به‌رز و به‌رێز بێ یادی
پیشمه‌رگه‌ی وشیار و ئه‌ندام و
كادری لێهاتووی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران هاوری ره‌حمه‌ت
ی نی‌ك نژاد ناسراو به هوشه‌نگ
هاوری هوشه‌نگ
سالی1338 له شاری نووری
مازه‌نده‌ران له دایك بوو هه‌ر
له‌و شاره تا كوتایی ده‌وره‌ی
متوه‌سته ده‌رسی خۆیند. له
ده‌ورانی شۆرشی سالی ٥٧ له ئێران
و به هۆی فه‌زایه‌كی سیاسی و
شۆرشگیرانه كه سه‌ره‌تاسه‌ری
ئێرانی داگرتبوو، ده‌ستی كرد به
خه‌باتی سیاسی. ئه‌و كه هه‌ر
له‌و ده‌ورانه‌وه خۆی ناسی. زولم
و زۆر و نابه‌رابه‌ری له
ده‌وروبه‌ری خۆی و له كۆمه‌لگادا
دیتبوو، وه دڵی پڕ له نه‌فره‌ت
و بێزاری بوو به‌رانبه‌ر به‌و
نابه‌رابه‌ری و بێ عه‌داله‌تیەی
نێو کۆمەڵگا و رۆژ له گه‌ل رۆژ
زیاتر ئه‌و رق و تووره‌یه‌ی ده‌بو
تین و ته‌وژمی شۆرشگیرانه و هانی
ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌م
وه‌زعه‌تاله موبارزه بكا.
هاوری ره‌حمه‌ت
پاش قیامی ساڵی ٥٧ وپاش ئاشنا
بوونێكی سه‌ره‌تایی له گه‌ڵ
ماركسیزم روی كرده خه‌باتی سیاسی
جدی تر و له گه‌ڵ سازمانی چریكه
فیدای یه‌كان پیوه‌ندی گرت. و
یه‌كه‌م هه‌نگاوی خه‌باتی
رێكخراویی خۆی به فه‌عالییه‌تی
نهینی له شاری نوور ده‌ست پێ
كرد. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك و به
دوای ئاڵوزی سیاسی نێوخۆی سازمانی
چریكه‌كان له گه‌ڵ به‌شێكیان به
ناوی ئه‌رته‌شی رزگاری به‌خشی
گه‌ڵانی ئێران ناسراو به ئارخا
پیوه‌ندی گرت، له شار هاته
ده‌ره‌و له گه‌ڵ واحێدێكی ئه‌م
رێكخراوه‌یه له جەنگەڵە‌كانی
شمالی ئێران ده‌ستی دایه
فه‌عالییه‌تی چه‌كدارانه له دژی
ج.ا.
هاوری ره‌حمه‌ت بە
هۆی دڵسۆزی و نزیکی لە کرێکاران و
زەحمەتکێشان بۆە سیمای خۆشه‌ویست
و خۆشیان ده‌ویست و متمانه‌یان
پێ ده‌كرد، . له هه‌مان كاتیش‌دا
له ناو هاوسه‌نگه‌رانی دا به
هۆی فیداكاری و دلسۆزی و
جه‌ساره‌ت وتوانایی له ته‌سمیم
گیرێەكان دا جیی خوێ كرد بووه و
رێزی لێ ده‌گیرا.
ئه‌م شۆرشگێره
لێهاتوه به دوای ئه‌و
زه‌ربانه‌دا كه له لایه‌ن هێزه
جه‌نایه‌تكاره‌كانی ج.ا وه له
واحیده‌كه‌یان كه‌وت، له گه‌ڵ
چه‌ند که س له هاو سه‌نگه‌رانی
رویان كرده كوردستان و له
چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی نیزامی دژی
هیزه‌كانی رژیم له ده‌وروبه‌ری
بۆكان و شامات و شارویرانی
مه‌هاباد دا به‌شداری چالاكانه‌ی
كرد.
سالی ٦١ هاوری
ره‌حمه‌تی نی‌ك نژاد ویرای به‌شێك
له كادر و ئه‌ندامانی سازمانی
ئارخا له نێو ئه‌و گێژاوه فیكری
هیزه چه‌په‌كاندا، ئاسۆی روون و
هۆمید به رزگاری چینی كریكاریان
له به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران‌دا دیت، و هاتنه ناورێزی
هێزه‌كانی لایه‌نگری به‌رنامه‌ی
حیزبی كۆمۆنیست و پاش پێك هاتنی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هاتنه
نیو ریزی ئه‌و حیزبه‌وه.
