‌یه‌وه.
هاوری ناسح پاش ته‌واو كردنی
دانشگا و له كاتی سه‌ربازیش دا
بۆ جاریكی تر زیندانی كرا. ئه‌و
له ده‌ورانی سه‌ربازیش و له ژیر
نه‌زمی كۆیڵه‌داری ئه‌رته‌شیش دا
توانی بووی له نیو
سه‌ره‌بازه‌كاندا كه زوربه‌یان
زه‌حمه‌تكیش بوون ئیعتبار به
ده‌ست بێ نی. متمانه‌یان پێ
ده‌كرد و ده‌ردی دلیان له لا
ده‌كرد و ته‌نانه‌ت كاتیكیش كه
سه‌ربازیشی ته واو كرد هه‌ر كه‌س
كه گه‌رابووه بۆ شار و شوینی
نیشته‌جی بوونی خۆی، له گه‌ل
زۆربه‌ی ئه‌وان په‌یوه‌ندی مابوو،
وه هه‌ر ئه‌و ئیعتباره بوو كه
له چاوی فه‌رمانده‌كان به دوور
نه‌بوو وه جاریك لادان له
بریاره‌كانی ئه‌وان بوو به
بیانوویه‌ك هه‌تا بازداشتی كه‌ن.
ئه‌و جار له زیندانی ئاسایی
مه‌شهه‌د و له نیو زۆربه‌ی
قوربانی یه‌كانی فه‌قر و رۆژره‌شی
ئه‌و كۆمه‌لگایه زیندانی كرا،
هه‌ر چه‌ند له نیو زیندانیه
عادیه كان دا بوو به‌لام بۆ ئه‌و
كه خه‌بات له دژی سته‌م و
هه‌لاواردن و چه‌وسانه‌وه
هه‌وین و رێنوینی ژیانیكی
شه‌رافه‌تمه‌ندانه بوو، ئه‌و
ده‌وره‌یه له بازداشتیش
ئه‌زمونی تایبه‌ت به خۆی بوو
زۆربه‌ی شته‌كانی ته‌جره‌به كرد
بوو، ئیش و ئازاری كۆمه‌ڵگای به
باشی ناسی بوو.
ناسح ئاشنایه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
له گه‌ل هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات
بوو، به داخه‌وه هیچ كات
مه‌جالی كاری له‌و باره‌یه‌وه
په‌یدا نه‌كرد بوو، به‌لام به
هۆی ئیعتبار و زه‌وق و سه‌لیقه‌ی
تایبه‌تیوه، هیندیك جار ده‌ستی
ده‌دایه، خه‌تاتی، نه‌قاشی،
په‌یكه‌رسازی و دواجار فیلم
به‌رداری و عه‌كاسی و چێروك
نووسی. هه‌ر كام له‌و كارانه له
ساله‌كانی دواتر و له ماوه‌ی
هه‌لسوورانی شۆرشگیرانه‌ی له
خه‌زمت به‌ره‌وپێش چوونی هیندیك
کاری دیاری كراودا، كران.
هاوری ناسح له جه‌ریانی گرتنی
پادگانه‌كانی عه‌شره‌ت ئاباد،
زیندانی قه‌سر و ساوك و چه‌ك
كردنیان دا به‌ش داری بوو. هاوری
ناسح دوای راپه‌رین گه‌رایه‌وه
بۆ كوردستان. ئه‌و له دانانی
پیشانگایه‌كی عه‌كس له دانشگای
تاران و ناساندنی خه‌باتی خه‌لكی
شاری سنه له جه‌ریانی هیرشی
هیزه داگیر كه‌ره‌كانی ج.ا.
له‌ئارادا بوو، نه‌قشیكی به‌رچاوی
هه‌بوو.
هاوری ناسح پێش راپه‌رین
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ناسی، به‌لام
هه‌لسوورانی له په‌یوه‌ندی له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵه دا ده‌گه‌ریته‌وه
بۆ ده‌وره‌ی پاش راپه‌رین. سالی
٥٨ كۆمه‌ڵه له شاری سنه
خه‌به‌ر نامه‌یه‌كی بلاو
ده‌كرده‌وه، كه رۆژانه هه‌والی
خه‌بات و خوراگری خه‌لكی
كوردستانی تێدا چاپ ده‌كرا، هاوری
ناسح له به‌شی ئینتشاراتی ئه‌و
خه‌برنامه‌یدا كاری ده‌كرد و له‌و
به‌شه‌شه‌دا ده‌وری به‌رچاوی
هه‌بوو.
