|
به یادی هاوری غولامی حق بیان
سالی ١٣٦٦ مقاومه‌ت و استقامهتی
دلێرانه‌ی هاورێ غلامی حق بیان
له نێو سیا چاله‌كانی رژیم له
شاری سنه دا له هه‌موو لایه‌ك
ده‌نگی دابۆوه. ئه‌و كمونیسته
جه‌نگاوه‌ره له نێو زیندان
بێجگه له‌وه‌ی فشار و شكه‌نجه‌ی
به كرێگیراوانی رژیم
نهیتوانییوو ته‌ئسیر له سه‌ر
وره‌ی شۆرشگێرانه‌ی دابنێ، خۆشیی
ببو به سازمانده‌ری چه‌ند
حه‌ره‌كه‌تی ئێعترازی
زیندانیه‌كان به‌رانبه‌ر به
وه‌زعی نێو زیندان، به‌م جۆره تا
دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی نه‌فره‌ت و
بێزاری قووڵی خۆی له‌م نیزامه
سهراپامهینهته و له حاكمانی
رژیمی ئیسلامی، وه بروای پته‌وو
له شكان نه‌هاتوی خۆی به
كمونیزم و رزگاری چینی كرێكار و
هه‌موو بی به‌شان نیشان دا!
غلام حه‌ق بیان رۆله‌ی
خانه‌واده‌یه‌كی ده‌سكورتی شاری
سنه بوو. سالی 1335 له دایك
بوو، فه‌قر و نه‌داری له سنی ٦
سالیه‌وه كێشایه بازاری كار
وه‌ك شاگرد گه چكار ده‌ستی به
كار كرد. گه‌ر چی زۆر عه‌لاقه‌ی
به خوێندن و فیر بوون هه‌بوو
به‌لام ته‌نیا توانی تا سومی
راهنمایی ده‌رس بخۆینی و له‌م
چه‌ند ساله‌ش دا كه ده‌یخویند
وه‌ختی ته‌عتیلات كاری ده‌كرد.
پاشان له ارتش استخدام بوو و تا
چه‌ند سال له‌وێ بوو. ته‌نانه‌ت
ئه‌و كات كه ارتشی رژیمی
په‌هله‌وی بۆ دیفاع له حاكمیه‌تی
هاو چینه‌كانی به‌ره‌و "زه فار"
وه‌رێ كه‌وت ئه‌و حازر نه‌بوو و
بچێ و له سه‌ر كوتی شۆرشگێران دا
به‌شداری بكا.
ره‌فتاری مه‌تین و دلسۆزانه‌ی
غلام به‌رانبه‌ر به هاوچارهنوس
و ئاشناكانی و ئه‌م ده‌ره‌جه‌یه
له اعترازیش كه له نێو ارتش
دابووی له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی
ده‌یانناسی كرد بوی به یاوه‌ر و
رهفقییكی خۆشه‌ویست و احترامیان
ده‌گرت.
سالی ٥٧ كه گزنگی ئازادی و شۆرش
و هه‌ستان له دژی رژیمی شا
ده‌رگای هیوا و هومێدی له‌نێو دڵی
كۆمه‌ڵانی كرێكار و زه‌حمه‌تكیش
كرده‌وه، هاورێ غلام سه‌فی ارتشی
به جێ هێشت و له نێو شاری سنه
تیكه‌لاوی شه‌پۆی ئیعترازی خه‌لك
بوو. ئیتر له‌وكاته‌وه زیاتر و
زیاتر خه‌ریكی فه‌عالییه‌تی سیاسی
بووه له تهزاهوراتهكان دا
هه‌لسوراوانه به‌ش داری كرد.
سه‌ركه‌وتنی شۆرشی سالی ٥٧ بۆ
ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر ئینسانیكی
زه‌حمه‌تكیش و ئازادیخواز ده‌رس و
پشتگه‌رمی یه‌كی به هێز بوو بۆ
هاتنه مه‌یدانێكی زیاتر. هه‌ر
بۆیه له دریژه‌ی ئه‌م
خه‌باته‌یدا له گه‌ل جه‌معییه‌تی
دیفاع له ئازادی و ئینقلاب له
شاری سنه له‌تێكۆشانی جمعییت دا
به‌شداری كرد و له بنكه‌كانی
شاردا له‌بنكه‌كانی "گه‌له‌خان" و
"به‌رده‌شت" دا مسئولی ئاموزشی
نیزامی بوو.
سالی ٥٩ كاتیك رژیمی
سه‌رمایه‌دارانی ئیسلامی هیرشی
كرده سه‌ر شاری سنه و ٢٤ رۆژ
له گه‌ل مقاومهتیكی
قاره‌مانانه‌ی خه‌لكی شار و هێزی
پ.م به‌ره‌وروو بوو هاورێ غلامیش
له چه‌ندین جه‌بهه‌دا شه‌ری كرد.
