به‌رز و به‌ریز بێ یادی هاورێ
حه‌میدی یه‌سریبی ناسراو به
ره‌زا
ئه‌ندامی وشیاری حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و پیشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری
كۆمه‌ڵه!
هاورێ حەمید
سێهه‌مین گیانبه‌ختكردووی
خانه‌واده‌یه‌تی و پاش دوو برای
كۆمۆنیست و شۆرشگیری ، هاورێ
ئه‌رده‌شیری یه‌سیریبی ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه،و هاوری
حوسینی یه‌سریبی شۆرشگیری ناسراو
و خوشه‌ویستی خه‌ڵكی شاری سنه و
هەڵسوراوی دلسۆزی كۆمه‌ڵه،
ئه‌میش گیانی به‌ختكردوو چوه
ریزی گیان به‌ختكردوانی ریبازی
ئازادی و سوسیالیزمه وه.
له ده‌ست دانی
هاورێ حه‌مید به داخه‌وه بۆ
سێهه‌مین جار دڵی خانه‌واده‌كه‌ی
داغدار كرد. هاورێ حه‌مید سالی
١٣٣٧ له شاری سنه له دایك بووە
، هه‌ر له‌و شاره دیپڵومی
وه‌رگرت و پاشان بۆ دریژه‌ی
خۆیندنی چوو بۆ دانشگای ورمێ.
له‌و ماوه‌یه‌دا له گه‌ل ژیانی
پر مه‌ینه‌ت و كۆیره‌وه‌ری
كۆمه‌لانی كریكار و زه‌حمه‌تكیش
وچەوسانەوەی لەرادەبەدەریان ئاشنا
بوو، و ئه‌مه گه‌لیك پرسیاری له
مێشكی دا وروژاند.
له ساڵه‌كانی
١٣٥٦ و ٥٧ دا شه‌پۆلی خروشاوی
كۆمه‌ڵانی خه‌لكی ئیران له دژی
ده‌سه‌لاتی رژیمی شا كه‌وته رێ،
هاورێ "حه‌مید" هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه له‌م خه‌باتەدا
به‌شداری كرد. هه‌میشه له
پپشه‌وه‌ی خۆپیشاندانە‌كان به
ده‌نگی به‌رز شوعاری ده‌دا و له
هه‌ر كۆیش بوایه له سه‌ر
پیویستی خه‌باتی شیلیگیرانه لە
دژی رژیمی شا ته‌بلیغی ده‌كرد.
له راپه‌رینی سالی ١٣٥٧دا
سه‌نگه‌ریكی گه‌وره‌ی
سه‌رمایه‌داران به ده‌ستی
كۆمه‌ڵانی چه‌وساوه فه‌تح كرا،
وه ئه‌م ردوداوه باوه‌ری هاوری
"حمید"ی به هێزی خه‌باتكارانه و
یه‌كگرتوانه‌ی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش
زیاتر و مه‌حكه‌م تر ده‌كرد.
كاتیك کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی
سیاسی بەدەستەوە گرت و له
یه‌كه‌م رۆژه‌كانی ده‌سه‌لاتی
یه‌وه دژایه‌تی ئاشكرای خۆی له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی كریكارو
زه‌حمه‌تكیش ده‌رخست. هاورێ حمید
هه‌ر به‌و باوه‌ره قایمه‌وه پێی
نایه ئه‌م مه‌یدانه‌ش و هه‌وڵی
دا ناوه‌روكی رژیم بۆ كرێكاران
له قاو بدا و رێگای رزگاریان
پێی نیشان بدات.
له‌و ده‌ورانه‌دا
هاورێ حه‌مید یه‌سریبی ناسراو به
ره‌زا، هەڵسورانی سیاسی خۆی بە
سازمانی پەیکارەوە گرێدا . پاش
ماوه‌یه‌ك گه‌رایه‌وه شاری سنه
و دریژه‌ی به هه‌لسوورانی
شۆرشگیرانه‌یدا، ئیعلامیه و
تراكتی بڵاو ده‌كرده‌وه، ده‌چوه
گه‌ره‌كه زه‌حمه‌تكیش نشینه‌كان
و بۆ خه‌بات له دژی ئه‌م رژیمه‌ش
هانی ده‌دان. پاش ئەوەی كه
هیندیك له سازمانه چه‌په‌كان
تووشی ئالۆزی و سه‌ر لێ شێوازی
بوون و بوحران دایگرتن، هاورێ
حمید له جومله‌ی ئه‌و كه‌سانه
بوو كه به هۆی ته‌عقیبی له
لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شار هاته
ده‌ر و پاش ماوه‌ێیك بوو به
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه. سه‌ره‌تا
له ناوچه‌ی سه‌قز سازمان درا.
له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی
خوسوسیاتی شۆرشگیرانه‌ی بوو به
خۆشەویستی هاورێیانی پێشمه‌رگه و
دۆستی نزیكی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش ،
گویی لەدەردە دڵەکانیان دەگرت و
رێنوێنی دەکردن و رێگای خەباتی
یەکگرتوانە لە دژی نیزامی
سەرمایەداری نیشان دەدان .
پاش ماوه‌یه‌ك
ناردرایه مه‌قه‌ره مه‌كه‌زی
یه‌كان کۆمەڵەو كاری ته‌داروكاتی
مه‌قه‌رێكی پێ سپیردرا.
پاشانیش بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
به شیوه‌یه‌ك جدی تر دریژه‌ی به
خه‌بات و تیكوشانی خوی ده‌دا كه
به داخه‌وه رۆژی ١٢ی
خاكه‌لێوه‌ی سالی ١٣٦٧، له
جه‌ریانی هیرشی هه‌وایی رژیمی ج.ا
بۆ سه‌ر یه‌كیك له مه‌قه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه، هاورێ حه‌مید یه‌سریبی
ناسراو به ره‌زا، كه‌وته به‌ر
پریشكی راكێت و گیانی به‌ختكرد،
وه دریژه‌ی ریگای به ئیمه
سپارد.
یادی هاورێ حه‌مید
یه‌سریبی ناسراو به ره‌زا ده‌كەینه
ته‌وژمی رێگای به‌ره‌وپیش چوونمان
بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی
كارگه‌ری!
|