|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی
پیشمه‌ڕگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌له هاوری سه‌مینی ناسری
ناسراو به‌سه‌مین ویسه‌ر
هاوری سه‌مینی ناسری ناسراو به
سه‌مین وێسه‌ر كه سالی ١٣٤٤ له
نیو ده‌رد و ره‌نجی
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش و
ده‌س كورتی له ئاوایی ویسه‌ر له
دایك ببوو، هه‌ر له یه‌كه‌م
رۆژه‌كانی ژیانی یه‌وه سه‌ختی
به‌ڕێ چوون و گوزه‌رانی
خانه‌وده‌یان، ناچاری كرد شان
بداته ژیر كار و كشاوه‌رزی بكا.
ئه‌م وه‌زعه مه‌جالی خۆیندنی پی
نه‌دا و نه‌یتوانی له‌م
سه‌ره‌تایی ترین مافه‌ی ژیانی
ئینسانی به‌هره‌مه‌ند بی و ده‌رس
بخوینی. هاوری سه‌مین له
ته‌مه‌نی ١٦ سالیه‌وه بۆ به خیو
كردنی خانه‌واده‌یان ناچار بوو
هه‌لوه‌دانی ئه‌م شار و ئه‌و شاری
ئیران بێ و له شاره‌كانی تاران،
ئابادان، ئه‌هواز، شیراز و سنه
ده‌ستی دایه كریكاری.
به هۆی هه‌لسوورانی كۆمه‌ڵه و
وجودی فه‌زای دیمۆكراتیك له
كوردستان به دوای روخانی رژیمی
شا له گه‌ل ریبازی چینایه‌تی
ئاشنا بوو. له‌و ده‌ورانه‌دا كه
بۆ كریكاری هاتوو چۆی شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی ده‌كرد،
به‌ۆ په‌ری تواناوه بۆ
نزیكایه‌تی و په‌یوه‌ندی
سه‌میمانه له گه‌ڵ باقی
كریكاره‌كان هه‌ولی ده‌دا و بۆ
وشیار كردنه‌وه‌یان تیده‌كۆشا.
هاوری سه‌مین له دوو مانگرتنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی كریكاره‌كاندا
له شیركه‌تی كرووك له ساوه كه
چوار رۆژی خایاند، وه شیركه‌تی
مه‌جید یاننۆ له ده‌وروبه‌ری
مه‌یدانی ئازادی بۆ بردنه
سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و
ئیمكاناتی رفاهی بۆ كریكاره‌كان
به‌شداری هه‌لسووراوانه‌ی كرد‌و
له یك گرتوو كردنی كریكاراندا
به تایبه‌ت له گه‌ل كریكاره
ئه‌فغانی كان ده‌وری به‌رچاوی
گیرا.
هاوری سه‌مین ویسه‌ر هاوینی سالی
١٣٦٥ له دریژه‌ی ئه‌م خه‌بات
كریكاری و رزگاری ده‌رانه‌یه‌دا
هاته نیو ریزی پیشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه و پاش تیپه‌ر كردنی
ده‌وره‌ی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئاموزشی
سیاسی نیزامی له گوردانی ئاریز
له تیپی ١١ی سنه سازمان درا.
له سه‌نگه‌ری پیشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه‌شدا به ته‌واوی تواناوه
تیده‌كۆشا و ئه‌ركه‌كانی خۆی به
جێ ده‌گه‌یاند، زۆر زوو بوو به
هاوریكی سه‌میمی پیشمه‌رگه‌كانی
گۆردانی ئاریز.
ئه‌و كۆیره‌وه‌ری ژیانی
فه‌قیرانه مه‌جالی خۆیندنی له
هاوری سه‌مین بریبوو له ده‌ورانی
پیشمه‌رگایه‌تی دا لێبراوانه
هه‌ولی ده‌دا كه سه‌واد و نووسین
فێر بێ وه زیاتر تیده‌كۆشا له
گه‌ل سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كۆمه
ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ئاشنا بێ، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر
بتوانی له نێو كۆمه‌لانی كریكار
و زه‌حمه‌تكێش دا ته‌بلیغیان بكا
و ئه‌وانیش وشیار كاته‌وه و
ریبازی راسته‌قینه‌ی خۆیانیان پێ
بناسێنێ.
هاوری سه‌مین وسیه‌ر، ئه‌م هاوری
خۆشه‌ویستمان له شه‌ری
چه‌كدارانه و عه‌مه‌لیاته
نیزامی یه‌كانیشدا ده‌ور و
نه‌قشه شۆرشگیرانه و
هه‌لسووراوانه‌یه‌ی له خۆشیان
ده‌دا و، له زۆر به‌ی
عه‌مه‌لیاته‌كانی گوردانی ئاریز
دا به‌شداری بوو، وه وه‌ك
پیشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌نگاوه‌ر له
سه‌نگه‌ری پیشه‌وه‌دا بۆ تیك
شكاندنی هیزه‌كانی ج.ا و
پاریزه‌رانی جه‌هل و سه‌رمایه
له كوردستان شه‌ری ده‌كرد و
قاره‌مانیتی له خۆ نشیان ده‌دا.
له جه‌ریانی گرتنی پایه‌گا و
مه‌قه‌ره‌كانی رژیم له ئاوایی
یه‌كانی ره‌ش نه‌ش ته‌وری وه‌ر
میانه، له جه‌ریانی شه‌ره‌كانی
ته‌نیاڵ، كۆره‌ی میانه، وه
ده‌یان عه‌مه‌لیاتی
سه‌ركه‌وتوانانه‌ی تردا به‌شداری
چالاكانه‌ی بوو.
سه‌ر ئه‌نجام رۆژی ١٣ گه‌لاویژی
سالی ٦٧ له شه‌ری حیزبی دیموكرات
له گه‌ل كۆمه‌ڵه دا گیانی به‌خت
كرد و بۆ هه‌میشه مالئاوایی لێ
كردین.
به‌رز و به‌رێز بێ یادی
خۆشه‌ویستی هاوری سه‌مینی ناسری
ناسراو به سه‌مین وێسه‌ر.
|