پاش داگیركرانی شار چه‌ند مانگ
بوو به پیشمه‌رگه و پاشان چوو
بۆ تاران و ماوه‌ی چه‌ند مانگ
له‌وێ دریژه‌ی به فه‌عالیه‌تی
سیاسی دا. وه له پایزی ٥٩ دا
هاته‌وه نیو خه‌باتی
پیشمه‌رگانه و له ناوچه‌ی سنه
سازمان درا. له‌م ده‌ورانه‌دا له
چه‌ندین عه‌مه‌لیات له دژی
هێزه‌كانی ج.ا و له جه‌وله
ته‌بلیغی و سیاسیه‌كاندا
شێلگیرانه و به جیدیه‌ته‌وه
به‌شداری كرد و زستانی سالی ٦٠ بۆ
ماوه‌ی یهكسال بۆ مه‌ئموریه‌ت چو
بۆ مه‌نته‌قه‌ی پیرانشار و له‌وێش
ئه‌ركی خه‌باتكارانه‌ی به باشی
به جێ گه‌یاند. سالی ٦٢ گه‌راوه
ناوچه‌ی سنه و له گوردانی شوان
سازمان درا و له‌زۆربه‌ی
فهعالیهتهكانی گوردانی شوان
له مه‌نته‌قه‌كانی سارال و چه‌م
شار به‌شداری چالاكانه‌ی كرد.
پاییزی ٦٢ له گه ل واحیدێكی
هاورێ یانمان بۆ ماوه‌ی ٥ مانگ
له ده‌وروبه‌ری شاری سنه
خه‌ریكی ئه‌نجامی مه‌ئموریه‌ت
بوو، پاشانیش وه‌ك فه‌رمانده‌ی
ده‌سته له ساڵه‌كانی 63 و64
نه‌خشی به‌رچاوی بوو لهیه كیك
له دسهیت به توندی بریندار
بوو.
ره‌فتاری دڵسۆانه و جیدیه‌ت له
ئه‌نجامی كاره‌كانیدا، به
ده‌ربه‌ستی و احساسی مسئولیت
به‌رانبه‌ر به ره‌فیقه‌كانی و
پركاری و ماندوویی نه‌ناسی كرد
بوی به ره‌فیقیكی سه‌میمی و
خۆشه‌ویست له نێو هاوسه‌نگه‌رانی
دا و متمانه‌یان پێ ده‌كرد.
هه‌روه‌ها تێكه‌لاوی و رووخۆشی
وتهبلیغی به حوسهلهی له نێو
خه‌می مه‌نته‌قه‌ی سنه به
تایبه‌ت نێو شار و چه‌م شار و
سارال و به‌شداری هه‌لسوراوانه
له فه‌عالیه‌تی هاورێ یانمان
له‌و شوێنانه، كرد بوی
به‌روخسارێكی ناسراو ئازیزیان.
سالی ٦٦ له‌ریزی هاورێ یانی
گوردانی ئارێز دا
لهمهنتهقهكانی ژاوه‌رۆ،
كه‌لاته‌رزان و كۆماسی ده‌ستی به
فه‌عالییه‌ت كرد. له هاوینی ئه‌م
ساڵه‌دا له دهگهیریهك له
مه‌نته‌قه‌ی ژاوه‌رۆ ده‌ستی به
توندی بریندار بوو كه پاش
ماوه‌یه‌ك بۆ موعالیجه چو بۆ نیو
شاری سنه.
پولیس به شۆینی استراحتهكهیان
زانی و دهسگیریانی كرد گه‌رچی
برینی ده‌ستی قورس بوو به‌لام له
به‌رانبه‌ر شكه‌نجه و ئازاری نیو
زیندان دا ده‌ستی دایه ماقومهت،
وه خه‌یالی به كرێگیرواوانی بۆ
تێك شكاندنی روحیه‌ی شۆرشگێرانه‌ی
پووچه‌ڵ كرده‌وه. ئه‌م مقاومه‌ت
و خۆراگریه‌ی هه‌م له نێو شار
ده‌نگی دابۆوه و هه‌میش مایه‌ی
دلگه‌رمی و هومێدی هاوسلولهكانی
له نێو زیندان بوو.
پایزی ٦٦ كاتێك به كرێگیراوان
به‌ره‌و بیمارستانیان ده‌برد
به‌ڵی زانی و شه‌هامه‌ته‌وه خۆی
له چه‌نگیان ده‌رباز كرد به‌لام
پاش ١٥ رۆژ دیسانه‌وه دوژمن
به‌شوێنه‌كه‌ی زانی و ده‌سگیر
كرایه‌وه. وسهرهئهنجام كاتێك
جه‌للادانی رژیمی حاكم به هیچ
شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانی سه‌ری
ته‌سلیمی پی دانه‌وێنن و روخساری
جه‌سورانه‌ی ببوهچقلی چاویان،
له شه‌هریوه‌ری مانگی ٦٧ دا
به‌وپه‌ری زهبونیهوه ئیعدامیان
كرد.
گه‌ر چی هاورێ غلام حق بیان به
جێی هێشتووین و به‌له ده‌س دانی
، كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی شار
و دێهاتی سنه ره‌فیق و
هاوده‌مێكی تێكوشهریان له‌ده‌سدا
و حیزبی ئێمه‌ش له توانایی وجودی
خه‌باتكارانه‌ی بێ به‌هره
مایه‌وه، به‌لام یادی چه‌ند سال
خه‌بات و تێكۆشانی بێ وچانی، یادی
انسان دۆستی و خۆراگریه
سهربهرزانهكهی وه‌ك ده‌رسیكی
به‌نرخ و خۆشه‌ویست هه‌تا رۆژی
وه‌دی هینانی ئاواته‌كانی غلام و
هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی ئه‌م
ریبازه، هاوده‌م و
یاریدهردرمانن و یادی ئازیزی بۆ
هه‌میشه له‌نێو دلی هه‌مو ئه‌و
كه‌سانه دا که ده‌یانناسی
زیندوو و ده‌مێنێته‌وه.
یادی به‌رز و رێگای به‌رده‌وام
بێ!
|