به‌رز و به‌ریز بی یادی ئازیزی
هاوری ره‌حیم ی تلووعی فه‌ر
ئه‌ندامی
شۆرشگێری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
سیمای ناسراوی
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌ی بۆكان!
تاریك
و
روونی به‌یانی
یه‌كێك له رۆژه‌كانی پاییزی ساڵی
١٣٦٠، پێش ئه‌وه‌ی ته‌ئمینه‌كانی
رژیم بۆ كۆنترولی هات وچۆی
راگوزه‌ران بێنه‌سه‌ر جاده‌كانی
ده‌وروبه‌ری شار، دووچه‌رخه
سوارێك له پرده‌كه‌ی میراوا
په‌ریه‌وه‌و خۆی گه‌یانده
مه‌قه‌ری كۆمه‌ڵه له یه‌كیك له
ئاواییه‌كانی نزیك شاری بۆكان
هاورێ ره‌حیم ی ته‌لووعی فه‌ر كه
گه‌یشته مه‌قه‌ر، هاورێیانی لێی
كوبوونه‌وه‌و ئه‌ویش بۆی
گیرانه‌وه: دۆێنی پاش نیوه‌رۆ
له ماڵێ دانیشتبووم. ماشێنێك له
به‌ر ده‌رگا راوه‌ستا، له
ده‌رگایاندا خوم چووم ده‌رگام
كرده‌وه. ٥، ٦ كه‌سی تریش له‌نێو
ماشینه‌كه‌دا دانیشتبوون،
پاسداره‌كه پرسی: ئێره‌یه ماڵی
فلانه‌كه‌س؟
كۆتم: به‌ڵێ
ئێره‌یه!
وتی كارمان به
ره‌حیمه
جوابم داوه:
له‌ماڵ نیه چووه‌ته مهاباد.
كه‌مێكم لێ ورد
بووه‌وه و تێم فكری: باشه تۆ
له گه‌ڵمان وه‌ره! ئه‌مجار
ئه‌وانی تریش دابه‌زین. منداڵانی
گه‌ره‌ك تا چاویان به ماشینی به
كریگیراوانی رژیم كه‌وتبا كه له
به‌ر ده‌رگای ماڵێك راده‌وه‌ستی،
ده‌یان زانی بۆ گرتنی كه‌سێك
هاتوون. له به‌ر ده‌رگا
كوببونه‌وه و چاوه‌ری بوون بزانن
چ ده‌قه‌ومێ. هه‌ر به ده‌م قسه
كردن له گه‌ڵ پاسداره‌كانه‌وه،
به‌ره‌و لای منداڵه‌كان چووم،
كوتم لیره كۆ مه‌بنه‌وه. به
قسه‌یان نه‌كردم، خۆم ده‌ستی
دوانیانم گرت كه وا نیشان بده‌م
له‌وێ یان دوورده‌خه مه‌وه چه‌ند
میترێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان
رۆیشتم، گه‌یشتمه سه‌ر لاكۆلانیك
و له كوڵانه‌كه ئاوا بووم،
ئاورێكم دایه‌وه كه‌س دیار
نه‌بوو. هه‌ڵاتم، دوو گه‌ره‌ك
له‌ولاتر چوومه ماڵێك،
ئاشنایه‌كی دوور بوون، گوتم
ئه‌مشه‌و لێره ده‌بم. شه‌وی پیم
كوتن به ته‌مای چم. تاریك و
روونی به‌یانی له خه‌ویان
هه‌ستاندم، دووچه‌رخه‌یه‌كیان پێ
دام و له شار هاتمه ده‌ر.
به‌لی! تا ئه‌و
كاته، هاورێ ره‌حیم ده‌وره‌یه‌ك
له هه‌ڵسوورانی سیاسی نابووه
پشت سه‌ر. سه‌رو به‌ندی راپه‌رین
له "گورووهی مستقلی كار" دا له
گه‌ل ژماره‌یه‌ك له رووناكبیرانی
شۆرشگیر له سه‌ر ئامانجی رزگاری
به‌ش مه‌ینه‌تان یه‌كیان گرت و
دواتر هاتنه نێو جه‌معییه‌تی
دیفاع له مافی زه‌حمه‌تكیشان له
شاری بۆكان. له‌و جه‌معییه‌ته‌وه
هاورێ ره‌حیم تێكۆشانی خۆی له
گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه دریژه
پی دا. هه‌روه‌ها وه‌ك
مۆعه‌لیمیكی لایه‌نگری كۆمه‌ڵه،
بووە ئه‌ندامی جه‌معییه‌تی
مۆعه‌لیمانی شورشگیریش . ئه‌م
جه‌معییه‌ته له سه‌ر ده‌میك دا
كه هیزه‌كانی رژیم هێشتا شاری
بۆكانیان داگیر نه‌كردبوو،
مه‌دره‌سه‌كانی شار و ژماره‌یه‌ك
له دیهاتی ناوچه‌ی بۆكانی
كرده‌وه و موعه‌لیمانی شۆرشگیر و
تێكۆشه‌ری نارده كلاسه‌كان، و
هاورێ ره‌حیم له و كه‌سانه بوو
كه شانی دایه به‌ر ئه‌م
ئه‌ركه.