ئه‌و دوای گرتنه‌وه‌ی شاره‌كان و
دریژه‌ی هه‌لسووران له ناوچه
ئازاده‌كانی كوردستان، به‌رده‌وام
له به‌شی ئینتشاراتی كۆمه‌ڵه
داكاری ده‌كرد.
له ٨ ی تیر مانگی سالی ١٣٦١ دا
كه رادیو ده‌نگی شورشی ئێران
ده‌ستی به كار كرد، هاوری ناسح
یه‌كیك له ئه‌وه‌لین
هاوكاره‌كانی ئه‌و رادیویه بوو
وه پاش ده‌ست بكار بوونی ده‌نگی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئابانی
٦٢ دا چووه ئه‌و رادیویه‌ش ئه‌و
به هۆی ئاشنایه‌كی سه‌ره‌تایی
له‌گه‌ل كاری رادیۆ و زه‌وق و
لێهاتوویی له‌و كاره‌دا، زۆر جێ
متمانه بوو وه له سه‌ریان
حیساب ده‌كرد، زۆریك له كاره
به نرخه‌كانی هاوری ناسح به
تایبه‌تی ده‌نگی خۆش و دلنه‌شینی
ئه‌و له نیو هاوریانی ئیمه‌دا بۆ
هه‌میشه ده‌مینیته‌وه.
كاری ئه‌و له رادیو ته‌نیا
گویه‌ندگی و بلاوكردنه‌وه‌ی
به‌رنامه‌كان نه‌بوو، له سالی ٦٢
تا نێوه‌ی سالی ٦٤ به‌رنامه‌ی
یادی هاوریانی گیان به‌خت كردوو
به هه‌ول و تیكوشانی هاوری ناسح
به‌رێوه ده‌چوو، هه‌روه‌ها
به‌رنامه‌ی چیرۆك خۆیندنه‌وه كه
رۆژه‌كانی جۆمعه له ده نگی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه بلاو
ده‌بۆوه هاوری ناسح جێ به جێ
ده‌كرد.
هاوری ناسح رۆخساریكی زیندو،
كه‌سیكی ناسراوی كۆر‌و كۆمه‌لی
كریكاری و ده‌نگی بلاو كردنه‌وه
و نه‌شری وشیار كردنه‌وه بوو، ٥
سال هه‌لسوورانی بی پسانه‌وه له
دژوارترین هه‌ل و مه‌رج و به
كه‌مترین پێداویستی بۆ بلاو
بوونه‌وه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی
كریكاران، بۆبلاو كردنه‌وه و
وشیاری سۆسیالیستی، بۆ باس كردنی
ده‌رد و مه‌ینه‌ته‌كان، ئیش و
ئازاری خه‌لك، بۆ گه‌یاندنی قسه‌ی
كریكاران به یه‌كتر، بۆ بلاو
كردنه‌وه هه‌والی خه‌باتی
كریكاری، بۆ لیك گری دان و
یه‌كگرتووی ریزی كریكارانی وشیار،
هه‌وڵیك بوو كه رادیوی حیزب بۆ
به سه‌ره‌نجام گه‌یاندنی، كاری
كردوو و هاوری ناسح به‌و په‌ری
توانایه‌وه له به‌ره‌وپیش بردنی
دا نه‌قشیكی به‌رچاوی هه‌بۆ.
به گیان به‌خت كردنی هاوری ناسح
حیزبی ئیمه یه‌كیك له كادره
لێهاتوو دلسوزه‌كانی خۆی له
ده‌ست دا. پاش بلاو بوونه‌وه
هه‌والی گیان به‌خت كردنی هاوری
ناسح له رادیو، نامه‌یه‌كی
زۆرمان به ده‌ست گه‌یشت كه
ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند، كه‌م نه‌بوون
كریكارانیك كه له‌ماوه‌ی چه‌ندین
سال هه‌لسوورانی رادیو و ئاشنا
بوون له گه‌ل ناسح به ده‌نگی
ئه‌و، به بیستنی هه‌والی
دڵته‌زینی له ده‌ست چوونی ئه‌و
خۆشه‌ویسته، له كۆر و
كۆمه‌له‌كان به داخ و
په‌ژاره‌وه باسی ئه‌و روداوه
ناخۆشه‌ی ٢٥ی گولانیان ده‌كرد و
سه‌ره خوشی یان له
یه‌كترده‌كرد.
یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانی هاوری
ناسح مه‌ردووخ بۆ هه‌میشه له
دلمانا زیندوو ده‌مینیته‌وه.
|