|
به‌رز و به‌ریز بێ یادی
پیشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری كۆمه‌ڵه
هاورێ ناسر هادی!
هاوری ناسر هادی ١٣٤٥ له
خانه‌واده‌یه‌كی كرێكاری له شاری
مه‌ریوان له دایك بوو وه هه‌ر
له‌و شاره‌ش ده‌ستی به خۆیندن
كرد. ده‌ورانی ده‌رس خۆیندنی كاك
ناسر له گه‌ل راپه‌رینی
كۆمه‌ڵانی خه‌لك له دژی رژیمی شا
تێكه‌ل بوو، هه‌ر بویه كاك
ناسریش په‌روه‌رده‌ی ئه‌م
راپه‌رینه بوو.
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی سالی ١٣٥٧
و ئه‌و كاته‌ی خه‌لك له سایه‌ی
شورش و هه‌ستانی خۆیان تامی
ئازادی یان چێشت، ناسر زیاتر
تێكه‌ل به مه‌سایلی سیاسی بوو،
وه وه‌ك لایه‌نگری سازمانه
چریكه فیدایه‌كان فه‌عالیه‌تی
ده‌كرد. سالی ١٣٥٨ كه رژیمی ج.ا
بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌لات و
قودره‌تی سه‌رمایه‌داران هێرشێكی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌كرده سه‌ر
ئازادییه به ده‌ست هاتۆكان و
ده‌سلاتی ئازادانه‌ی خه‌لك، وه
به له‌شكه‌ركه‌شی بۆ سه‌ر شار و
دێهاتی كوردستان بوو، ناسر وێرای
باقی خه‌لكی شار له هه‌موو
حه‌ركه‌ته ئیعترازیه‌كان، وه‌ك
شه‌ری یه‌كێتی جووتیارانی
مه‌ریوان له گه‌ل كۆنه
ده‌ره‌به‌گه‌كانی سه‌ر به رژیم،
ریپیوانی خه‌لكی شاری سنه
به‌ره‌و مه‌ریوان، بو پشتیوانی
له كۆچی ئیعترازی و یه‌ك پارچه‌ی
شاری مه‌ریوان له دژی
جنایه‌تكارانی رژیم، به شوور و
عه‌لاقه‌وه به‌شداری كرد.
كاتێك هێزه‌كانی ج.ا ده‌ستی
ره‌شیان به سه‌ر شاری مه‌ریوان
داگرت، ئه‌و له نیۆ شار مایه‌وه
و هه‌ر له‌وێ درێژه‌ی به‌م
هه‌لسوورانه شۆرشگیرانه‌یه‌ی دا.
هه‌ر له‌و ده‌ورانه‌ش دا بوو كه
له گه‌ل سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
كومه‌له زیاتر ئاشنا بوو، ئه‌و
جار وه‌ك هاورێی كومه‌ڵه ده‌ستی
به فه‌عالیه‌ت كرد.
سه‌ره‌تای سالی ١٣٦١ بوو كه
پۆلیسی رژیم به هه‌ندێك
ئیعلامیه و تراكته‌وه گرتیان و
پاش چه‌ند مانگ زیندان كێشان،
سه‌ره‌رای هه‌ولی عاملینی رژیم و
فشاری ئه‌وان بۆ سه‌ر هاورێ ناسر،
به ئاكام نه‌گه‌یشتن و
سه‌ره‌نجام له زیندان ئازادیان
كرد.
سه‌ره‌نجام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ
درێژه به‌م كاره
شۆرشگیرانه‌یه‌ی بدا، چوو بۆ شاری
سنه، كه پاش چه‌ند مانگ له‌وێش
به هه‌لسوورانیان زانی و له
مه‌دره‌سه ده‌ریان كرد و به
ته‌مای ده‌ستگیر كردنی بوون.
هاورێ ناسر ئه‌م جاره كه ئیتر
نه‌ی ده‌توانی له سنه‌ش
فه‌عالیه‌تی سیاسی خۆی به‌رێته
پێش، رووی كرده شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و ده‌ستی
دایه كرێكاری.
