|
به‌رێز بێ یادی كرێكاری وشیار وئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و پیشمه‌رگه‌ی شورشگیری
كۆمه‌ڵه، هاورێ سه‌عید محمدی
هاورێ سه‌عید ساڵی ١٣٤٤ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری له
شاری مسجد سلیمان له دایك بوو.
هه‌ژاری و ده‌سكه‌وتی خانه‌واده ئیمكانی تام بردن له
ده‌ورانی منداڵی پی نه‌دا و هه‌ر
له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه هه‌ژاری
له ژیانی رۆژانه‌ی دا هه‌ست
پیكرد. خانه‌واده‌كه‌ی سه‌رڕای
هه‌ژاری ئه‌ویان نارده
مه‌دره‌سه هه‌تا به‌ڵكوو ئه‌و
بتوانێ چاره‌نووسێكی باشتر
بدۆزێته‌وه به‌لام دواتر له
ته‌مه‌نی تازه لاوی دا بۆ
یارمه‌تی به دابینكردنی بژیوی
خانه‌وده و خه‌رجی خوێندنی خۆی
رووی كرده كرێكاری له شیركه‌ته
ساختمانی یه‌كان. له سه‌رده‌می
تازه‌لاوی باوكی كه كرێكاری
شیركه‌تی نه‌وت بوو له ده‌ستدا،
باوكی ده‌بێته قوربانی نه‌بوونی
بیهداشت و ئاسایشی شوێنی كار و
له‌مه به‌دواوه سه‌عید ناچار
ده‌بێ ده‌س بداته كاری تاقه‌ت
پرۆكێن تا بژیوی خانه‌واده دابین
بكات.
راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی ساڵی ٥٧ سه‌عیدیشی وه‌كوو ملیۆنها
كرێكار و زه‌حمه‌تكیش كێشایه
مه‌یدانی خه‌باته‌وه. فه‌زای
سیاسی و خه‌باتكارانه‌ی شاره‌كانی
ئه‌هواز و مسجد سلیمان به
تایبه‌ت له جه‌ریانی مانگرتنی
قاره‌مانانه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی
نه‌وت له رووهێنانی هه‌رچی
زیاتری هاورێ سه‌عید به‌ره‌و
خه‌باتی سیاسی كاریگه‌ری یه‌كی
زۆری ده‌بی.
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دا سه‌عید له سالی ٦١ هه‌ڵسوورانی
رێكخراوه‌یی خۆی به كۆمه‌ڵه‌وه
گرێ دا و هه‌ڵسووراوانه له
پیناو گه‌شه و په‌ره‌پیدانی
بیروبوچوونه كرێكاری و كۆمۆنیستی
یه‌كان دا ده‌وری نواند.
له سه‌ره‌تای ساڵی ٦٣ دا كه له ده‌وره‌ی سه‌ربازی له
جه‌بهه‌ی اهواز ده‌بێ، هه‌ڵد‌ی و
له تاران ده‌س ئه‌داته كرێكاری
له رشته‌ی ساختمان سازی دا و
له‌م سه‌رده‌مه‌دا هاورێ سه‌عید
وه‌كوو كرێكارێكی فه‌عالی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران، په‌یوه‌ندی
ته‌شكیلاتی به حیزبه‌وه كرد.
بڵاو كراوه‌كانی كومه‌له‌ی به
ده‌ست ده‌گه‌یشت و له نێو هاورێ
یانی كرێكار دا دابه‌شی ده‌كرد.
وێرای چه‌ند كه‌س له هاورێ یانی
حه‌وزه‌یه‌كی هه‌لسووراوی حیزب
یان دروست كرد كه یه‌كیك له
كاره‌كه‌یان كۆكردنه‌وه‌ی
یارمه‌تی بۆ حیزبی كۆمۆنیستی
ئیران بوو.
هه‌ڵاتن له سه‌ربازی و ته‌عقیب كردنی له لایه‌ن
پولیسه‌وه ئه‌وی ناچار كرد كه
بێته كوردستان و هه‌لسوورانی خۆی
له ته‌شكیلاتی كوردستان حیزب و
له ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌دا دریژه پی بدا.
سه‌عید له نیو پیشمه‌رگه‌كان دا خیرا وه‌كوو هاوری یه‌كی
جیددی و شیلگیر جیی خۆی
ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وامی و
جیددی بوونی له به‌ره‌و پیش
بردنی هه‌رچی باشتری ئه‌ركه‌كانی
دا له‌و هاورێ یه‌كی جی متمانه و
خۆشه‌ویست دروست ده‌كا و ساڵی ٦٥
ده‌بێ به ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و له گور دانی
٢٢ی ورمێ سازمان ده‌دری و دوای
ماوه‌یه‌ك ده‌چیته گوردانی ٢٤ی
مهاباد.
هاورێ سه‌عید له جه‌وله سیاسی و نیزامیه‌كان
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌وانه
چوونه ناو شاری مهاباد،
تێكشكاندنی هیرشی رژیم له
قوڵقوڵه، به جیساره‌ت و له خۆ
بووردوویی ته‌واوه‌وه به‌شداری
كرد، و هاورێ یانی زور بیره‌وه‌ری
یانی له رۆحیه‌ی خه‌باتكارانه‌ی
هه‌یه.
سه‌عید كرێكاریكی وشیار و جێ متمانه بوو بۆ حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران، خه‌باتكارێك كه
له گه‌ڵ گیروگرفته‌كان و
چاره‌سه‌ری كردنیان جیددی بوو،
دوایین فه‌عالییه‌تی ئه‌و له
رێزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه دا
مه‌سئوولییه‌تی سیاسی واحیدیك
له‌پیشمه‌رگه‌كان كۆمه‌ڵه و
پاشان مه‌سئوولییه‌تی ته‌داروكاتی
گوردانی ٢٤ی مه‌هاباد بوو كه تا
كاتی گیانبه‌خت كردنه‌كه‌ی
به‌رده‌وام و دڵسوزانه به‌ره‌و
پیشی ده‌برد. سه‌ره‌نجام هاورێ
سه‌عیدی محمدی خۆشه‌ویست هاورێ
له گه‌ل ٢٢ تیكوشه‌ری كۆمۆنیست و
پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه
ریكه‌وتی ٢٥ی گۆلان ساڵی ٦٥
كه‌وتنه به‌ر هیرشی شیمایی
فروكه‌كانی رژیمی فاشیستی به‌عسی
عیراق و گیانی ئازیزی
خۆشه‌ویستیان به‌ختكرد
یادی هاورێ سه‌عیدی محمدی
زیندووه‌و له بیر ناچێته‌وه.
|