به هۆی كارزانی و
لێهاتوویی له كاری نیزامی دا له
فه‌عالییه‌تی سیاسی و نیزامی
گوردانی ٢٦ له سالی ٦٢ دا،
ده‌وری به‌رچاوی بوو و له
شه‌ره‌كانی به‌له‌جه‌ڕ، میره‌دێ،
خاپوره دێ و جاده‌ی سه‌قز، بانه
و زێراندۆل و، خوور خوره‌ی
گه‌وركدا فیداكارانه به‌شداری
كرد.
له ئاخر و ئۆخری
سالی ٦٢ دا مسئولییه‌تی ئاموزشی
داوته‌له‌بانی پیشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه‌ی له ئاموزشگای
مه‌لبه‌ندی موكریان پێ سپێردرا.
سالی ٦٣ له دووهه‌مین ده‌وره‌ی
مه‌دره‌سه‌ی حیزبی ئوكتۆبردا
به‌شداری كرد‌و پاش ته‌واو كردنی
ئه‌م ده‌وره‌یه له ئاموزشگای
ناوه‌ندی پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه
دا سازمان درا و مه‌سئولیه‌تی
فه‌رماندهی په‌ڵیك و پاشانیش
گوردانیك پیشمه‌رگه‌ی تازه‌ی پێ
سپێردرا.
له به‌هاری سالی
٦٤ دا هاوری ره‌حمه‌ت ناردرایه
ناوچه‌ی دیوانده‌ره و له
گوردانی كاوه ئه‌ركی
فه‌رمانده‌هی ده‌سته‌یه‌ك له
پیشمه‌رگه‌كانی كه‌وته سه‌ر شان.
له فه‌عالییه‌تی
سیاسی و نیزامی گوردانی كاوه، و
له ساله‌كانی ٦٤ و ٦٥ و ٦٦ له
ناوچه‌كانی دیوانده‌ره و سه‌قزدا
به‌شداری چالاكانه‌ی كردوو، له
زۆربه‌ی عه‌مه‌لیاته‌كاندا
فه‌رمانده‌هی به‌شێك له
واحیده‌كانی پیشمه‌رگه‌ی به
ئه‌ستۆوه بوو.
فه‌عالییه‌تی
گوردانی كاوه له زستانی ٦٤ و
شه‌ره‌كانی حوسین ئاوا، گوڵانه،
ده‌ره‌وییان و شه‌مسه، وه‌ك
فه‌رمانده‌یه‌كی كارزان و لێهاتوو
به‌شدار بووە و نه‌قشی كاریگه‌رو
به‌رچاوی له خۆ نواند.
یار و یاوه ری زه
حمه تکیشان بوو و بۆ هه‌ر كۆی
ده‌چوو به‌رووی خۆش و قسه خۆشی،
هه‌ستان و دانیشتنی سه‌میمانه و
دلسۆزانه ، قسه‌ی له سه‌ر
گیروگرفته‌كانی ئه‌وان ده‌كرد و
رێنیوینی ده‌كردن و له نێو
دڵیان‌دا وەک رۆڵه‌یه‌كی
خۆشه‌ویست و جی متمانه‌یان بوو.
كه‌متر ئاواییه‌كی سه‌رشیوی
سه‌قز، خورخوره و قاڵ قاڵی،
دیوانده‌ره هه‌ن كه هوشه‌نگ
فارس له نزیكه‌وه نه‌ناسن، و
یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانی قه‌ت له
بیر نابه‌نه‌وه.
هاوری ره‌حمه‌تی
نی‌ك نژاد سالی ٦٤ ببوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
سالی ٦٦ بوو به جیگری
فه‌رمانده‌هی گوردانی كاوه.
هاوری هوشه‌نگ
له‌و ره‌وته پر مه‌سئوولییه‌ت و
كارزانی ی‌دا هه‌روه‌ها ئه‌ركی
مه‌سئوولییه‌تی نیزامی ئوردوگا و
مه‌قه‌ره مه‌رزیه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌شی پی سپیردرا.
رۆژی ١٦ی
گه‌لاویژی سالی ١٣٦٧ له جه‌ریانی
هیرشی هه‌وایی رژیمی
جه‌نایه‌تكاری ج.ا بۆ سه‌ر چه‌ند
مه‌قه‌ری كۆمه‌ڵه، هاوری هوشه‌نگ
كه خۆی فه‌رمانده‌یی نیزامی ئه‌و
مه‌قه‌رانه‌ی به سه‌ر شانه‌وه
بوو گیانی به‌خت كرد.
یادی هاوری ره‌حمه‌تی نی‌ك نیژاد
ناسراو به هوشه‌نگ بۆ هه‌میشه
له دلمانا زیندوو ده‌مێنیته‌وه
و ده‌رس وبیره‌وه‌ریه‌كانی
ئه‌ستیره‌ی گه‌شی ر‌ون که ره وی
رێگای به‌ره‌و پێش چوونمانن
|