دوای داگیر كردنی
شاری بۆكان له سه‌ره‌تای پاییزی
سالی ١٣٦٠ دا، هاورێ ره‌حیم هه‌تا
ئاخر و ئۆخری پاییز كه پۆلیسی
رژیم داوی گرتنی بۆ نایه‌وه، بۆ
دریژه پێدانی تێكوشانی خۆی به
شیوه‌ی نهینی له شاردا مایه‌وه.
كاتیك هاورێ ره‌حیم هاته ریزی
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی كۆمه‌له‌وه،
به هۆی ته‌جره‌به‌ی له
زه‌مینه‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشدا،
له كۆمیسیۆنی ئامووزش و
په‌روه‌رش دا سازماندهی كرا. له‌و
كۆمیسیونه دا هاورێ ره‌حیم چ
وه‌ك موده‌رسی چه‌ند ده‌وره‌ی
تربیه‌ت مۆعه‌لیم، چ وه‌ك
مه‌سئوولیكی كۆمسیۆن له ناوچه‌ی
بۆكان و چ وه‌ك ئه‌ندامی
هه‌ئیه‌تی ته‌دوینی كتیبه ده‌رسی
یه‌كان، گه‌ڵێك كاری به نرخی به
ئه‌نجام گه‌یاند.
له هاوینی سالی
١٣٦٣ وه هاوری ره‌حیم له
به‌شیكی تری ته‌شكیلات دا سازمان
درا كه كاری بریتی بوو له
ته‌رجه‌مه كردنه‌وه‌ی ئاساری
ماركسیستی و به تایبه‌ت
ئه‌ده‌بیاتی ماركسیزمی شۆرشگیر
به زبانی كوردی . به‌رهه‌می
كاری ئه‌و ده‌وریه‌ی هاورێ
ره‌حیم، ته‌رجه‌مه‌ی گه‌لێك وتار
و نوسراوه‌یه كه زۆر به‌یان له
ژماره‌كانی نه‌شرییه‌ی پێشره‌ودا
به زمانی كوردی، چاپ كراون. له
دریژه‌ی ئه‌م هه‌لسوورانه‌ی دا،
هاورێ ره‌حیم له ده‌نگی شورشی
ئێران، وێرای گوویه‌نده‌گی
چه‌ندین كاری تری پی سپیردرا.
هاورێ ره‌حیم خۆی
ژانی نابه‌رابه‌ری و هه‌ژاری به
گیان چه‌شتبوو. هه‌ر له‌و
رۆژانه‌وه كه تازه ده‌ستی راست
و چه‌پی خۆی ناسیبوو، ئه‌و
سالانه‌ی، له فه‌سڵی كۆ
كردنه‌وه‌ی ده‌غل و دان دا چاوی
به خه‌رمانی بێ به‌ره‌كه‌تی هاو
چاره‌نووسانی هه‌ژاری ده‌كه‌وت و
هه‌ر ده‌ستی ماندوویی له سه‌ر
زگی برسی ده‌دیت، ئه‌و
هاوینانه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
خه‌رجی خۆیندنی ساڵی داهاتوو قۆڵ
و باسكی ره‌نجی له كار هه‌ڵ
ده‌ماڵی، باوه‌ریشی به چاره‌ساز
بوونی هیزی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵانی
وه‌خه‌به‌ر هاتوو، له‌و
رۆژانه‌وه بنه‌ی داكوتا كه له
ریزی خه‌ڵكی راپه‌ریودا له دژی
رژیمی شا، ده‌نگ و ده‌ستی
ئیعترازی هه‌ڵبری و دیتی چلۆن دام
و ده‌زگای سه‌ركوت و كوشتار و
هه‌موو نه‌زمی پاشایه‌تی، له
به‌ر سامی پێشره‌وی خه‌ڵكی
راپه‌ریو تیک ده‌شكا.
هاورێ ره‌حیم ی
تلووعی فه‌ر، هه‌تا كۆتایی ژیانی
٣٤ ساله‌ی یانی هه‌تا رۆژی ١٦
گه‌لاویژی سالی ٦٧ كه یه‌كێك له
مه‌قه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه كه‌وته
به‌ر بۆمبارانی ته‌یاره‌كانی
رژیمی پاریزه‌ری جه‌هل و
سه‌رمایه‌ی ئیسلامی، به ئارمانی
رزگاری كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان
وه‌فادا مایه‌وه و سه‌ر
به‌رزانه گیانی فیدا كرد.
به‌بلاو
كردنه‌وه‌ی پارچه شیعریكی هاوری
ره‌حیمی تلووعی فه‌ر به ناوی
بانگه‌واز ریز له یادی ئازیزی
ده‌گرین و له سه‌ر ریگای
به‌رده‌وامین.
|