به یادی هاوری تیكوشه‌ر و
كۆمۆنیستی په‌یگیر هاوری سه‌لاح
فه‌یزی
هاورێ سه‌لاح سالی ١٣٤٢ له شاری
سه‌قز له دایك بووە ،
له‌ده‌ورانی مناڵی خۆی ئه‌و
سه‌حنه دڵته‌زینانه‌ی له‌بیر بوو
كه دایكی نانی ماڵه ده
وله‌مه‌ندانی ده‌كرد و باوكی به
گاریه‌وه له خیابانه‌كان باری
بۆ ئه‌و لا و ئه‌و لا ده‌برد، و
خۆیشی ئادامس و شیرینی و تۆوی
ده‌فرۆشت و به كۆڵێك بێ
ئیمكاناتیه‌وه ده‌رسی ده‌خۆیند.
دواتریش ده‌ستی به شاگردی
له‌قاوه‌خانه و ساندوویچی كرد‌و
به‌م جۆره ده‌ژیا و رەوتی
گوزه‌رانیان ده‌چوه پێش.
سه‌ر هه‌ڵدانی شۆرشی سالی ٥٧ بۆ
ئه‌ویش ده‌ورانی كرانه‌وه‌ی
ده‌روزایه‌ك بۆ هه‌لبڕینی ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی و ئیعتراز له‌م
وه‌زعه مه‌ینه‌تباره بوو،
بۆیه‌ش چالاكانه تێیدا به‌شداری
كرد. له نێو بزوتنه‌وه‌ی
شۆرشگیرانه‌ی خوێندکارانی شاری
سه‌قز نه‌قشێكی باشی هه‌بوو. پاش
هاتنه سه‌ر كاری رژیمی ج.ا بە
زویی بۆی ده‌ركه‌وت كه حاكمانی
تازه بەدەسەڵات گه‌یشتوی
ئیسلامیش وه‌ك رژیمی پێشوو
سه‌رتاپای وجودیان دژایه‌تیه له
گه‌ل چینی كرێكار و هه‌ر
حه‌ره‌كه‌تێكی شۆرشگیرانه
بۆیه‌ش زیاتر له جاران تێكه‌ل
به خه‌باتی شۆرشگیرانه بوو.
فه‌زای ئازاد و دیموكراتیكی پاش
قیام دەوری زۆری له سه‌ر وشیارتر
بونه‌وه و په‌ی بردن بە هێزی
خه‌باتكارانه‌ی چینی کرێکار و
پێویستی خەباتی یەکگرتوانەی ئەو
چینە بۆ دامەزرانی کۆمەڵگایەکی
دور لە ستەم وچەوسانەوە دانا ،
هەر بۆیه بەمەبەستی دریژەدانی
هەڵسورانی سیاسی له ساڵی ٥٩وه
له گه‌ڵ جه‌معێكی چه‌ند كه‌سی
له ره‌فیقه‌كانی پیوه‌ندی
ته‌شكیلاتیان له گه‌ل كۆمه‌له
گرت، ئیتر له‌و كاته‌وه ده‌ستی
به فه‌عالییه‌تێكی جیدی تر و
رێكخراوتر كرد. هاورێ سه‌لاح
ره‌فیقیكی سه‌میمی و دڵسۆز بوو و
له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له
نزیكه‌وه ده‌یانناسی به كه‌سێكی
وه‌زیفه‌شناس و تیكۆشه‌ر و
ماندوویی نه‌ناس ناسرا بوو. ئه‌و
وه‌ك كرێكارێكی شۆرشگیر له‌و
ده‌ورانه كه له‌نێو شار
فه‌عالییه‌تی ده‌كرد ته‌لاشێكی
زۆری كرد بۆ ئەوەی پیوه‌ندێكی
قوول و دلسۆزانه له‌گه‌ڵ
هاوچینه‌كانی پێک بێنی و
لیبراوانه بۆی تێده‌كۆشا.
هاورێ سه‌لاح فه‌یزی له هه‌ر كۆی
با، ئەرکەکانی خۆی بەباشی
بەرێوەدەبرد ، بۆ نمونه ئه‌و
كاته‌ی به هۆی ده‌ستگیر كرانی ٢
کەس لە هاورێیانی له نێو شاری
سه‌قز وه‌زعی ئه‌منیه‌تی كه‌وته
مه‌ترسیه‌وه، چو بۆ تاران و له
بیمارستانێكی مه‌نته‌قه‌ی جماران
وه‌ك نەزافەتچی دامه‌زرا. ئه‌و
بیمارستانه كه تایبه‌تی
برینداره‌كانی شه‌ره‌كانی
كوردوستان بوو، بۆ ئه‌و
مه‌یدانێكی باش بوو كه بتوانێ
به ساز كردنی پیوه‌ندی
ره‌فیقانه و نزیك له گه‌ڵیان ،
سیمای راسته‌قینه‌ی شۆرش له كور
دستان و ماهییه‌تی
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیمی ئیسلامی
یان پێ بناسێنی. به دوای ٨ – ٧
مانگ بۆ شوینه‌ونكه له مامورانی
پلیس له كارگایه‌كی خه‌یاتی له
خیابانی ولی عه‌سر ده‌ستی به كار
كرد.
هاورێ سه‌لاح پاش ماوه‌یه‌ك
گه‌رایه‌وه شاری سه‌قز و
ده‌ستگیر ده‌كریت. به‌لام چونكو
ئیتلاعاتی سپا ئاگاداری
فه‌عالییه‌ته‌كه‌ی نه‌بوو پاش ١١
رۆژ ئازاد كرا ، بە دوای رزگاربون
لە زیندا خەباتی شۆرشگێرانەی خۆی
درێژە پێ دا ، به‌ڵام به هۆی
گوزارشی جنایه‌تكاریكی رژیمه‌وه
ده‌ناسریته‌وه و ده‌ستگیر
ده‌كریت.
جه‌للادانی رژیم كه نه‌یانتوانی
به شكه‌نجه و فشاری روحی و
جسمیه‌وه وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی
تیك بشكێنن و به نیازی دژ به
كریكاریان بگه‌ن سه‌ره‌ئه‌نجام
سالی ٦٧ زه‌بونانه ئیعدامیان كرد
و گیانی لە پێناو رزگاری
بەشمەینەتان فیدا کرد .
به درێژه‌ی خه‌باتی
كومونیستانه‌مان تا وه‌دی هێنانی
ئامانجی به‌رزی هاورێ سه‌لاح
فه‌یزی و هه‌موو گیانبه‌خت
كردوانی ئازیزمان، رێز له یادی
خۆشه‌ویستی ده‌گرین!
|