به‌رز و به‌ریز بێ یادی هاوریی
گیان به‌خت كردوو
هاورێ سه‌لاحی ره‌جه‌بی
پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
هاورێ سه‌لاحی
ره‌جه‌بی له سالی ١٣٤٠ دا له
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش له
شاری سه‌قز له دایك بوو. باوكی
به گاراج داری، رۆژانه پوولیكی
په‌یدا ده‌كرد و ژیانی
خانه‌واده‌ی به‌رێ ده‌برد. سه‌لاح
ده‌ورانی سه‌ره‌تایی له سه‌قز
كۆتایی هینا و چووه ده‌بیرستان
وه ده‌رسی خویند. وریایی و بیری
تیژی له نیو هاوكه‌لاسی
یه‌كانیدا به‌رچاو بوو. سه‌لاح
وه‌ك هه‌ر كوره زه‌حمه‌تكیشیك
له گه‌ل مه‌حرومیه‌ت ئاشنا بوو و
له‌م وه‌زعه ره‌نجی ده‌برد.
سالی ٥٧ له گه‌ل
دسپیكردنی ئیعترازات، سه‌لاح
گه‌رچی ئه‌وكات عومریكی زۆری لی
نه‌گوزه‌را بوو، به‌لام له گه ل
مه‌سایلی سیاسی تێكه‌ڵاو بوو.
هاوری سه‌لاح له‌م
ده‌وره‌یه‌دا بووبه ئه‌ندامی
شورای خوێندکارانی شاری سه‌قز و
له جه‌رەیانی ئیعترازاتی ئه‌م
سه‌رده‌مه هه‌لسووراوێكی جدی و
تیكوشكه‌ریكی ماندوویی نه‌ناس
بوو. هاوری سه‌لاح هه‌ر له‌م
سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ل ماركسیزم
ئاشنا بوو، و پیی نایه مه‌یدانی
خه‌باتی كۆمۆنیستی ئه‌و
سه‌رده‌مه.
سالی ١٣٥٨ له
گه‌ل سازمانی په‌یكار په‌یوه‌ندی
گرت و فه‌عالییه‌تی سیاسی خوی له
گه‌ل ئه‌و جه‌ریانه گرێ دا، و
له ته‌شكیلاتی نه‌هێنی سازمانی
په‌یكار له سه‌قز سازمان دراو
هه‌لسووراوانه كاری كرد. له
ده‌ورانی بوحرانی نێو خۆیی
سازمانی په‌یكار له سالی ١٣٦٠ دا
سه‌لاح له گه‌ڵ كومه‌لیك له
فه‌عالینی په‌یكار وه‌ك هاورێ
گیان به‌خت كردوو نیزامی حه‌سه‌نی
، بوو نه به‌شی ماركسیزمی
شۆرشگیری سازمانی په‌یكار.
له‌م ده‌وره‌یه‌دا
چه‌ند جار له لایه‌ن پولیسه‌وه
شناسایی كرا‌و هه‌وڵیان دا دەسگیری
بکەن . چه‌ند جار له داوی پولیسی
شاری سه‌قز خۆی ده‌رباز كرد و
چووه شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان. سه‌رئه‌نجام له سالی
١٣٦١ دا له شار هاته ده‌رو بە
ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
پەیوەست بوو.
كاك سه‌لاح له‌و
كاته‌وه له ناوچه‌ی سه‌قز
سازمان دراو وه‌ك ره‌فیقیكی جێی
متمانه و كومونیستیكی شێلگێر،
ده‌ستی به كار كرد.
سالی ١٣٦٣بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
مه‌سئوولییه‌تی سیاسی ده‌سته‌ی
به ئه ستو گرت و پاش ماوه‌یه‌كی
كورت هه‌ر له‌م ساله‌دا بوو به
مه‌سئوولی سیاسی په‌لیك له
پیشمه‌رگه‌كانی گوردانی ٢٦ی
سه‌قز. هاورییان و خه‌ڵكی گه‌ورك
و سه‌رشیوی سه‌قز لە بیریانە كه
كاك سه‌لاح چون دوای ٧-٨ سه‌عات
پیاده‌ره‌وی و ماندوویه‌تی
هه‌ركات ده‌چوه نیو خه‌ڵك و سه
میمانه له گه‌لیان ده‌دواو
كوڵه‌پشتی یه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه و
نه‌شریات ونوسراوه‌كانی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران پیده‌دان.
كاك سه‌لاح له
هه‌مان كاتدا پیشمه‌رگه‌یه‌كی
فیداكار و جه‌سوور بوو. له
ده‌ورانی پیشمه‌رگایه‌تیدا له
زور شه‌ری شۆرشگیرانه‌دا به‌شداری
كرد، له‌وانه شه‌ره‌كانی گه‌ورك،
له سالی ١٣٦٢، شه‌ری ئاسمان
بلاغی تورجان له سالی ١٣٦٣ و
شه‌ری ئاڵكه لو له‌سالی ١٣٦٤ دا
به‌شیك له‌و مه‌یدانانه بوون
كه هاوری سه‌لاح هه‌ڵسووراوانه
تیی دا به‌شداری كرد.
هاوری سه‌لاح سالی
١٣٦٥ بو ماوه‌یه‌ك چووه ناوچه‌ی
دیوانده‌ره‌و پاشان گه‌رایه‌وه
ناوچه‌ی سه‌قز. سالی ١٣٦٦ بوو به
مه‌سئوولی ده‌سته‌ی سازمانده‌ی
كۆمه‌ڵه له سه‌رشیوی سه‌قز و
له‌م مه‌یدانه‌شدا به‌وپه‌ری
جدییه‌ته‌وه له نیو كۆمه‌لانی
زه‌حمه‌تكیش دا كاری كرد.
له ئاوایی
یه‌كانی سه‌رشیو له‌كۆر و
كۆبوونه‌وه‌ی خه‌لك دا سوخه‌نرانی
و قسه و باسی دەكرد و هه‌وڵی
ده‌دا وخه‌ڵكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكیشی بۆ موبارزه له
گه‌ل بی عه‌داله‌تی و
نابه‌رابه‌ری و نیزامی
سه‌رمایه‌داری، هان ده‌دا.
كاك سه‌لاح
سه‌رئه‌نجام له مانگی گەلاوێژی
سالی ١٣٦٦ دا كاتیك بو
مه‌ئموورییه‌تیك چووه نیو شاری
سه‌قز به داخه‌وه له لایه‌ن
هیزه‌كانی رژیمه‌وه له مالیكدا
گه‌مارۆ دراو به دیل گیرا و
كه‌وته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و
لیدانی وه‌حشیانه‌ی جنایه‌تكارانی
ج.ا و بۆ ماوه‌یه‌ك له زینداندا
مایه‌وه.
سه‌ره‌ئه‌نجام له
نێوه راستی پائیزی سالی ٦٧دا
له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی
جه‌نایه‌تكاری ج.ا یه‌وه
وه‌حشیانه ئیعدام كرا و دوای
یازده ساڵ هه‌ول و ته‌قالای بێ
وچانی ئیدامه‌ی رێگای پڕ له
شانازی به ئیمه سپارد.
هه‌ر بژی یادی
هاوری سه‌لاحی ره‌جه‌بی!
|