ساڵی ٦٢ رووی كرده
پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه. شوور و
شه‌وقێك كه له جه‌ریانی
فه‌عالیه‌تی سیاسی و نیزامی له
خۆی نیشانی ده‌دا ببوو به هۆی
ئه‌وه‌كه ببێته خۆشه‌ویستی نیۆ
هاورێ كانی.
یه‌كیك له‌و بیره‌وه‌ريه
به‌نرخانه‌ی كه ئه‌و ئازیزه‌مان
له خۆی به جێ هێشت، عه‌لاقه‌ی
به كاری هونه‌ری بوو كه له‌و
مه‌یدانه دا و به تایبه‌ت له
بواری هونه‌ری ته‌ئه‌ته‌ردا
لێهاتوویی و توانایی به‌رچاوی له
خۆشیان دا‌و خۆی بۆ ماندوو ده‌كرد.
هه‌ر بۆیه‌ش پاش ٩ مانگ
هه‌لسووران له ناوچه‌ی
دیوانده‌ره له كۆری هونه‌ری
بانگه‌وازدا سازمان درا.
پاش ماوه‌یه‌ك چووه ناوچه‌ی سنه
و له گوردانی شوان سازمان درا.
له‌و ده‌ورانه‌دا به هۆی
هه‌لسووراوی و توانایه‌ك كه له
خۆی نیشانی دا زۆر كاری پێ
سپێردرا له‌وانه مه‌سئوولی
ته‌داروكاتی په‌ل و مه‌سئوولی تیم
و ماوه‌یه‌یكیش مه‌سئوولی بێ‌سیمی
په‌ل بوو، كه له هه‌موویان دا
به به‌رپرسی و ئیحساسی
مه‌سئولیه‌ته‌وه خۆی ماندوو
ده‌كرد و به خه‌می كاره‌كانیه‌و
بوو.
له به‌هاری سالی ١٣٦٥ دا به هۆی
نه‌خۆشی بۆ معاله‌جه به رێ
كرایه مه‌قه‌ره مه‌رزێ كان، كه
پاش باش بوونه‌وه‌ی له گروهی
شناسایی دا سازمان درا و له
مه‌ئموورێ ته‌كانی ئه‌و واحیده
دا به‌شداری كرد و ئه‌و جار
دیسانه‌وه گه‌رایه‌وه نیۆ
هاورێیانی گوردانی شوان كه سالی
١٣٦٦ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له
فه‌عالیه‌تی سیاسی و نیزامی ئه‌و
گوردانه له دژی هێزه‌كانی ج.ا
بۆ نموونه گرتنی پایه‌گای رحیم
له ئاوایی گه‌وناوێ و شه‌ری
قاره‌مانانه له ئاوایی
هاڵه‌یه‌ره، وه ك كریكاریكی
كۆمۆنیست و چه‌ك له‌شان له دژی
سه‌ركوتگه‌رانی ج.ا به‌شداری كرد
و چالاكی و شه‌هامه‌تی له خۆی
نواند.
هاوری ناسر هادی له جه‌ریانی
شه‌ری پر له حه‌ماسه‌ی چه‌ند
واحید له هاورییانی گوردانی شوان
له مه‌نته‌قه‌ی حه‌له‌بجه له
گه‌ل هێزێكی گه‌وره‌ی رژیم و دوای
مه‌سموم بوون به شیمیایی باران
شاری حه‌له‌بچه ده‌ستگیر كرا‌و
له زیندان كه‌وته به‌ر شكه‌نجه
و پاش چه‌ند مانگ مه‌قاومه‌ت و
خۆراگری به‌رانبه‌ر به سه‌ختی
یه‌كانی نیۆ سیا چاله‌كانی ج.ا
هاوینی ١٣٦٧ له گه‌ل كۆمه‌لێك
له هاوڕییانی به ده‌ستی
جه‌للادانی رژیم ئیعدام كرا.
یادی ئازیزی هاوری ناسری هادی بۆ
هه‌میشه زیندووه!
|