به‌رز و به‌ریز بی یادی هاوری
واحیدی محمدی، ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پیشمه‌رگه‌ی
شۆرشگیری كۆمه‌ڵه!
هاورێ واحیدی
محمدی تێكۆشه‌ری كۆمۆنیست و
ئه‌ندامیكی ماندویی نه‌ناسی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران بوو كه ژیانی
شۆرشگیرانه‌ی پر له جه‌ساره‌ت
فیداكاری و عیشق قووڵی به رزگاری
چینی كرێكار بوو. هاوری واحید كه
فه‌رمانه‌ده‌ی ده‌سته‌یه‌ك له
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
گوردانی ٢٤ مه‌هاباد بوو
نمونه‌یه‌ك بوو له هه‌لسووراویی
و له خۆ بردویی، وه به هۆی رو
خۆشی و سه‌میمیه‌تی یه وه، به
هۆی هه‌ولی بێ وچانیه وه
سیمایه‌كی خۆشه‌ویست و ناسراوی
نیو پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و
خه‌لكی ناوچه‌ی مه‌هاباد بوو.
ئه‌و كه له به‌هاری سالی ٦٢ وه
چه‌كی پیشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی
كرد بۆ شان، له ماوه‌ی ٥ سال
خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی دا له نیو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا ببوو به
هاورێه‌كی جی متمانه‌ی
هاوسه‌نگه‌رانی.
پاییزی سالی ٦٥
بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران هه‌روه‌ها به هۆی كارزانی
و لێ هاتویه‌وه بوو به
فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌یه‌كی
له‌پیشمه‌رگه‌كانی گوردانی ٢٤ی
مه‌هاباد و له زۆربه‌ی شه‌ره
قورسه‌كانی گوردانی ٢٤ دا
به‌شداری كرد. تێك شكاندنی گروهی
زه‌ربه‌ته‌كانی وزنده‌ری و مه‌زرا
له ساڵی٦٢ دا، شه‌ره سه‌خت و
قورسه‌كانی سالی ٦٣ گه‌ورگی
مهاباد، شه‌ره حه‌ماسی یه‌كانی
پیروینس و كانی شیته له بۆكان،
قۆڵ قوڵه و قوڵه ستیر له
ناوچه‌ی بانه، شه‌ری ده‌سته و
یه‌خه‌ی نیو ئاوایی خانه‌گێ
مهاباد له سالی ٦٤ دا
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره‌ی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له نیو
شاری مهاباد له سالی ٦٦ دا‌و، وده
یان شه‌ری قورس و سووكی تر دژی
جمهوری ئیسلامی. ئه‌و مه‌یدانانه
له هه‌لسوورانی نیزامی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ن كه
هاوری واحید تیان دا جه‌ساره‌ت و
فیداكاری له خۆ نیشان دا و له
ژوماره‌یه‌كی زۆریان دا
فه‌رمانده‌ی به‌شێك له شه‌ره‌كانی
به ئه‌ستۆوه بوو.
هاوری واحید محمدی
كه‌دووهه‌مین شه‌هیدی
بنه‌ماله‌یه تی و سالی ١٣٤٦ له
كۆشی خانه‌واده‌یه‌كی متوه‌ست له
شاری مه‌هاباد له دایك بوو. له
گه‌ركی خۆیان و له ناو هاومال و
هاوته‌مه‌نه‌كانیدا زۆرخۆشه‌ویست
بوو. خه‌لكی گه‌ره‌كی باغی سیسه
و دانش ئاموزه‌كانی هاوده‌وره‌ی
له مه‌دره‌سه‌ی ٢٥ ی شه‌هریوه‌ر
قه د یادی له بیر ناكه‌نه‌وه.
سالی ٥٨ به هوی
براكه‌ی هاوڕێ گیان به‌خت كردوو
خدری محمدی كه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه بوو و
پاشانیش سالها و تاكاتی شه‌هید
بوونی یه‌كیك له پیشمه‌رگه دلیر
و لیهاتوكانی كۆمه‌ڵه بوو،
هاتوچوی مه‌قه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه
له شاری مهابادی ده‌كرد و ئیتر
وه‌ك شۆرشگیریكی تێكۆشه‌ر خه‌باتی
خۆی به كۆمه‌ڵه وه گرێ دا و
بوو به فه‌عالی كۆمه‌ڵه
.
هاوری واحیدی
محمدی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له گه‌ڵ
هاوری خدری برای له گه‌ره‌كی
خۆیان كتیبخانه‌یه‌كان به ناوی
"سه‌مه‌دی بێهره‌نگی" دانا كه
زۆر زوو توانی جێ خۆی له نێو
خه‌لكی شورشگیر و ئازادی خواز دا
بكاته‌وه‌و له هه‌موو شوێنی شاری
مهاباده‌وه مه‌راجعه‌یان پێ
ده‌كرد.
به داگیركردنی
شاری مهاباد له لایه‌ن رژیمی ج.ا
وه هاوری واحید له لایه‌ن
ته‌شكیلاتی ناوشاره‌وه وه‌ك
مه‌سئوولی هه‌سته‌یه‌ك دیاری كرا
و كاری پی سپیردرا.
له‌ساله‌كانی ٦٠،
٦١ و ٦٢ دا زۆر جار له گه‌ره‌كی
خۆیان تزاوراتی شه‌وانه‌یان وه ری
ده‌خست و له دژی رژیمی ج.ا و به
پشتیوانی له كۆمه‌ڵه و
بزوتنه‌وه‌ی شورشگیرانه‌ی
كوردوستان شوعاریان ده‌دا.
سه‌ره‌رای ئه و كار‌و تیكۆشانه
سیاسیێه بۆ یارمه‌تیدان به
گوزه‌ران و به‌ری چونی
خانه‌واده‌ی ده‌چو مه‌یدانی ئارد
و كرێكاری ده‌كرد. هه‌روه‌ها له
ده‌رس خۆیندن غافل نه‌ده‌بوو.
واحید له نێو هاوكه‌لاسی كه‌نیدا
زۆر خوشه‌ویست و جێ متمانه بوو.
هاوری واحید له
یارمه‌تی گه‌یاندن به
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ش دا چه
له كۆ كردنه‌وه‌ی یارمامه‌تی
مالی و ده‌رمانی دا چ كاتی
عه‌مه‌لیاتی پیشمه‌رگه‌كان له
نێو شاری مهاباد، فیداكاری و
جه‌ساره‌تی له خۆ ده‌نواند. له
شه‌ری گه‌وره و به نێو بانگی
پیمشه‌رگه‌كانی كۆمه‌له له رۆژی
١٢ی گولانی ٦٢ له نیو شاری
مهاباددا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی
بریندار بوو به‌لام تاكۆتایی
عه‌مه‌لیات شان به شانی
پیشمه‌رگه‌كان سه‌نگه‌ر به
سه‌نگه‌ر ده‌هات و ده‌چوو
یارمه‌تی ده‌دان و پاش ته‌واو
بوونی عه‌مه‌لیاتیش بۆ یارمه‌تی
دانیان له شار هاته ده‌رو دوای
دوو رۆژ گه‌رایه‌وه ناو شار.
واحید له ره‌وتی
ئه‌م خه‌باته شۆرشگیرانه و
كۆمۆنیستی دا رۆژی ٢٠ گولانی سالی
٦٢ هاته نیو ریزه‌كانی هیزی
پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌و و پاش تێ
په‌ر كردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی
سیاسی- نیزامی له‌ئاموزشگا، له
گوردانی ٢٤ مهاباد سازمان درا و
تا كاتی گیان به‌خت كردنی هه‌ر
له‌وی مایه وه.
ئاخرین مه‌یدانی
فیداكاری و جه‌ساره‌تی هاوری
واحید شه‌ری رۆژی ٩ پوشپه‌ری سالی
١٣٦٧ پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
به‌رزایه‌كانی ساوان له پشتی
ئاوایه‌كانی نجنێ و سه‌دبار بوو
كه هاوری واحید پاش شه‌ریكی
جسوورانه كه‌وته به‌ر گوڵه‌ی
جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی و
دڵی پر له هیوا وهومیدی
به‌رزگاری بێ به‌شان و مه‌حرومانی
كۆمه‌ڵ له ڵێدان كه‌وت.
یادی هاوری واحیدی
محمدی به دریژه‌دانی ریگای پر
له شانازی ریز لێ ده‌گرین
|